کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باڵەكەى كۆسرەت باڵى گشتى خەجاڵەت كرد

Friday, 21/05/2010, 12:00


دەمێكە و لەو كاتەوەى باڵى ڕیفۆرم كەلە یەكێتى جیا بونەوە ئیتر لەو كاتەوە جەلالیەكان ئەوەمان پێ دەفرۆشنەوە كە لە یەكێتیدا باڵ باڵێن و تەكەتول و خەت خەتێن نەماوە , هەموو ى یەكێتین , بەڵام هەڵبژاردنى كۆنفرانسى كۆمیتەكان ئەو درۆیەى جەلالیەكانى كردە بڵق سەر ئاوو ئەوەى ئەیانوت تەنهابۆ لە خشتە بردنى خۆیان و خەڵك بوە , لە پلینێومدا پەیمانى ئاكار مۆر كرا , بەڵام هەرزوو وەكو هەموو پەیمان و بڕیارەكانى تر خرایە ژێر پێوە و كەس كارى پێ نەكرد, دەمێكە باڵى گشتى واتە باندەكەى مامە شەڕى كۆسرەت ئەكەن , دوایى نەوشیروان مستەفا تاڵەبانى و پیاوە گرگنەكانى دەورى بە هەموو هێزى خۆیان كەوتنە شەڕى كۆسرەت , تەنانەت دەرنەچونى كاندیدەكانى یەكێتى لە هەولێر هەر لەبەر ئەم تەكەتولە بوو لە بەینى ئەم دوو باڵەدا , ئەنجام نەیان توانى یەك كورسى لە هەولێر بهێنن تا دوا جار لە ڕێگەى ژن بە ژنەوە لەگەڵ پارتى یەكێتى لە هەولێر بوە خاوەن كورسیەك ,بە پێى ئەو پەیمانى ئاكارەى كە ئیمزایان لە سەر كرد ئەبوایە جارێكى تر تەكەتول و باڵ باڵێنە لەناو یەكێتیدا بونى نەمایە بەڵام وانەبوو , تەكەتول لەناو یەكێتیدا وەكو پشكۆى ژێر خۆڵەمێش وایە , هەر كاتێك بایەكى هەڵبژاردن لێى بدات ئەگەشێتەوە ,بۆیە لەگەڵ نزیك بونەوەى وادەى كۆنگرە شنە باى تەكەتول پشكۆكەى گەشانەوە و باڵەكان كەوتنەوە خۆیان ودایەنەوە لە شەقەى باڵ , ئاخر تەكەتول چۆن لەناو ئەچێ ؟ كە سكرتیرى حیزب و ژنەكەى خۆیان تەكەتول ئەكەن و بۆ كۆنفرانسى كۆمیتەكان لیستیان هەبوە , تاڵەبانى بە لەش زل و بە ئەقڵ بچوك خۆى تەكەتول ئەكات و خۆى و باندەكەى و ژنەكەى پەیمانى ئاكاریان خستە ژێر پێیانەوە , ئیتر چۆن تەكەتول بنەبڕ دەكرێت , كە خۆیان سەر مەشق بن ,هەڵبژاردنى كۆمیتە و مەڵبەندو مەكتەبەكانى یەكێتى سەلماندى كە تەكەتول و باڵ باڵێن لەو پەڕى گەرمیدایە و سەرەتایەتى , بۆیە ئەم جارە لە مەڵبەندەكانى یەكێتى باڵەكەى كۆسرەت توانى سەركەوتن بە دەست بهێنێت و باڵەكەى تاڵەبانى خەجاڵەت بكات , لە مەڵبەندەكانى كەركوك و موسڵ و كۆیە و ڕانیە و شارەزوورو تەنانەت سلێمانیش باڵەكەى كۆسرەت توانیویەتى سەركەوتنى باش بە دەست بهێنێت , لە كۆیە و كەركوك باڵى تاڵەبانى هەر تڕۆ كردوە , لەم بەینەشدا بە هۆى ئەم دو تەكەتولەوە كۆمەڵێك خەڵكى بودەڵە سەركەوتون و كۆمەڵێك كادرى باشیش كەوتون و لە كۆنگرەشدا ئەكەون , یەكێك لەوانەى ئێستا بەتەمان بیخەن لە كۆنگرەدا فەرید ئەسەسەردە كە باڵى تاڵەبانى و دەزگاى زانیارى بە دوایدا وێڵن و زانیاریەكى زۆریان لە سەر كۆكردۆتەوە , چەندین فایلى داوێن پیسى و گەندەڵیان لە سەر ئامادە كردوە و ئەوەى زۆر لە سەر فەرید كراوە بە ماڵ فایلى داوێن پیسیەتى , بۆیە ئەگەر زۆرە نەیەڵن فەرید دەربچێت , ئەم زانیاریەم لە هەندێك كادرى سەر بە دەزگا وەرگرت كە خەریكى ئەم كارەن و تایبەت كراون بە كۆكردنەوەى زانیارى لە سەر هەندێك كەسانى سەركردایەتى و مەكتەب سیاسیەكان و ووتیان كۆسرەتیش هەر خەریكى ئیشێكى وایە بۆ ئەوەى لەوێ لە تەكەتولەكەى تاڵەبانى پێ بدات , وەكو بیستومە شێخ جەعفەر ئەم كارە بۆ كۆسرەت ئەكات , تاڵەبانیش زۆر لە سەركەوتنى كۆسرەت نیگەرانە چونكە تا ئێستا وایان لە تاڵەبانى گەیاند بوو كە كۆسرەت هیچى نەماوە و وەكو قەباغە شقارتەى لێ هاتوە ,كەچى وادەرنەچوو , ئەو كۆیەیەى بە حساب مەڵبەند و لانكەى تاڵەبانیە چۆن جارى پێشوو هەمووى بون بە گۆڕان وا ئەم جارەش سەلماندیان كە بەڕاستى كۆیە تەنها لانكەى تاڵەبانى نیە , بۆیە كۆیە ئەمجارەش كۆسرەت كۆنترۆڵى كرد ,ئەوەى تاڵەبانى بەتەمایەتى و ئەیەوێت هەقى پێ بكاتەوە ئەو كەسانەیە كە بە تەسكیەى تاڵەبانى ئەچنە كۆنگرەوە , ئەگەر ئەمە تاڵەبانى بكاتەوە بەشت ئەگینا كۆسرەت پەڕو باڵى ئەكات , خانمى یەكەمى عێراقیش ئەم جارە فێرى تەكەتول بو , زۆر لێزانانە تەكەتولى ئەكرد , ئەم جارە تەنها دژى كۆسرەت ئەیكرد , تاڵەبانى وەكو گاى هارى لێ هاتوە و زۆر توڕەیە , بەتەمایە بە زووترین كات بێتەوە بۆ ئەوەى فریاى ئەم وەزعە بكەوێت..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە