بە خوا جارانیش وابوو
Friday, 08/05/2009, 12:00
لە سەردەمى شومى بەعسدا ئەگەر پێشمەرگەیەك , كادرێك , یان سەركردەیەك تەسلیم بە ڕژێم ببوایەتەوە ئەوا سەرجەم ڕۆژنامە كانى ڕژێم ئەیان كردە گاڵە و دەهۆڵ و زوڕنایان بۆ دەكوتا , یان چالاكیەكى عەسكەرى یان دەكرد لە دژى پێشمەرگە ئیتر سەرجەم ئەو ڕۆژنامە ڕوو زەردانەى بەعس دەهۆڵیان بۆ دەكوتا و دەبوە مانشێتى سەرەكى ڕۆژنامەكە , ئەوەى ڕۆژنامە و گۆڤارەكانى ئەو كاتەى بەعسى بینیبێ بە كوردى و عەرەبیەكانەوە , نمونەى زۆر لایە , لەم ڕۆژانەدا هەمان دیاردەم لە ڕۆژنامەى تەنها بۆ سفرە بەكار هاتوى كوردستانى نوێ بینى , كە هیچى لەوە كەمتر نەبوو كە بەعس ئەیكرد بۆ تەسلیم بونەوەى پێشمەرگەیەك , جاران بەعس ئەینوسى فڵان مخرب ڕیزەكانى تێكدەرانى بەجێ هێشت و گەڕایەوە باوەشى نیشتمان , ئەمجارەش كوردستانى نوێ بەڵام بە داڕشتنێكى تازە و بە مانشێتێكى گەورە نوسیبووى (17 ئەندامى ڕەگ گەڕانەوە ناو ڕیزەكانى یەكێتى نیشتمانى كوردستان دواى ئەوەى ڕاستیەكانیان بۆ دەركەوت) , جیاوازیەكە تەنها ئەوەبوو جاران چاویان بە سەدام نەئەكەوت بەڵام ئەمجارە هەر بۆ خۆ دەرخستن چاویان بە تاڵەبانى كەوتوە , بە پێى ئەو زانیاریانەى كە هەیە و لە شوێنى دانیشتنى ئەو كەسانەوە بڵاو بۆتەوە ئەوانە تەنها دوانیان سەر بە ڕەگ بوون ئەوانى تر ڕەگ نەبون , یەكێك لەوانەى كە تەسلیم بوەتەوە و جارێكى تر گەڕاوەتەوە بۆ ناو ڕیزەكانى یەكێتى ناوى سامانە تەلەفونى كردوە بۆ برادەرێكى و پێى وتوە بیرمان چوە ناوى تۆش بنوسین چونكە ئەم برادەرە ماوەیەكە لە ئەڵمانیاوە هاتۆتەوە كوردستان , ئەو برادەرە ووتى كە چاومان بە تاڵەبانى كەوتوە بە زیادەوە پارەى سەفەرەكەى بۆ دەرهێناوینەتەوە و ڕژانویەتى بە سەرماندا , خۆ تاڵەبانى خۆى باش ئەزانێ ئەمە سیناریۆیەكە و بۆ ئەوەیە خەڵكانى تریش چاویان لێ بكەن بەڵام شتى وا مەحاڵە ,. ئەم جۆرە سیناریۆیانە كۆنن و كەس پێى پێناكەنێ , سەدامیش كە كوێتى گرت واى بڵاو كردوە ئەمە لە سەر داواى ئەو حكومەتەیە كە ڕژێمى پاشایەتیان ڕوخاندوە ئێستاش تاڵەبانى و دام و دەزگاكانى ئەیانەوێت بمان خەڵەتێنن و هەمان بەرنامەى بەعسمان بۆ دوبارە دەكەنەوە , كە كوردستانى نوێ و سایتە ڕوو زەردەكەى مەلا بەختیار ئەمەیان بڵاو كردوە ئیتر وا تێ دەگەن ئەمە دەبێتە كارێكى باش و هەموومان بڕوا دەكەین ,بەڵام نازانن ئەمە چەندە بە خراپ دەكەوێتەوە لە سەریان و خەڵك لە درۆكانى ئەمانە باش تێ دەگات , هەموو ڕەگەكانى بەریتانیا باش ئەزانن ئەو حەڤدە كەسە بێجگە لە دوانیان ئەوانى تر هیچیان ڕەك نەبون , ئەمە یەك دوو بە تەسلیم بونەوە ى ئەمانە نەڕەگ كەم دەكات و نە یەكێتیش لەو چارەنوسە ڕەشەى تێ ى كەوتوە ڕزگارى دەبێت , ئەگەر تێ بگەن ئەمە ئەو پەڕى لاوازى یەكێتى و سەركردایەتیە لاوازەكەى نیشان ئەدات , لە سەردەمى بەعسیشدا سەدان پێشمەرگە تەسلیم بونەوە بە بەعس بەڵام شۆڕش هەر وەكو خۆى بوو و بەعسیش هەر ڕوخا , ئەمەى ئێستاش هەمان سینارێۆیە و هیچ لە مەسەلەكە ناگۆڕێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست