قەلە باچكەكانى یەكێتى و شەڕێكى نوێ
Sunday, 03/01/2010, 12:00
ئەو كەسانەى ئێستا لەناو یەكێتیدا زۆر بە توندى دژى گۆڕانن و ئامادەن بۆ هەموو جۆرە شەڕێك بەلام شەڕێكى ترسنۆكانە خۆیان ناو ناوە هەڵۆكانى ناو یەكێتى , بەڵام ئەوانە نەك هەڵۆ قەلە باچكەش نین , ئەم جەماعەتە كە لە تاڵەبانیەوە دەست پێ دەكات و مەلا و ئازادى علوج و حاكم قادرو هەندێ كەسى ترن ,هەموو جۆرەكانى شەڕیان داناوە و بەڵام وا وردە وردە دەستیان پێ كردوە و ئەوەى تا ئێستا كردویانە لە هیچیاندا سەركەوتوو نەبون چونكە تازە یەكێتى لەبەر چاوى خەڵك كەوتوە و زیندوو بونەوەى بەم سەرانەى ئێستاوە زۆر زەحمەتە , سەرەتا بەنان بڕین و دەركردنى كادرو ئەندام و تەنانەت پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایش و گەیشتە مامۆستا و فەرمانبەریشى گرتەوە , ئەمە سەرى نەگرت چونكە بەم كارەیان تەكانێكى گەورەیان دا بە گۆڕان و بوە ئەو گۆڕانەى 25/7 كە عەرشى جەلالیەتى ڕوخان و لەناو میللەتەكەماندا هیچ هەیبەتێكى بۆ دیكتاتۆر نەهێشتەوە , دواى هەڵبژاردن دەرگاى شەڕەكانى خۆیان خستەسەر پشت و تا پلینیۆم تاڵەبانى خۆشى هاتە ناوەو بە بەخشینەوەى تۆمەتە ناڕەواكانى وویستى بەمە شتێك بكات بەڵام ئەمەشیان هیچ كاریگەرى نەبوو , ئینجا دەستیان دایە تیرۆر و هێرش كردنە سەر كادرو هەڵسوڕاوانى گۆڕان و ئەمەش بوە مایەى ئەوەى یەكێتى و سەرە دیكتاتۆرەكەى ئەوەندەى تر لە دنیا و عێراق و كوردستاندا ڕیسوا بێت , لە پاڵ ئەمەشدا لە ڕێگەى ئازادى علوج و مەلا بەختیارى كۆنە ئاشەوە بە ماناكەى سلێمانى دەستیان بە شەڕى ڕاگەیاندن كردئەویش بە كۆكردنەوەى خەڵكى خۆیان و ناوهێنانیان بە گۆڕان و گەڕانەوە بۆ ڕیزى نیشتمانى , ئەمەش وا خەریكە لاى خەڵك و تەنانەت یەكێتیەكان خۆشیان دەبێتە گاڵتە بازاڕ , چونكە هەموو ئەوانەى نیشان ئەدرێن كەسانى ناوكۆمیتە و ئۆرگانەكانى یەكێتین , ئەم ڕۆ لە سایتە ڕزیوەكەى مەلا بەختیارد ا شەڕێكى نوێم بینى كە ئەویش خۆیان بەیاننامەیەكیان نوسیوە و بەناوى كۆمەڵێك كادرى گەڕاوەى سلێمانى و هەولێرو دهۆكەوە , هەواڵەكە ئەڵێ گەڕاونەتەوە بەڵام لە خوارى هەواڵەكەدا ئەڵێت ((سایتی چاودێر پهیوهندی لهگهڵ چهند كادرێكی ههڵسوڕاوی ئهم بهیاننامهیه كرد، كه لێدوانو رون كردنهوهی زیاتر بدهن بۆ خوێنهران، بهڕێزیان له وهڵامدا وتیان: ئێمه لهكاتی خۆیدا ناوی خۆمان ئاشكرا دهكهینو تهواوی راستیهكان بۆ خهڵك دهخهینه روو)) بەم ڕوون كردنەوەیە بەیاننامەكەى خۆیان و هەواڵەكەش بەدرۆ دەخەنەوە ,وەكو لەسەرەوە ووتویانە ئەوانە تەسلیم بونەتەوە وگەڕاونەتەوە ئیتر لە چى دەترسن و ناوێرن ناوى خۆیان بڵێن , ئەوان ئەگەر ئەوەندە ئازا بوون ئەو بەیاننامەیان دەركردوە ئەى بۆ ناوێرن خۆیان ئاشكرا بكەن , بۆ ئاگادریتان ئەم هەواڵ و بەیاننامەیە تەنها سایتى چاودێر بڵاوى كردۆتەوە , ئەگەر ئەمە وابوایە سەرجەم كەناڵەكانى بیستراوو بینراو و نوسراوى یەكێتى بڵاوى ئەكردەوە , بۆیە ئەڵێم ئەم شەڕەشتان سەرى نەگر ت , ئەو بەیاننامەى ئەوان كە بانگەوازە بۆ خەڵكى كوردستان بۆ ناوى كەسى پێوە نیە , ئەوان كە گەڕاونەتەوە ئیتر بەیاننامەیان بۆچیە و بۆنایەنە سەر شاشەكانى TVقسە بكەن , ئێمە نەخەڵكى ووڵاتێكى ترین و نەلە حیزبێكى تردابوین تا لەم جۆرە كارانەى یەكێتى تێ نەگەین , ئەمە یەكەم جارى نیە یەكێتى شتى وا بكات , لە كۆنیشدا یەكێتى دەیان ئیشى لەم جۆرەى كردوە ,بیرمەجارێكیان چەند بەیاننامەیەكیان بەناوى كۆمەڵێك كادرى پارتیەوە بڵاو كردەوە , جارێكى تریش بەناوى هەندێك كەسى لایەنێكى ئیسلامیەوە بڵاویان كردوە بەڵام زوو بوو بەڵقى سەر ئاو و ڕەویەوە ,ئەمەش هەروایە , بەو خوایە ئەمەش دادتان نادات , تازە ئێوە لە هەموو شتێك بونەتەوە , ئەمانە بەشێكە لەو پەلەقاژانەى پێش مردن ,شەڕى تریشتان ماوە بزانین دوا شەڕتان چى دەبێت , بەڵام ئەوە بزانن ئێمە ئەوەندە گێل نین و ئەم شتانەش كۆنن و باویان نەماوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست