تاڵەبانى و عومەر فەتاح عاشقە وماشقەن
Saturday, 26/06/2010, 12:00
عومەر فەتاح یان بەكوردیە پەتیەكەى خۆمان عومەر مورتاح یەكێك بوو لەوكەسانەى لەكاتى سەرۆكى حكومەتى سەوزو جێگرى حكومەتە سەوزو زەردەكەدا عەیبەیەكى زۆرى هێنا بە شانى یەكێتیدا , تەنانەت واى لە خۆى كردبوو مەسعود ووتبوى (من لە عومەر فەتاحەوە سەیرى یەكێتى دەكەم) ,ئەم پیاوە ئەو كاتەى لێپرسراوى دەزگا بوو , وە كە لێپرسراوى دارایى بووبێجگەلەو دزیە گەورانەى دەیكرد هەم بۆ خۆى و هەم بۆ تاڵەبانى ئاغاى ,بكوژى دەیان كەسیشە ,لەكاتى كەحكومەتەكەى بە دەستەوە بوو یەكێك لەوسەرۆكانە بوو كە هیچ خێرێكى نەدایەوە بۆ ئەم شارە كە تەنها سلیًمانى بە دەستەوە بوو , مەسەلەى هەژدە ملێونەكەى كارەبا وئەوەى كافەى ژنى لە فڕۆكەخانە ودەیان شتى تریش , ئەبوایە ئەم جارە كۆنگرە ئەم پیاوەى ڕیسوا بكردایە , هەرچەندە نیوە ڕیسوا بوو, بە هەزار حاڵ دەرچوەوە ,بەڵام خوا تاڵەبانى خەجاڵەت بكات ,ئەم جارەش دەستى دایەوە باڵى ودەرى چاندەوە, نەك هەر دەرى چاندەوە بەڵكو كردیەوە بە مەكتەب سیاسیش و وەكو بڵاو بۆتەوە لە داخى هەموو ئەوانەى دژى دزەكانن تاڵەبانى عومەر فەتاح ئەخاتە سەر كوپەكانى یەكێتى وكلیلى قاسەكانى یەكێتى دەخاتە بەردەستى و لەولاشەوەهەرچى زەوى و پرۆژەى گەورە وشتى تر هەیە خراوەتە سەر عەلى فەتاحى براى ئەم ناعومەرە , برادەرێكم هەیە ناوى ئاوات بهادینە جاران كارگێڕى دارایى مەڵبەند بوو ,چەندین پرۆژەى گەورەى لەناو سلێمانى بەناوەوە بوو , ئەم كاك ئاواتەبوو بە گۆڕان و ئێستا كادرێكى باڵاى گۆڕانە , ووتى ڕۆژێك دلێرى سید مەجید بانگى كردم وپێى ووتم هەرچى بەناوتەوەیە بیخەرە سەر عەلى فەتاح ,هەمویان لێ سەند بوە,جا وەرە مامە ى سەرۆكى دزەكان خاوەن بڕیار بێت و عومەر قاسەوان بێت وعەلى براى پرۆژەكانى یەكێتى بەناوەوە بێت , ئیتر ئەبێت حاڵى یەكێتى چۆن بێت ,لەوە دەچێت تاڵەبانى و عومەر فەتاح عاشقە و ماشقە بن وا تاڵەبانى ناتوانێ دەست بەردارى ئەم گەورە دزە بێت , تاڵەبانى ئەم جارە خۆى لە مەكتەبى سیاسى و كۆنگرە زۆر بە گەورەتر زانى و بەردەوامیش هەر وابوە , تاڵەبانى دژى هەموو جەماوەرى یەكێتى وەستایەوە بۆیە ئەم جارە و ئەم كۆنگرەیە بە خۆى و ژنەكەى هەرچى دزو خاوەن فایل هەیە دایان نایەوە و نەیان هێشت شوێنى كەسیان چۆڵ بێت , هەموو ئەوانەى یەكێتى و خەڵك گیری خواردەوە بە دەستیانەوە و كە ئەبوایە كەسیان نەمانایە بە پێچەوانەوە هەموویان دەرچواندەوە , عومەر مورتاحیش یەكێك بوو لەوانەى هەردوو پاداشتەكەى وەرگرت , ئێستا تێ دەگەیت ئەوانەى دەنگیان داوە بە م دزو خاوەن فایلانە چەندە دەبەنگ و گێل بوون ,گێلێتى چیە ؟ ئەگەر ئەمە نەبێت ئەمە ناو ئەنرێ چى ؟ من خەڵكم بینیوە دواى كۆنگرە هەزار جنێوى بە تاڵەبانى و دارو بەرد داوە لە سەر ئەوەى دزەكانیان دەرچواندوە , كەچى خۆشى دەنگى داونەتێ , پێمووت ئەى تۆ بۆ دەنگت داونەتێ ووتى لە ترسى پیاوەكانى دكتۆر خەسرەو ,جا كۆنگرەیەك ئاوا بێت نەتوانێ هیچ كەسێك بگۆڕێ , ئەبێت چى بێت , كۆنگرەیەك خەڵك تیاى ئازاد نەبێت بە ئارەزووى خۆى دەنگ بدات ئەبێت دیموكراتیەتى كۆنگرە لە كوێدا بونى هەبوبێت , مادام ئەمە بەرنامەتان بوو هەر دەستكاریتان نەكردایە زۆر باشتر بوو , لەمەو دوا كەس دڵى بە یەكیتى خۆش نیە ,ئەگەر هیوایەك مابوو كۆنگرە بوو ئەویش نەما , دزەكان ماون , فایلدارو گەندەڵو ناوگەڵ پیسەكان هەر ماون, ئیتر چى گۆڕا , ئەوانەشى كە هاتونەتە پێشەوە بە حساب تازەن, هیچیان لەوانى تر كەمتر نیە , حامى و وەستا حەسەن سەركەوتون ,بگرە لەوانى تر خراپ ترن , ئەمانە هەمووى بەلایەك , بەڵام یەكێتیەكانیش و خەڵكیش لەمە تێ ناگەین بۆ تاڵەبانى ئەمەندە دڵى چوە بەم عومەر مورتاحەدا كە بێجگە لە دزى هیچى تر نازانێ , من بزانم ئەم دوانە بۆ دزى عاشقە و ماشقەن , بۆیە دەست بەردارى یەك نابن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست