فایلدارێكى تر بوو بە سەركردایەتى
Tuesday, 15/06/2010, 12:00
لاى هەموو مرۆڤایەتى هیچ شتێك بەقەد جاشایەتى و خیانەت عەیبە نیە , مێژووى هەموو میللەتان بخوێنەوە ئەوانەى خیانەتیان كردوە ڕیسوا كراون , بەڵام ئەم حاڵە تەنها لاى یەكێتى و جەلالیەكان شتێك نیە ناوى عەیبە بێت , چونكە سەرۆكەى خۆى كۆنە جاش بوە و یەكەم كەسیش بوە خیانەتى كردوە , چونكە ئەو حەیایەى كە هەیان بوو تكا ,كە حەیاش تكا هەڵگرتنەوەى نیە , لاى هەموو ئەوانەى لەپاڵ پێشمەرگایەتیدا خیانەتیان كردوە ئەم حاڵەتە بە بە شێك لە خەباتى خۆیان ئەزانن و لاى ئێمە بە پێشمەرگایەتى بۆیان حسابە , خیانەت لاى حیزبى كوردى ئەگەر پشتگیریت هەبێت مافى ڕەواى خۆتە بۆت بە پێشمەرگایەتى و خەباتى نهێنى حساب ئەكرێت , بەڵام كە پشت و پەنات نەبوو جاش كوڕى جاشى و پەتى سێدارە چاوەڕێت ئەكات ,دوایى ڕوخانى سەدام شتێكى تازە دەركەوت ئەویش ئەو كەسانە بون كە تا دوێنى خۆیان بە دڵسۆز ترین كەسانى ناو میللەت و ناو یەكێتى حساب دەكرد , ئەوانەى تا دوێنى تفەنگیان هەڵگرتبوو بە حساب بەرگرى لە میللەت ئەكەن كەچى دەركەوت ئەو بەرگرى كارانە ئەو گورگانە بوون كە داویان بۆ كەس تێكۆشەرو دڵسۆزەكان دائەنا , كەسمان بە فایلدارەكان ئاشنا نەبوین تا سەدام ڕوخا , كە ڕوخا ئیتر زانیمان ئەوانەى تا دوێنێ بەناوى پێشمەرگەى دێرینەوە فیزیان بە سەر ئێمەدا لێ ئەدا مەبەستم تەنها ئەوانەیە خاوەنى فایلن , دەركەوت لە پەنا ناوى پێرۆزى پێشمەرگەوە مانگانە لە پێناوى زانیارى دان بە مخابەراتى عێراق لە سەر هاوڕێى و هاوسەنگەرەكانیان چەندین هەزار دۆلاریان وەرگرتوە ,لاى یەكێتى ئەم حاڵەتە ئاساییە بۆیە ئەمڕۆ كە ئەنجامى هەڵبژاردنى كۆنگرە بڵاو كرایەوە بێجگە لە فایلدارەكانى پێشوو كە هەمویان دەرچونەوە ئاسایى بو و ئەو كەسانەى كەماون بچنە ناو سەركردایەتى یەكێتى , حامیدى حاجى غالی یەكێكە لەو كەسانەى خاوەنى فایلێكى قەبە بوە لاى مخابەراتى عێراقى , مانگانە ش لە برى زانیارى دان بە مخابەرات چەند هەزار دۆلارێكى وەرگرتوە و ئەو وەسڵانەشى ئیمزا كردوە , هەر ئەم زاتە داوا لە مخابەراتى عێراق دەكات كە زوو غودەى سەرەتانى مەبەستى تاڵەبانى ئاغایەتى لە ناو بەرن و تەنانەت پیلانێك دادەنێ بۆ لە ناو بردنى , كەچى ئەم ڕۆ ئەو كەسەى قورسایى فایلەكەى بە قەد قورسایى خۆى دەبێت بە دەنگێكى باش دەچێتە سەركردایەتى نوێى یەكێتیەوە , زۆر كەس هەبوون بەتەماى ئەوەبوون كۆنگرە هەموو ئەو كەسانە لاببات و لێپرسینەوەیان لە سەر بكات لە سەر ئەوەى ڕۆژگارێك خەڵكى داماو پێشمەرگە بوە و سنگى ناوە بە گوللەوە ئەمانیش لە ژێرەوە پەیوەندیان كردوە بە مخابەراتەوە و پارەیەكى باشیشیان وەرگرتوە وەكو پاداشتى ئەوەى كردویانە , كەچى ئەوەى كۆنگرە باسى نەكرد مەسەلەى فایلدارەكان بوو , نەك هەر ئەوە بەڵكو هەر هەموشیان دەرچونەوە و تاكە كەس كە مابویان حامى حاجى غالى بوو ئەویشیان بردە ناو سەركردایەتى ئەو حیزبەى بە خوێنى هەزاران شەهید گەورە بوو , تا ئەو خاوەن فایلانە دەرنەكەوتبون یەكێتى بوون مایەى شانازى بوو بۆهەموومان بەڵام ئێستا ئەو پەڕى عەیبەیە لە حیزبێكدا ئەندام بیت , تەنها سەركردایەتیەكەى دەیان فایلدارى پیاوى مخابەراتى تا ئێستا عێراقى تیا بێت و ئەوانە لێپرسراوت بن , ئیتر كۆنگرە چى گۆڕى ؟ كێى گۆڕى ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست