جەلالیەكان و كۆسرەت بە گەڕانەوەى گۆڕانەكان بەهێز نابنەوە
Monday, 09/11/2009, 12:00
ماوەیەكە بەتایبەت دوایى ئەو دۆڕاندنە گەورەیە كە جەلالیەكان لە سلێمانى توشیان بوو توشى هیستریا بوون , نازانن چى بكەن , هەرچى هەیە دەیكەن بۆ كرٍِینەوەى ئابڕووى تكاویان , بەڵام واش نایەنەوە مایە , لە دوایى پلینیۆمیش ئیتر فشار بۆ سەر هەواداران و كادرانى لیستى گۆڕان زیادى كردوە , لەم كاتەدا فشارەكە دوو لایەنەیە , لایەكى جەلالیەكان و خودى تاڵەبانى خۆشى خەریكى ئەم كارەیە و هەرچى ڕیش سپى و پیاو ماقوڵ و چى و چى هەیە بەكاریان دەهێنێ لەم بارەیەوە , بێجگە لەوەى پلە و پارە و شتى خەیاڵى یان بۆ دابین كراوە , لایەكى تریش نیوە باڵەكەى كۆسرەت كە تازە خەریكى باڵە فڕێن و پەڕیان دەركردوە ئەوانیش بە خودى كۆسرەتەوە قۆڵى لێ هەڵماڵیوە و ئەویش بە خۆى و پارەو پلەوە كەوتۆتە نا و ئەو برادەرانەوە , بەتایبەت كۆسرەت لە سەر ئەوانە ئیش ئەكات كە كاتى خۆى لە تەكەتولەكەى ئەو بون و ئێستا گۆڕانن , لە دوایى پلینیۆمەوە برادەرانى نیوە باڵەكەى كۆسرەت بە قورسى بۆ ئەم كارە دابەزیون , هەندێك برادەرم هەیە كە كۆن كۆسرەتى بون و ئێستا هەڵسوڕاوى چالاكى گۆڕانن ئەڵێن ئەم ماوەیە لە لایەن پیاوەكانى كۆسرەتەوە زۆر پەیوەندیمان پێوە كراوە بۆ ئەوەى بگەڕێینەوە و جارێكى تر لەناو یەكێتى باڵى كۆسرەتدا ئیش بكەینەوە و هەرچى شتیشە بۆمان ئەكرێ , بەڵام وەڵامیان بە هیچ شێوەیەك نەداوەتەوە و هەندێكیان ووتویانە ئەو كاتە یەكێتى بوین بەڵام ئێستا گۆڕانین , بۆیە ئامادە نین بێینەوە ,پێیان وتون ئێوە مێژوویەكتان هەیە لەناو یەكێتیدا ئێستا گۆڕان یەكێتى نین , بەڵام نازانێ خەڵك كە بۆتە گۆڕان لە داخى ئەو سەركردایەتیە كە ئێستا قیادەى یەكێتى دەكەن , ئەوەى یەكێتى ناشیرین كرد ئەوانە بوون بۆیە خەڵك ئامادە نیە دواى ئەو سەركردایەتیە بكەوێ كە بەشێكى فایلدارن , كێ ئامادە یە واز لە مێژووى خۆى بهێنێ ئەگەر ئەمانە وایان نەكردایە , بەڵام ئەمانە كارێكیان كردوە خەڵك نەفرەت بكات لەوەى كە كردویەتى , ئەو انەى لە ڕۆژە سەختەكاندا پێشمەرگە بوون ئەگەر بیان زانیایە ئەم سەركردانەى ئێستا ئاوا دەبن كەس ئامادە نەبوو یەك ڕۆژ پێشمەرگە بێت , جاران لۆمەى بنەماڵەى بارزانیان ئەكرد , بەڵام ئێستا یەكێتى لەوان خراپ ترە , من تێ ناگەم ئەبێت جەلالیەكان و نیوە باڵەكەى كۆسرەت وا تێ بگەن بە چونەوەى هەندێك كەسى گۆڕان ئیتر بارى گلاوى ئەوان تەوا و ڕاست دەبێتەوە و كێشەكانیان چارەسەر ئەكرێ ,بەڵام خەیاڵیان خاوە چونكە ئەوانەى دێنەوە لە دڵسۆزیان نیە كە دێنەوە بەڵكو هەندێك لەو كەسانە فێرى ئەو جۆرە كاسبیە بون هەر خەریكى ئەم بەرو ئەو بەرن , خەڵكى وا هاتۆتەوە لاى ئێوە هەموو حیزبەكانى كوردستانى كردەوە , خەڵك هاتۆتەوە پێى ووتون یەك دەفتەر دۆلارم دەوێ چونكە بە حساب خۆى بە هونەرمەند ئەزانێ , ئاخر تاڵەبانى بە حساب خۆى بە سەرۆك كۆمار دەزانێ كەچى تكاى دنیا ئەكات تا كەسێك دەهێنێتەوە , بێجگە لەوە ئەو هەموو پارەیەش بە هەدەر ئەدەن , خاڵە گیان كێشەكانى ئێوە بەوە حەل نابێت , ئەوانەى ئێوە زۆر لەوە گەورەترن كە بە گەڕانەوەى ئەوانە بۆتان حەل بێت , كۆسرەتى داماویش بەتەمایە بەوانە هەستێتەوە , ئێستا لەگەڵ باڵى جەلالیەكان پێشبڕكێ ئەوەیەتى كە كێیان زۆر ترین خەڵك بگێڕنەوە بەڵام هیچیان تازە بەوانە نایەنەوە مایە نەكۆسرەت و نەجەلالیەكان , ئەمە پەیماننامەكەى ئیمزا كرد بۆ ئەوەى تەكەتول نەكات كەچى لەوەو دوا خراپ تر دەستى پێ كردوە..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست