لە ترسى مهسعود تاڵەبانى كەوتە قسە
Monday, 16/08/2010, 12:00
دواى ئەوەى بەڵگەنامەكان هاتنە قسە و خیانەتى ئەو سەركردانەمان بۆ دەركەوت كە تا ئێستا لاى ئێمە پیرۆز بوون ,جۆرە ساردییەك كەوتە نێوان تاڵەبانى و بارزانیەوە چونكە ئەمە بە دەستى تاڵەبانى ئەزانن , لە دوا كۆبونەوەى بەینى ئەو دوو بەناو سەركردەیەى كوردا مهسعود گلەیى زۆرى لە تاڵەبانى كردبوو , هەرچەندە تاڵەبانى زۆرى سوێند خواردبوو كە ئەو ئیشى واناكات , مەسعود بە تاڵەبانى ووتبوو ئەگەر ڕاست دەكەیت خۆت ئەو ڕاستیە بە خەڵك بڵێ كە ئەمە دەستى تۆى تیا نیە , تاڵەبانیش وەكو عادەتى هەمیشەیى هەندێك كەناڵى ڕاگەیاندنى یەكێتى و پارتى كۆكردەوە و كەوتە قسەى هەلەق و مەلەق , تاڵەبانى باسى زۆر شتى كرد ,ئەوەى زیاتر مەبەستى منە مەسەلەىوەكو تاڵەبانى ووتى سوك كردنى سەركردەكانى كوردە , ئەو سەركردانەى ئێستا بۆمان ساغ بۆتەوە هەموو ژیانیان خیانەت و سەرشۆڕى و جاشایەتى بوە , ئەگەر تۆزێك بگەڕێینەوە بۆ دواوە , ئەوا دەردەكەوێت یەكەم كەسانێك كە مەلا مستەفایان سوك كرد, تاڵەبانى و برایم ئەحمەدى خەزورى بوو , لە یەكەم ساتى جیابونەوەى باڵى مەكتەبى سیاسى و مەلا مستەفا ئیتر ئەمانە كەوتنە سوك كردنى مەلا مستەفا و بنەماڵەى مهسعود , لەو كاتەوە هەتا ئێستاش تاڵەبانى ئەم كارە دەكات , تاڵەبانى خۆشى ئەو كاتە سوك بوو كە دوایى ئەو چەندین ساڵى دژایەتى ماڵى مەلا مستەفا , جارێكى تر بایى دایەوە بۆلاى ماڵى مەلا مستەفا , ماڵى مەلا مستەفا لەوەتى هەن لە بازنەى تەسلیم بون و شەڕى ناوخۆو كوشتنى ئەوانەى لە خۆیان پیاو تر بوون و زیندانى نهێنى و زمان بڕینى ئەوانەى ناشیرینیەكانى بنەماڵەكەیان باس كرد , كەس نیە نەزانێ ماڵى مەلا مستەفا هەر لەباوكەوە تا كوڕو كوڕەزاكانى چیان كردوە ,ئیتر كەس نیە نكۆڵى لەم مێژووە بكات ,ئەمە مێژوویەكى ڕەشە و خۆیان تۆماریان كردوە , ئەگەر ماڵى مەلا مستەفا ئیستا خۆیان حاكم نەبونایە ئەوا دەیان كتێب لە سەر خیانەت و ووڵات فرۆشیەكانى ئەو بنەماڵەیە دەنوسرا لە سەرەتاوە تا ئێستایان , با لە كوشتنى پێشمەرگەكانى دیموكراتەوە و تەسلیم كردنەوەیان بە ساواكى ئێرانەوە دەست پێ بكەین , تا كوشتنى سەرەك هۆزو عەشیرەت و ئاشبەتاڵ و دزینى پارەى شۆڕشى ئەیلول و شەڕى ناوخۆو جاشایەتى ئێران و لێدانى كۆمەڵە و دیموكرات و شەڕى ناوخۆى هەموو لایەنەكان و دزینى گومرگى برایم خەلیل و هەتا جاشایەتى تورك و ئێران و دوا جاریش خیانەتى گەورەیى 31ى ئاب , هەر ئەم نۆزدە ساڵەى دواى ڕاپەڕین بەسە بۆئەوەى لێكۆڵینەوەیەك بكەین لە مێژووى ئەم بنەماڵەیەدا ئەوا دەردەكەوێت ئەم بنەماڵەیە ڕەشترین مێژوویان هەیە , ئەگەر ئێستا ئەو بنەماڵەیە لە حوكمدا نەبونایە ئەوا ئەبوایە نەیان هێشتیایە لە زەوى ئەم ووڵاتەدا بنێژرانایە , كوردى هەر چوار پارچەكە شایەتى ئەو جاشایەتیەن كە بنەماڵەى مهسعود لەگەڵ دەوڵەتە داگیر كەرەكاندا كردویەتى , تازە بەتازە تاڵەبانى دێت و لە كۆنگرەیەكى خۆ خەڵەتاندا ئەیەوێت مێژووى ئەو بنەماڵەیە جوان بكات , بەڵام نازانێ بەو ووتانەى تاڵەبانى بێجگە لەوەى مێژووى پەنجا ساڵەى خۆى بە درۆ دەخاتەوە , ئەوەندەى تریش ئەو قسانەى قانعى بڵاوى كردۆتەوە پشت ڕاست دەكاتەوە , ئەوەى تاڵەبانى ووتویەتى من دلنیام خۆشى بڕواى پێى نیە بەڵام لە ترسا و لە ناچاریدا ئەمەى ووتوە ,مێژوو هیچ كاتێك بە درۆ دروست ناكرێت , ئەگەر هەزار تاڵەبانى مێژوو بە درۆ بنوسنەوە , ئەوا یەك قانعى فەرد پەیدا ئەبێت و ڕاستیەكان ئەدركێنێ , چەندین ساڵە ئەمانە درۆمان بۆ دەكەن , كەچى یەك چاو پێكەوتنى قانعى هەمووى بە درۆ خستەوە , ئەوەى ئەوان بە دەیان ساڵ ووتیان قانعى بە چەند دێڕێك هەڵى وەشاندەوە , تاڵەبانى زۆرى ووت , درۆى زۆر كرد , بەڵام نەیتوانى تەنانەت ئەندامانى حیزبەكەى خۆشى قەناعەت پێ بكات , مێژوویەكى پەنجاساڵەى پڕلە درۆ بە یەك دوو چاوپێكەوتن ڕاست نابێتەوە , تۆ پەنجا ساڵە پێمان دەڵێى ئەوە بنەماڵەى بارزانین كەچى ئێستا شتێكى تر دەڵێیت , ئاغاى تاڵەبانى سەردەمى درۆ بە سەرچوو , مێژووى چەواشەش بە تۆ ڕاست ناكرێتەوە , ئێوە خۆتان مێژووى خۆتان نوسیوەتەوە خەتاى قانعى نیە , هیچ مێژوو نوسێك ناتوانێ شتى درۆدروست بكات , ئەگەر خۆى وانەبێت , دكتۆر مەحمود عوسمانیش ڕاستیەكانى ووت , بەڵام بە هەڕەشەیەكى مەسعود ئەویش بەگى دانا , ئەوەى ئێوە ووتان پێچەوانەكەى زۆر ڕاستە ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست