کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ/ سەرۆكى حكومەت و وەزیرى خویندنى باڵاى بێ ئاگا لە وەزارەتەكەى

Friday, 29/07/2011, 12:00



ب/ روون كردنەوە
سڵاوو ڕێز....
بە باشى دەزانم ئەم بابەتە بۆ خەڵكى كوردستان بخەمەڕوو بۆ ئەوەى باشتر ئاشنا بن بە گەندەڵیەكانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى كە ئەمانەى خوارەوەن:-
1. بێ ئاگاى وەزیرى خوێندنى باڵا لە هەموو كارە كارگێری و دارایى ناو وەزارەتەكەى ئەویش بە هۆى سەرقاڵ بوونى بە خوێندكارەكانى زانكۆى دەرەوەى ووڵاتى ڕۆژانە بە ڕێگەى ئینتەر نێت خەریكى ئەم كارەیەتى بۆ ئەوەى مووچەى هەردوو ووڵات وەربگرێت؟
2. پێدانى دەسەڵاتى كارگێرى و دارایى خۆى بۆ كەسێكى نا شارەزا وەك بەڕێوەبەرى گشتى كارگێرى و دارایى و جێگرەكەى، بەبێ سەرپەرشتى و چاودێرى كردنى خۆى لەلاى ئەم بەڕێوەبەرە نا شارەزایە لەسەر چۆنیەتى بەڕێوەبەردنى كارەكانى فەرمانبەران و هاووڵاتیان كە هەر كارێك تەنها یەك واژووى زیاتر لە (1) مانگ دەخایەنێت بگرە بۆ زیاتریش وەك هەندێك نووسراو لە ژوورەكەى بۆ نزیكەى (6) مانگ دەبێت وەڵامى نیە و چەدین جاریش دووپاتى نووسراوى بۆ كراوە؟
3. دانانى كەسێكى كەم ئەزموون و هەڵگرى بڕوانامەى بەكالۆریۆس وەك جێگرى بەڕێوەربەرى گشتى بۆ بەڕێوەبەرى گشتى كارگێرى و دارایى كە ئەمەش پێچەوانەى یاسایى وەزارەتى خوێندنى باڵایە بە هەموو جۆرێك؟
4. دانانى كەسێكى كۆنە دزى پێشووى خەزینەى هەولێر بە بەڕێوەبەرى دارایى وەزارەتەكەى ئەم كەسەش هەڵگرى بڕوانامەى دبلۆم. واتە (پەیمانگا) كە ئەمەش كفرە بە پێ ى یاساى وەزارەتەكەى؟
5. دانانى كەسێكى چەندین كەس بە بەڕێوبەرى دڵنیایى جۆرى لە وەزارەتەكەى كە خۆشى نازانێت ئم هەموو بەڕێوەبەرە بۆ هەن لەناو وەزارەت؟
6. دانانى كەسێكى ئیسلامى متەتەریف بە بەڕێوەبەر بۆ بەداواچوونى پۆستەكان و ڕێنماییەكانى وەزارەت؟
7. دانانى چەندین بەڕێوەبەرى كەم ئەزموون لە بوارى ناردنە دەرەوەى خوێندكاران بۆ بەرنامەى تواناسازى كە هەموو كارەكانیش تەنها بەڕێوەبەرى گشتى نێردراوان پەیوەندییە ڕۆشەنبیرییەكان دەتوانێت بەڕێوەى ببات هەروەك چۆن پێشووتر كراوە لەناو وەزارەتەكەى؟
8. دانانى دزێكى ناونیشانى وەزیفى تەزویر كردووە بە بەڕێوەبەرى ووردبینى وەزارەتەتەكەى؟
9. بێ ئاگاى وەزیرى خوێندنى باڵا لەسەرجەم نووسراوەكانى وەزارەت كە لەلایەن دەستە و زانكۆكانى سەر بەوەزارەتەكەى لەلایەن بەڕێوبەرى گشتى كارگگێرى و دارایى و جێگرەكەى نووستوە واژوو نەكراوە زیاتر لە 6 مانگ؟
10. بێ ئاگاى لە چارەسەر كردنى كێشەى زۆربەى خوێندكارانى وەرگیراو لە خوێندنى باڵا لەسەرتاى كردنەوەى
بەرنامەى سقەتەكەى تواناسازى بەتایبەت كێشەى (اجازەى مێاحبەى زوجى) كە وەستاو بە بێ چارەسەر كردن و
بێ خەم لێ خواردن لەلایەن جەنابیان؟
11. ئەوەى بەلاى جەنابیان گرنگترە لە چارەسەر كردنى هەموو ئەم كارانەى سەرەوەى ناو وەزارەتكەى تەنها بریتیە لە دەركەوتنى خودى خۆى لە كەناڵەكان ئەویش بۆ قسەى بێ ئامانج و بێ نەتیجەو بێ جێ بەجێ كردن قسەكانى؟
12. گرنگە كردنەوەى بەرنامەى توانسازى تەنها بۆ دەوڵەمەند كردنى براكەى بوو بەناوى ئاشتى لە سەنتەرى لانۆ كە كارى تەنها هێنانەوەى قبولى خوێندن و زمان بوو بۆ ئەم خوێندكارانەى كە وەرگیراون لەم بەرنامەى بە پارەێكى زۆر لە زانكۆكانى دەرەوە وەك زانكۆكانى بریتانیا بەتایبەت زانكۆى نۆتینگهام لەبەر ئەوەى لە ڕێگەى وەزیرەو تەنسیقیكى باشى كردبوو بۆ هێنانەوەى قبول ئەویش كە بوو هۆى دەوڵەمەند كردنى براكەى؟ لەبەر ئەوەى ئەم كارە تەنها وەزارەت بۆ خوێندكاران دەكات وەك ساڵانى پێشوو بەڵام بۆیە جەنابى ئەم كارەى كرد كە هەر خوێندكارێك خۆى قبول بۆ خۆى بهێنتەوە تاوەكو بتوانێت ئێشكى باش بۆ براكەى بكات و دەوڵەمەندى بكات لەسەر گیرفانى خوێندكارانى فەقیر و هەژار و كەم ئەزموون لە بوارى خوێندنى باڵا لە ووڵاتانى دەرەوە؟
13. بۆیە بە باشى ئەزانم خەڵكى كوردستان باشتر ئاشنابن و باشتر وەزیرى خوێندنى باڵا و وەزارەتەكەى بناسن نەك تەنها لە ڕێگەى كەناڵەكانەوە باوەڕ بە قسەكانى بكەن كە هیچیان نەكراوە بە كردار تەنها بەرنامە سقەتەكەى تواناسازى نەبێت كە ئەویش بە كۆمەڵێك كەم و كورى چاەرەسەر نەكراو ماوەتەوە لە سەرتایى كردنەوە تاوەكو ئێستا؟ كە شتى تازە تریان و خراپتریان داناوە بۆ ئەم بەنامە سقەتە بۆ خوێندكار وەك پێدانى پارەى خوێندنى زمان تەنها بۆ (3) مانگ تا كاتى تەواوبوون ئینجا هى (3) مانگى تر خەرج دەكەن كە ئەمەش لە بەرژەوەندى خوێندكار نیە لەبەر ئەوەى دۆلار هەر رۆژەى بە نرخێكە و دواتریش دەبێت خوێندكار بۆ حەواڵەى دەرەوە بكرێت كە ئەمەش لەزیان گەیشت لە خوێندكار زیاتر چى باشى بەسەرەوە نیە؟

- بۆیە پێویستە وەزیرى خوێندنى باڵا بە زووترین كات چارەسەرى ئەم كێشانەى سەرەوە بكات ئەگەر نا لە بابەتى تر بەڵگەو شتى تازەى وەزارەتى خوێندنى باڵا بڵاودەكەمەوە تا خەڵكى كوردستان باشتر ئەم ڕاستیانە بزانن كە هەن لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى كە ئەمەش وەزیرێكى ئەوروپیە و دەگاى كراوەیە بۆ خەڵك بەڵام خەڵكى كوردستان تەنها باوەر بە قسەى كەناڵەكان دەكات فەرموون بە چاوى خۆتان ببینن؟


 







نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە