منیش گلەییم لە مەلا بەختیار هەیە. !!!
Thursday, 09/06/2011, 12:00
جیگای خٶیەتی هەر کەسێک شانازی بکات بە رابردوەکەی خٶیەوە ، کاتێک بینیم کاک مەلا بەختیار گلەیی ئەوە دەکات کە هەموو ئەو هاورێ یانەی خوارەوەی لەسەرکردایەتی ناویان نەهاتوە لە ساڵ یادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی كوردستاندا .
منیش گلەیی ئەوەم لەم بەڕێزە هەیە ،من وەک ئەندامێکی پێشووی یەکێتی کە چاووم بە خۆم و هەموو دەورو بەرەکەم دەکەوێت کە چاوم بە گووندە هێشتا کاولکراوەکەم دەکەویت دەمەویت بڵێم کاک مەلا بەختیار ئێمە گلەیی لە کێ بکەین کە هێشتا هەر وێرانەیەو خەڵکەکەی لەسایەی دەسەڵاتی کوردیەوە لە نزمترین ئاستی خزمەتگوزاری ژیاندا دەگوزەرێنن .
گلەیی لە کێ بکەین کە وێنەی گەورە تاوانبار نەزار خەزرجی لەسەر قەڵای گووندەکەمە (گووندی عەسکەر) کە دەستی بەرز کردۆتەوەو یەکەیەکەی ماڵەکان دەسوتێت و ژن و منداڵی ئاوایی سواری ئڤای سەربازی دەکەن کە ئەم تاوانبارە لە وڵاتی دانیمارک دەست بەسەر کرا بەڵام بە نوسراوی رەسمی پارتی و یەکێتی و بزوتنەوەی ئسلامی ئازاد کراو پاکانەی ئەوەیان بۆ دەکرد کە بێ تاوانە.
گلەیی لە کێ بکەین کە ئەو فرۆکەوانەی لە ئەنفالە بەدناوەکە گووندە خٶشەویستەکەمی بۆردومان کرد لەلایەن دەسەڵاتی کوردییەوە ئازاد کرا بەسەر بەستیش ڕەوانی ئەوروپاکرا.
گلەیی لە کێ بکەین کاتێک دەبینم هەموو ئەو دڵسۆزانە کە لە ئەنفالەکەدا بەخزموو خوشک و براو باوک و هاوڕی و هاو گووندیمەوە بێ سەرو شوێن کران ئێستا ش هەموو ئەوانەی دەستیان هەیە لەم تاوانە گەورەیەدا هەیە لە پاڵ یەکێتی و پارتی سەربەرز ئازاد دەژین وە هەمووشیان دیوەخانانەو خزمەتی باشیان هەیە.
گلەیی لە کێ بکەین کاتێک دێتەوە یادم کوڕانی گووندەکەم بەدەستەو دوان و سیان و جووتەبرا دەچوونە بەر پەتیی سێدارە لە قەسابخانەکەی موسڵ بۆ تەنها جارێکیش لە کەناڵە کانی ڕاگەیاندنی یەكیتی یەوە یادیان ناکرێتەوە ،هەمواین پێشمەرگەی کٶمەڵەو قارەمانی مەفرەزە سەرەتاییەکانی شٶڕش بوون وەئەگەر هەرکەسێکیش گللەییەکیش بکات ئەوا قابیللی قبووڵ نی یە.
گللەیی لە كێ بکەین کاتێک دەمان بینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تاکە ڕێکخراوی گۆرەپانی سیاسی کوردستان بوو ،وامان دانابوو کە یەکێتی بتوانێت دوای ڕاپاڕین گەورەترین خزمەت بە جەماوەر بکات تەواوی خەڵکی کوردستان لە خۆی کٶبکاتەوە کەچی ڕٶژبەرٶژ ئەم ڕیکخراوە بەرەو کزبوون دەچێت جرای تەمەنی بەرەو نەمان دەچێت، ئایا بەبۆ چوونی ئێوە تەنها سەرکردایەتی و بەپلەی یەکەم مەکتەبی سیایسی بەرپرس نی یە لە کارەساتە ؟ ئایا کارەسات نی یە لە هەموو سیستەمی حیزبی دنیادا هەر کەسێک کە ئەندام بوو دەىێت ئابونە بدات بەڵا م لەودەبەرەی ئێمە بە پێجەوانەوەیە ئەوەی ببێت بەئەندام موجەی بٶدەبڕنەوە یان یارمەتی دەکرێت .
ئایە کارەسات نی یە کە ئەمڕۆ گەندەڵی وای کردوە بوە بە مۆدیل ئەوەی نەیکات شەرمە دەسەڵات خٶی خەڵک فێری گەندەڵی دەکات ئەگەر بەتەواوی گوێ لە خەڵک بگیریت بە جۆرێک گەندەڵی پەرەی سەندوە تەنانەت شۆڕ بوەتەوەو کاری کردۆتە سەر کەسایەتی تاکی کورد کاری کردۆتە سەر خێزانەکان کاری کردۆتە سەر خوێندن و بەشەکانی فێربوون سەر تەواوی تەوەرەکانی ژیان تەنانەت کەسیک ئەگەر بچوکترین کاری ڕۆژانەی هەبێت بەهۆی ئەوەی کە دەسەڵات گەندەڵە وە وەها فێرکراوە کە کارەکەی بە شێوەیەکی گەندڵی جێ بە جی بکات پێ ی باشترە .
ئایە ئەم گلەیی یانەو سەدانی تر لە کێ بکەین کێ وەڵاممان دەداتەوە کێ جارەسەریان بکات ؟ بە دڵنیاییە وە دەڵێـم دەسەڵاتی کوردی ناتوانیت چارەسەریان بکات جونکە خۆیان دروستکەری ئەم بارودۆخەن ئەمەیا ن پێ باشترە جا ئەگەر کەسانی گەندەڵ سزابدرین ئە وا دەىێت هەموو دەسەڵات بگۆڕدریت .
سیدنی- استرالیا
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست