کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

سەمیرشێخ مەموندى: كامیان بودجەى هەرێم هەڵدەڵوشن؟پێشینەى هاوسەرگیرى؟یان دووحزبى دەسەڵات؟

دواى ئەوسەدان و هەزاران نەهامەتیەى بەسەرگەنج و لاوى كورد داهاتووە و بەشێكى زۆرى گەنجەكانمان لەسالانى رابردوو سەرگەردان بوون و سەریان هەلگرت بۆهەندەران و بەشێكیان لەئاوى ئیجە خنكان و كۆتایى بەژیانیان هات و زۆربەى هەرە زۆریشیان پاشماوەى كیمیاباران و ئەنفالن و كەسێك نیە لایان لێبكاتەوە و گوێ بۆداواكانیان...

سەمیرشێخ مەموندى: سەرۆكى هەرێم و پەرلەمان تەعبیرلەتەواوى داخوازیەكانى شەقامى كوردى ناكەن!!!

زۆرجار تاكەكانى ئەم هەرێمە شانازى بەوەدەكەن كەلەم هەرێمەى خۆماندا نوێنەرانى خۆمان هەلبژاردووەو لەپەرلەمانى كوردستان نوێنەرایەتیمان بۆدەكەن لەشانازییەكانى ئەوتاكانەوە مرۆڤ ئیرەیى دەبات و واهەست دەكات كەئیتر بچێت لێى بخەوێت و خەمى هیچى نەبێت و نوێنەرەكانمان لەپەرلەمان هەموو داخوازییەكانمان بۆدەهێننەدى...

سەمیرشێخ مەموندى: كار بۆكەس ؟ یاخود كەس بۆكار؟

لەم سەردەمى پێشكەوتن و عەلمانیەتەى ئەمرۆدا ئەگەر گوزەرێك بەنێو ووڵاتان دا بكەین بەتایبەتى وولاتانى ئەوروپى بەشێكیش لەوولاتانى ئاسیایى و ئەمریكى دەبینین لەزۆرێك لەبوارەكاندا كەسى شیاو ئەركى لەئەستۆگرتووە و بەباشترین شێوە كارەكان بەرێوەدەبات و لەهەموو بۆشاییەكى ئیداریشدا پەنا دەبەنە بەرسیستەمى دۆزینەوەى...

سەمیرشێخ مەموندى: ئەمجارەشیان خوا رەحمى پێكردین !!!

ئەمن و ئاسایشى كوردستان بەشێوەیەكە كەشانازى پێوەبكەین و زۆرجاریش حكومەتى عێراق پێ لەو راستیە دەنێت و وەكو ئارامترین بەشى عێراق ناوى دەبەن ، ئەو ئارامیەى كەدانیشتوانى هەرێمى كوردستان لەسایەیدا لەژیانێكى كامەران و لەخەوێكى قوڵى پرئارامى دەژین نێعمەتێكى خواى گەورەیە لەسەرمان ، ئەوئارامیەى كوردستان لەسەرەتا...

سەمیرشێخ مەموندى: مالیكى لەسەرەمەرگ وەسیەتنامە بۆكورد دەنێرێت!!!

لاى هەمووان روون و ئاشكرایە نزیكەى 8مانگە هەلبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ئەنجامدراوە بەلام زۆر بەداخەوە تائێستا لیستە براوەكان نەیانتوانیوە بگەنە رێككەوتنێك و حكومەتێكى ئیئتلافى بنكە فراوان پێك بێنن و سیستەمى سیاسى عێراق لەوچەقبەستوییە رزگاربكەن ئەمەش دەگەرێتەوە بۆئەوناكۆكیانەى لەنێوان لیستەكان...

سەمیرشێخ مەموندى: رەوشى پەروەردە بەم شێوەیە نابێت!!!

ئەگەر گوزەرێك بەنێو رەوشى پەروەردە و فێركردن دابكەین من خودى خۆم شەرم دامدەگرێت و پێى خەفەتبارم ، سەیر لەوەدایە كابینە دواى كابینە و ساڵ لەدواى ساڵ كێشەكانى پرۆسەى پەروەردەو فێركردن روو لەزیادبونە و كەسێكیش نیە بەجددى خەمى لێبخوات ، لەووڵاتان كام بودجەى زەبەلاحە بۆپەروەردە دابین دەكرێت و باشترین مووچە...

سەمیرشێخ مەموندى: با كورد هەولبدات پێكهێنانى حكومەت بكەوێتە دواى پرۆسەى سەرژمێرى

زۆر سەیرە ئەوانەى خۆیان بەدۆستى دێرین و لەمێژینەى كورد و كوردستان دەزانن بەڵام هەركاتێك پرسە چارەنوسسازەكانى میللەتى كورد دێتە پێش قسەكانیان پێچەوانە دەبێتەوە !!! زیاتر لەپێنج مانگ بەسەر هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق تێپەریوە بەلام بەهۆى ناكۆكیە سیاسى و ئایینى و تائیفیەكان و بەهۆى مانەوەى هەندێك...

سەمیرشێخ مەموندى: یاسا و مردن

لاى هەمووان روون و ئاشكرایە كەهەر ووڵاتێك و گەلێك یاسا پەیرەو بكەن پێش دەكەون و هاوولاتیەكانى لەژیانێكى ئارام و یەكساندا ژیان بەسەردەبەن ، زۆرن ئەو قسە و ووتانە كەدەربارەى یاسا لەم هەرێمەى خۆمان دەوترێت تەنها بۆمەسەلەى بریقەداركردنى پرۆسەكانە و بۆرووپۆشكردنى ئەو كارانەیە كەنایاسایى و پێچەوانەى یاسان...

سەمیرشێخ مەموندى: كۆنگرەى یەكێتى مامۆستایان و هەلوەستەیەك

یەكێتى مامۆستایانى كوردستان كەرێكخراوێكى پیشەییە بۆداكۆكیكردن لەمامۆستایان و بەدیهێنانى ئاواتەكانیان دامەزراوە ، بەڵام وێراى ئەوئامانجەى بۆى دامەزراوە ئەویەكێتیە لەرابردوودا رووبەرووى سەدان رەخنەى توند بۆتەوە بەتایبەت لەلایەن خودى مامۆستایانەوە ، بۆیە پێویستە لەئێستادا هەلوەستەیەكى جددى لەسەر رێكخراوى...

سەمیرشێخ مەموندى: دۆستى و پۆستى

ئاشكرایە زیاتر لەپێنج مانگ بەسەرهەلبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق تێپەریكردووە بەڵام بەهۆى ململانێ توندەكانى نێوان قەوارەكان و خودى كەسایەتیەكانیش لەنێو قەوارەكان نەتوانراوە پۆستە بالاكان یەكلایى بكرێتەوە و حكومەت پێك بهێنرێت كەئەمەش بۆتە مایەى نیگەرانى هەموو تاكێكى عێراق تا ئەورادەیەى واى لێهاتوە...

سەمیرشێخ مەموندى: هاوولاتى و فەرمانگە حكومیەكان

دواى 18 سال لەحوكمرانى خۆمالى لەهەرێمى كوردستان بەلام تائێستا نەتوانراوە دام و دەزگاكان بەدامەزراوەیى بكرێت و هەر بەشێوەیەكى كلاسیكى و رۆتینى كاروبارى هاوولاتیان بەرێوەدەچێت ئەوەش بووەتە هۆى بێزارى هاوولاتیان و بەوهیوایەن كەهیچ كاتێك رێگەیان نەكەوێتە دام و دەزگا حكومیەكان ، بەلام ئەوەى جێگاى نیگەرانیە...

سەمیرشێخ مەموندى: بۆرێگرتن لەبەتاڵانبردنى نەوت بابڕژێینە سەرشەقام

دواى بڵاوبونەوەى بەقاچاغبردنى نەوتى هەرێم لەناوەندە راگەیاندنكارەكانى نێودەوڵەتى بۆووڵاتى ئێران و لەوێشەوە خوا نەبێت كەس نازانێت بۆكوێ دەبردرێت ، لەئێستادا گەرمترین باس كەلەلاى تاكەكانى ئەوهەرێمە بۆتە جێگاى گرنگی پێدان و خولەك دواى خولەك چاوەروانى هەواڵى تازەترى میدیاكانین لەسەر ئەوباسەو هەموومانى سەرقاڵكردووە...

سەمیرشێخ مەموندى: كێ جامەكە دەباتەوە؟

لاى هەمووا روون و ئاشكرایە كەمۆندیال چوار ساڵ جارێك ئەنجامدەدرێت و دەیان تیپ بەشدارى تێدا دەكەن و هەندێك لەوتیپانەش بەهێزن و هەندێكیشیان بێهێزن و لەدواى چەندین یارى دەگاتە یاریەكانى قۆناغى كۆتایى و چەندین تیپ لەویاریانە دەكرێنە دەرەوە و لەكۆتایدا چوار تیپ دەچنە چوارگۆشەى زێرین و هەر لەناو ئەوچوارگۆشە...

سەمیرشێخ مەموندى: دەرماڵەى تایبەتى مامۆستایان بڕدرا !!!

لاى هەموان روون و ئاشكرایە كەماۆستایان پیرۆزترین چینى نێو كۆمەڵگەن و نەوەكانى داهاتووى ئەم ووڵاتە لەسەردەستى مامۆستایانى بەرێز پێدەگەن و پەروەردە دەبن ، سەرەراى ئەوهەموو پیرۆزى و هەول و تێكۆشانەى مامۆستایان داویانە بەڵام زۆر بێنازن و بەپێى پێویست ئاوریان لێنەدراوەتەوە و ژیانێكى شایستەیان بۆدابین نەكراوە...

سەمیرشێخ مەموندى: قوتابخانەماڵى دووەمى قوتابیە ؟ یان بەندینخانەیە؟

زۆرجار گوێبیستى ئەو ووتەیە دەبین كەدەڵێن : قوتابخانە ماڵى دووەمى قوتابیە ، بەڵام ئایا تائێستا كەسێك بۆسەلماندنى راستى ئەو ووتەیە هیچ توێژینەوەیەكى راست و دروستى كردووە كەقوتابیان فاكتەرى سەرەكى نێو ئەوتوێژینەوەیە بن تا بۆمان دەربكەوێت كەئایا قوتابخانە ماڵى دووەمى قوتابییە یان نا ؟ زۆر بەداخەوە لەم هەرێمەى...