کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەندەڵى بزووتنەوەى بەناوئیسلامى!!!

Sunday, 19/06/2011, 12:00


زۆرجار كەسانێك یان قاقم و گروپێك هەن لێرە و لەوێ لەپەناى ناوى پیرۆزى ئیسلامەوە خۆیان مەڵاس دەدەن و راست و چەپ خەریكى گیرفان پڕكردن و خۆدەوڵەمەندكردنن ، زۆرترسناكە لەپەناى ناوى پیرۆزى ئیسلام و لەژێر پەردەى ئیسلام كارى گەندەڵى و شتى نەشیاو ئەنجامبدەى ، لەنوێترین زانیارى دەربارەى گەندەڵى لەپەنا پەردەى ئیسلام گەندەڵى بزووتنەوەى بەناو ئیسلامى كوردستانە ، ئەویش ئەوەیە ڕابەرى بزووتنەوەى بەناوئیسلامى بەپلەى (لیوا) كەپلەیەكى عەسكەریە لەلایەن حكومەتەوە خانەنشین دەكرێت كەئەمە لەكاتێكدایە ڕابەرى بزووتنەوەى بەناوئیسلامى لەژیانى یەك تەقەشى نەكردووە و هیچیش لەپلەى لیوا و پلەكانى سەربازى نازانێت ، لەگەڵ ئەوەشدا كوڕى رابەرى بزووتنەوەى بەناوئیسلامى بەپلەى راوێژكارى سەرۆكى حكومەت خانەنشین كراوە!!!سەدان پیشمەرگەى دێرینى بزووتنەوەش هەن زەقەى چاویان دێت و نارەزایى توندى خۆیان لەم كارە دەربریوە بەڵام بزووتنەوە گوێیان پێنادات!!!خوێنەرانى خۆشەویست خۆتان بریاربدەن ئەم دیاردە ناشیرین و قێزەونانە لەپەناى ئیسلام ناوى چى لێدەنێن؟..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە