کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كامیان بودجەى هەرێم هەڵدەڵوشن؟پێشینەى هاوسەرگیرى؟یان دووحزبى دەسەڵات؟

Thursday, 06/01/2011, 12:00


دواى ئەوسەدان و هەزاران نەهامەتیەى بەسەرگەنج و لاوى كورد داهاتووە و بەشێكى زۆرى گەنجەكانمان لەسالانى رابردوو سەرگەردان بوون و سەریان هەلگرت بۆهەندەران و بەشێكیان لەئاوى ئیجە خنكان و كۆتایى بەژیانیان هات و زۆربەى هەرە زۆریشیان پاشماوەى كیمیاباران و ئەنفالن و كەسێك نیە لایان لێبكاتەوە و گوێ بۆداواكانیان بگرێت !!! بەداخەوە زۆربەى هەرەزۆرى دانیشتووانى ئەم هەرێمە گەنج و لاون بەلام هێزى بازوویان بەفیرۆدەروات و بەهۆى بێپلانى حكومەت و بێپلانى وەزارەتى پلاندانان نەتوانراوە سوودیان لێوەربگیرێت ، سەیرە كابینەدواى كابینە و بەڵێن دواى بەڵێن بۆئاوردانەوە لەگەنج و لاوى كورد تائێستا هیچیان لێ شین نەبووە هیچ یەك لەوانە نەهاتۆتەدى و هەموویان وەكو بڵقى سەر ئاو وابوون ، ئاخۆ دەبێت گوناحى ئەم گەنج و لاوانەى ئەم هەرێمە چى بێت كە تائێستا هیچیان بۆنەكراوە ؟ حكومەت بۆبەدەم داوا و داخوازییەكانى گەنج و لاوان نایەت و ئاوریان لێناداتەوە؟ بەس دەبێت بەخۆپیشاندان و رژانەسەرشەقامەكان داواى مافەكانیان بكەن ؟ گەنجانى ئەم هەرێمە بەهۆى بێكارى و بێداهاتى و نەبوونى زەمانەتى بژێوى ژیانیان و نەبوونى سەرچاوەیەكى داهات و بەهۆى گرانى بازارەوە ناتوانن باس لەپرۆسەى هاوسەرگیرى بكەن كەبەهۆیەوە سەدان هەزار كچ و كوڕى قەیرە لەم هەرێمە هەن كەجێگاى داخە !!! لەم هەرێمەى ئێمە كەبودجەى 2011ى لەسەرووى 10ملیار دۆلارەو چاوەرێ دەكرێت بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لەجیهان بودجەى تەواوكاریش هەبێت كەئەویش رەنگە 5ملیار دۆلاربێت بەوپێێە چاوەروان دەكرێت تەنها ئەو17% ى كەلەبەغداوە دێت بۆهەرێم بگاتە15ملیاردۆلار ئەمەتەنها 17% جگە لەوهەموو داهاتە خەیاڵیانەى كەحكومەت لەرێگەى جۆراوجۆرەوە بەدەستى دەكەوێت وەكو (گومرگى ابراهیم خلیل ، گومرگى پەروێزخان ، باج و رسوماتى دامودەزگاخزمەتگوزاریەكان ، پارەى تابلۆى ئۆتۆمبیل ، پارەى سەرپێچیكارانى بوارى هاتووچۆ .... هتد) سەدان سەرچاوەیتر هەیە كەئەم حكومەتەى خۆمان داهاتى لێوە دەستدەكەوێت كەلێرەدا ناكرێت ئاماژە بەهەمووان بكرێت كەلەسەرووى هەموویانەوە فرۆشتنى نەوتە چ بەئاشكرا چ بەنهێنى كەماوەیەك لەمەوبەر ببوە بنیشتەخۆشەى سەرزارى هەمووان ، كەواتە لێرەدا هەست بەوە دەكەین كەبودجەو داهاتى ئەم هەرێمە زۆرلەوقەبارەیەگەورەترو زەبەلاحترە كەحكومەت و دووحزبى دەسەلاتدار باسیان لێوەدەكات !!!پرسیار ئەوەیە ئەگەر تەنها شیرینى نەوتى ئەم هەرێمە 5 ملیاردۆلاربێت ئەى دەبێت داهاتى بەردەوامى چەندبێت ؟؟؟بۆیەلێرەدا دەمەوێت بچمە ناو ناوەرۆكى بابەتەكە كەئەویش پەیوەستە بەسەردێرى بابەتەكە ، ماوەیەك لەمەوبەر چەند فراكسیۆنێك لەپەرلەمانى كوردستان كەلەدەرەوەى لیستى دەسەلاتن پرۆژەیاسایەكیان ئاراستەى سەرۆكایەتى پەرلەمانكرد بۆزیادكردن و چاكسازى لەشێوازى پێدانى پێشینەى هاوسەرگیرى بەتایبەت پێدانى ئەوپێشینەیە بۆهەموو كەسێك و زیادكردنى پێشینەكە لە1ملیۆنەوە بۆپێنج ملیۆن دینار ، كەبەسەدان هەزار گەنج و لاوى ئەم كوردستانە بەئاواتى وەدیهاتنى خەونەكانیان بوون لەچوارچێوەى پەسەندكردنى ئەم پرۆژەیە ، بەلام بەداخەوە لیستى دەسەلات ئەم خەونەى گەنج و لاوانى كوردستانیان خستە ژێرگۆڕو ئەم پرۆژەشیان دیزەبەدەرخۆنەكرد و دژى ئەوەبوون كەئەو پێشینەیە لەپەرلەمانەوە دیارى بكرێت و بۆحكومەتیان رەوانكرد بۆئەوەى وەزارەتى دارایى هەرێم بەئارەزووى خۆى بڕەكە دیارى بكات ئەوەش بەبیانووى ئەوەى كەزیادكردنى ئەم پێشینەیە لەلایەن پەرلەمانەوە زیان بەبودجەى هەرێم دەگەیەنێت و پێیان وابوو دەبێتە هۆى هەڵڵوشینى بودجەى هەرێم و كورتهێنانى ئەوبودجە زەبەلاحەى هەرێم ، دەبێت ئێمە هەڵوەستە لەسەرئەوەبكەین و بەجددى باسى لێوەبكەین بزانین ئایا زیادكردنى پێشینەى هاوسەرگیرى دەبێتە هۆى كورتهێنان و هەڵ ڵوشینى بودجەى ئەم هەرێمە ؟ یان ئەو هەموو فەرمانبەرانەى كەبەبێ ئەوەى هیچ ئیشێكیان هەبێت بەهۆى تەزكیەى حزبیەوە ساڵانە دادەمەزرێن و سەدان فەرمانبەرو مووچەخۆرى بن دیوار هەن و كەلەلایەن حزبەحوكمرانەكانەوە مووچەیان پێدەدرێت و سەرچاوە رۆژنامەوانیەكانیش ماوەیەك لەمەوبەر ئەمەیان بلاوكردەوە كەبوودجەیەكى بێشوومارلەلایەن حكومەتەوە دەدرێتە دەزگا راگەیاندنەكانى دوو حزبى دەسەڵاتدارو ئەوهەموو رێكخراوە بێكارەى هەردوو حزبى دەسەلاتدار دروستیان كردوون و منحەیان دەدەنێ و لێرە و لەوێش كەسانى حزبیش بەناوى بەرێوەبەرى گشتى و جێگرى بەرێوەبەرى گشتى و وەزیرەوە بەبێ ئەوەى هیچ دەوامیان لەحكومەت كردبێت خانەنشین دەكرێن !!!سەدان ئۆتۆمبیلى حكومەتیش رۆژانە لەدواى دەوامى فەرمیەوە كارى حزبى و كارى شەخسى پێدەكرێت باى ملیۆنەهادۆلار بەنزین دەسووتێنن و هەردوو حزبى دەسەڵاتداریش بەبێ ئەوەى كەسێك هەبێت لەم هەرێمە بزانێت كەمانگانە چەند پارە لەبودجەى حكومەت دەبەن بەناوى بوودجە بۆخۆیان !!! ئێستا گەیشتینە دوو هاوكێشە ئەوجا دەبێت هاووڵاتیان و رۆشنبیران بریارى ئەوە بدەن كەئایا زیادكردنى پێشینەى هاوسەرگیرى بودجە هەڵدەڵوشێت ؟ یان ئەوهەموو خاڵانەى كەباسمانكرد كەلەلایەن هەردوو حزبى حوكمرانەوە ئەنجامدەدرێت؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە