کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێشمه‌رگه‌ و رۆژنامه‌نوس

Friday, 29/04/2011, 12:00






ره‌نگه‌ سه‌یربێت كه‌ئه‌م دوو ناوه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ببینین به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێین و شیكارێكى بابه‌تیانه‌ بۆئه‌م دووناوه‌بكه‌ین ده‌بینین هیچ سه‌یرنیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو ناوه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ببینرێن ، سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر بێین باس له‌مێژووى رابردووى پێشمه‌رگه‌بكه‌ین ده‌بینین و به‌بیرمان دێته‌وه‌ كه‌پێشمه‌رگه‌ چیه‌و كاروپیشه‌ى چى بوه‌ و چیكردووه‌ و چى به‌سه‌رهاتووه‌ و له‌ئێستاشدا پێشمه‌رگه‌ ژیان و حاڵى چۆنه‌؟ پێشمه‌رگه‌ لاى هه‌موو تاكێكى ئه‌م كوردستانه‌ به‌چاوێكى به‌ڕێزه‌وه‌ سه‌یرده‌كرێت و ناوى پێشمه‌رگه‌ به‌ناوێكى پیرۆز داده‌نرێت ، هه‌موومان گوێبیستى مێژووى خه‌باتى پێشمه‌رگه‌بووین كه‌به‌رده‌وام له‌رابردوودا گیانیان خستۆته‌ سه‌رده‌ست و به‌ماڵ و به‌گیان به‌رگرییان له‌خاكى پیرۆزى كوردستان كردووه‌ دژى هه‌موو دوژمنانى میلله‌ته‌كه‌مان كه‌دژى گه‌لى كورد هێرش و ده‌ست درێژیان كردۆته‌ سه‌ر ماڵ و خاكى دانیشتوانى كوردستان به‌ڵام به‌رده‌وام پێشمه‌رگه‌ گیان له‌سه‌رده‌سته‌كانى میلله‌ته‌كه‌مان هه‌موو ئه‌و هێرش و ده‌ست درێژیانه‌یان پوچه‌ڵ كردۆته‌وه‌ و سه‌رشۆریش بۆدوژمنان بووه‌ ، پێشمه‌رگه‌ به‌هۆى پیرۆزى كاره‌كه‌ى و به‌هۆى پیرۆزى ناوه‌كه‌ى به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێت پێشمه‌رگه‌نابینین كه‌ژیانێكى خۆشى به‌سه‌ربردبێت ، پێشمه‌رگه‌ تووشى شه‌هیدبوون بووه‌ و به‌دیل گیراوه‌ و رفێندراوه‌ و به‌دڕندانه‌ترین شێوه‌ ئازار دراوه‌ به‌ڵام جێگاى فه‌خروشانازى هه‌مووتاكێكى كورده‌ كه‌پێشمه‌رگه‌ سه‌ره‌راى هه‌موو ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌كى كه‌پێشى به‌پێشمه‌رگه‌گرتووه‌ به‌ڵام تائێستاش پێشمه‌رگه‌ كۆڵى نه‌داوه‌ ، به‌ڵام زۆربه‌داخه‌وه‌ ئێستا ده‌بینین پێشمه‌رگه‌ له‌هه‌موو چینه‌كانى ترى ناوكۆمه‌ڵگه‌ به‌ش مه‌ینه‌تتره‌ له‌ژیان و خۆى و منداڵه‌كانى ناخۆشترین ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن ، ئه‌گه‌ر بێینه‌ سه‌ر باسكردن له‌رۆژنامه‌نوس و كارى رۆژنامه‌وانى ده‌بینین زۆربه‌ى تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى له‌پێشمه‌رگه‌ ده‌چێت ، هه‌ر رۆژنامه‌نووسه‌ وایكردووه‌ كه‌ئه‌مرۆ داهات و خه‌رجى ئه‌م كوردستان و ئه‌م خاك و خه‌ڵكه‌ دیاربێت و كه‌چۆن و له‌كوێ دێت و بۆكوێ ده‌چێت و له‌چیدا خه‌رج ده‌كرێت ، هه‌ر رۆژنامه‌نووسه‌ له‌به‌رامبه‌ر كارو ووته‌نه‌شیاوه‌كانى دوژمنان دژ به‌كوردوكوردستان هه‌لوێست وه‌رده‌گرن و به‌نووسینه‌كانیان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌ و داكۆكى له‌خاك و خه‌ڵكى كوردستانى ئازیزده‌كه‌ن ، ئه‌مرۆ رۆژنامه‌نووسان له‌به‌ره‌ى میلله‌تن و به‌رده‌وام داواى باشتركردنى باروگوزه‌رانى میلله‌ت ده‌كه‌ن و كێشه‌و گرفته‌كانیان له‌روپه‌رى رۆژنامه‌كان ده‌خه‌نه‌روو ، رۆژنامه‌نووسان گیانى خۆیان وه‌كو پێشمه‌رگه‌ خستۆته‌ سه‌رده‌ست به‌هۆى كاره‌كه‌یه‌وه‌ چونكه‌ هه‌روه‌كو گوێبیست ده‌بینین و خۆشمان ده‌بینین ئێستا له‌كوردستان و عێراق ترسناك ترین كار رۆژنامه‌نووسیه‌ ! رۆژنامه‌نووس به‌رده‌وام گه‌نده‌ڵیه‌كان ده‌خاته‌ روو و ناهێڵێت مافى ئه‌م گه‌له‌ به‌ئاسانى به‌هه‌ده‌ر بروات ، به‌هۆى كاره‌كانى رۆژنامه‌نووس كه‌به‌داخه‌وه‌ وه‌كو دوژمنى ده‌سه‌ڵات سه‌یرده‌كرێت و وه‌سف ده‌كرێت هه‌روه‌كو پێشمه‌رگه‌ تووشى شه‌هیدكردن هاتوون و به‌ناشیرنترین و شێوه‌ و به‌درندانه‌ترین شێوه‌ ده‌ست درێژیان كراوه‌ته‌ سه‌رو ئازاردراون و بگره‌ جارى واهه‌یه‌ به‌دیلیش ده‌گیرێن بۆماوه‌ى چه‌ندرۆژێك یان بۆماوه‌ى چه‌ند سه‌عاتێك ، هه‌روه‌كو باسمان كرد كه‌پێشمه‌رگه‌ ئێستا ژیانێكى ناخۆش و ناهه‌مواریان هه‌یه‌ هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نووسیش ئێستا ئه‌وهایه‌ به‌هۆى نووسینه‌كانیانه‌وه‌ له‌زۆربه‌ى ئیمتیازاته‌كانى ژیان كه‌مافى ره‌واى خۆیانه‌ بێبه‌شده‌كرێن و رۆژنامه‌نووسان و ماڵ و منداڵه‌كانیان ئه‌وانیش ئه‌گه‌ر به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێت برێك ژیانیان خۆش بێت ئه‌گه‌رنا رۆژنامه‌نووسیش گیان له‌سه‌رده‌ست له‌به‌ره‌ى داكۆكیكردن له‌میلله‌تن و رازین به‌كوڵه‌مه‌رگى ژیان به‌سه‌رببه‌ن ، بۆیه‌ ئێستا بۆمان روون بۆوه‌ كه‌بۆچى ناوى پێشمه‌رگه‌ و رۆژنامه‌نووس بۆچى له‌ته‌نیشت یه‌كتر نووسراون

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە