هه‌لسه‌نگاندنی مامۆستایان له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانه‌وه..
Wednesday, 22/10/2014, 12:00
له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی خودی خۆم باوه‌ڕم به‌هه‌لِسه‌نگاندنی مامۆستایانه‌وه نیه له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانه‌وه چونكه مامۆستایان زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن كه هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ بكرێت ، پاشان ناكرێت ماندوبونی ساڵێكی مامۆستایه‌ك له‌چه‌ند خوله‌كێكدا هه‌ڵبسه‌نگێنرێت ، هه‌ڵه‌ترین دیارده ئه‌وه‌یه ماندوبونی ساڵێكی مامۆستایه‌ك له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارێكی په‌روه‌رده‌یی له‌ماوه‌ی 30 خوله‌كدا هه‌ڵبسه‌نگێنرێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه ته‌واوی دوو وه‌رزی خوێندن له‌گه‌ل مامۆستایانی قوتابخانه‌كه‌یه‌تی به‌ڵام ته‌نها بۆی هه‌یه 20نمره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ مامۆستایان دابنێت له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رپه‌رشتیارانی به‌رێز له‌ماوه‌ی دوو وه‌رزی خوێندن ته‌نها 30 تا 40 خوله‌ك له‌گه‌ڵ مامۆستایاندان به‌ڵام له‌سه‌ر 70 نمره مامۆستا هه‌لده‌سه‌نگێنن ، ئاخر سه‌رپه‌رشتیار له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك نمره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان مامۆستا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێری قوتابخانه داده‌نێت؟ ئاخر ئه‌گه‌ر به‌رێوه‌به‌ر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌ك باش نه‌بێت ده‌رباره‌ی ئه‌و مامۆستایه چی به‌سه‌رپه‌رشتیار ده‌ڵێت!! جگه له‌مانه مامۆستا هه‌یه له‌ته‌واوی ساله‌كه‌یدا به‌شێوه‌یه‌كی زۆرجوان وانه‌كه‌ی ده‌ڵێته‌وه به‌ڵام ره‌نگه ئه‌و رۆژه‌ی سه‌رپه‌رشتیار دێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ، ئه‌و مامۆستایه گرفتێكی كۆمه‌لایه‌تی یاخود ئابوری یاخود ته‌ندروستی هه‌بێت و ئه‌و رۆژه نه‌توانێت وه‌كو پێویست وانه‌كه‌ی بڵێته‌وه ، به‌م پێیه‌ش ئه‌م مامۆستایه له‌سه‌ر سه‌رپه‌رشتیاره‌وه نمره‌یه‌كی كه‌می بۆ داده‌نرێت ، له‌به‌رامبه‌ردا مامۆستا هه‌یه له‌گه‌ل رێزم بۆی ته‌واوی وانه‌كانی له‌ساڵێكدا به‌گاڵته‌جاری و ئیهمالی به‌رێده‌كات به‌ڵام ئه‌و رۆژه‌ی سه‌رپه‌رشتیار هه‌ڵسه‌نگاندی بۆده‌كات وانه‌یه‌كی تا راده‌یه‌ك جوان پێشكه‌ش ده‌كات به‌م پێیه‌ش سه‌رپه‌رشتیار نمره‌یه‌كی باشی بۆ داده‌نێت ، بۆیه پێویسته كۆتایی به‌م شانۆگه‌ریه گاڵته‌جاریه بهێنرێت و چیتر مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیارانیش به‌م پرسه‌وه سه‌رقال نه‌كه‌ن و پاره‌شی تێدا به‌فیرۆ نه‌درێت ، سه‌رپه‌رشتیارانی به‌رێزیش پێویسته خۆتان بیر له‌مۆدێلێكی سه‌رده‌میانه بكه‌نه‌وه و چیتر له‌سه‌ر ئه‌و رێچكه كۆنه نه‌رۆن بۆ هه‌لسه‌نگاندنی مامۆستایان ، دواتر ئه‌م هه‌لسه‌نگاندنه تائێستا چ سودێكی هه‌بووه بۆ مامۆستایان؟ چه‌ند مامۆستا له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌لسه‌نگاندن خه‌لات كراون؟ یاخود پله‌یان به‌رزكراوه‌ته‌وه و كراون به به‌رێوه‌به‌ر یان یاریده‌ده‌ری قوتابخانه؟ یاخود چه‌ند مامۆستا له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌لسه‌نگاندنی سه‌رپه‌رشتیاران ناونیشانی مامۆستایه‌تیان لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه؟ من دلنیام له‌وه‌ی ئه‌م هه‌لسه‌نگاندنه هیچ سودێكی نه‌بووه و نابێت ، جگه له‌مه‌ش له‌م پرۆسه‌یه سالانه بودجه‌یه‌كی زۆر بۆ هاتوچۆی سه‌رپه‌رشتیاران خه‌رج ده‌كرێت و به‌فیرۆ ده‌روات ، ئاخر مامۆستا هه‌یه زیاتر له 10 ساڵه مامۆستایه چ پێویستیه‌كی به‌هه‌ڵسه‌نگاندن ماوه؟ ده‌كرێت مامۆستا له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی تا ماوه‌ی 3 سال هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێت نه‌ك زیاتر ، بۆ ده‌بێت هه‌ڵسه‌نگاندنی مامۆستایان تا مردن بێت؟ ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه پێداچونه‌وه‌ی جددی به‌كاری سه‌رپه‌رشتیاران بكرێت؟ بێگومان كاتی هاتووه ، جگه له‌مه‌ش له‌سه‌رده‌ی دوو ئیداره‌یی ده‌یان كه‌سی نه‌شیاو له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌زكیه‌ی حیزبی كراون به سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی كه له ئه‌لف و بێی پرۆسه‌كه نازانن ، ئاخر كه‌ی ره‌وایه مامۆستا هه‌یه ماسته‌ری هه‌یه و وانه ده‌ڵێته‌وه به‌لام سه‌رپه‌رشتیارێك له‌گه‌ڵ رێزم كه هه‌ڵگری بروانامه‌ی دبلۆمه ده‌چێت هه‌لسه‌نگاندنی بۆ ده‌كات!!
ئاخر ئه‌مه چ ره‌وشتێكی په‌روه‌رده‌ییه كه سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی هه‌بووه له‌ناوپۆل و له‌به‌رده‌م ده‌یان قوتابی ره‌خنه‌ی له‌مامۆستا گرتووه و ده‌مه‌قاڵێی له‌گه‌ل كردووه؟؟ ئاخر ئه‌مه چ ره‌وشتێكی په‌روه‌رده‌ییه كه سه‌رپه‌رشتیار هه‌بووه له‌به‌رده‌م به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه و كۆمه‌ڵێك مامۆستا ره‌خنه‌ی توندی له‌مامۆستا گرتووه و پێی وتوه كه‌تۆ نازانی وانه بڵێیته‌وه؟!!
له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان ساڵانه ده‌چنه پۆله‌كان و هه‌لسه‌نگاندن بۆ وانه‌وتنه‌وه‌ی مامۆستایان ده‌كه‌ن ، ئاخر له‌گه‌ڵ رێزم زۆربه‌ی زۆری به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاقه‌تی وانه‌وتنه‌وه‌یان نه‌بووه به‌واسته خۆیان كردۆته به‌رێوه‌به‌ر جا چۆن ده‌توانن مامۆستایان هه‌ڵسه‌نگێنن ، ئاخر خۆ به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه مه‌لای 12 عیلم نیه مامۆستایانی سه‌رجه‌م پسپۆریه‌كان هه‌لده‌سه‌نگێنن!!!
بۆیه پێشنیازده‌كه‌م هه‌لسه‌نگاندنی مامۆستایان بدرێته ده‌ست خودی مامۆستایان و سالانه خۆیان هه‌لسه‌نگاندن بۆخۆیان بكه‌ن به‌چاودێری به‌رێوه‌به‌ری فوتابخانه‌كان كه‌دواتر پشتڕاستی ناوه‌رۆكی هه‌لسه‌نگاندنه‌كان بكه‌نه‌وه و وێنه‌یه‌كی بۆ یه‌كه‌كانی سه‌رپه‌رشتیاری بنێرنه‌وه ، ناوه‌ندێكی زانستی و په‌روه‌رده‌ییش بۆ سه‌رپه‌رشتیاره‌كان بكرێته‌وه و كاریان بكرێته چاودێری و راوێژكاری و به‌رده‌وام پێداچونه‌وه بۆ ناوه‌رۆكی په‌رتووكان بكه‌نه‌وه‌و به‌دواداچون بۆ كه‌موكوریه‌كانی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده بكه‌ن و چاره‌سه‌ری گونجاویان به‌شێوه‌ی گروپ بۆ پێشنیاز بكه‌ن و به‌رده‌وامیش خولی به‌هێزكردن بۆ مامۆستایان بكه‌نه‌وه ، به‌وهیوایه‌م نوسینه‌كه‌م جێگای خۆی بگرێت.
له‌گه‌ل رێزم بۆ سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیاره به‌رێزه‌كان و مامۆستایان و به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان ، هیوادارم ئه‌م نوسینه‌م به دڵێكی فراوان وه‌ربگرن.
سه‌میر شێخ مه‌موندی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست