هاوولاتى و فەرمانگە حكومیەكان
Wednesday, 04/08/2010, 12:00
دواى 18 سال لەحوكمرانى خۆمالى لەهەرێمى كوردستان بەلام تائێستا نەتوانراوە دام و دەزگاكان بەدامەزراوەیى بكرێت و هەر بەشێوەیەكى كلاسیكى و رۆتینى كاروبارى هاوولاتیان بەرێوەدەچێت ئەوەش بووەتە هۆى بێزارى هاوولاتیان و بەوهیوایەن كەهیچ كاتێك رێگەیان نەكەوێتە دام و دەزگا حكومیەكان ، بەلام ئەوەى جێگاى نیگەرانیە تائێستا بیر لەوەنەكراوەتەوە بەڵكو هەنگاویشى بۆنەنراوە تاكو ئەوسیستەمە كۆتایى پێ بهێنرێت و سیستەمێكى مۆدێرن بهێنرێتەكایەوە و هاوولاتیانیش لەوبێزاریەى كەلەفەرمانگەحكومیەكانەوە دووچاریان دەبێت رزگاریان بێت ، خوانەخواستە ئەگەر رۆژێك رێگات بكەوێتە فەرمانگەیەكى حكومى دەبینیت دەیان هاوڵاتى لەبەردەمى پەنجەرەیەك وەستاون ئەگەر زستان بێت لەبەرباران و سەرما دەبێت نۆرە بگرن و ئەگەر هاوینیش بێت دەبێت لەبەر تیشكى رۆژ و هەواى گەرم نۆرە بگرن كاكەى فەرمانبەریش لەژوورەوە كەئامێرى ساردكەرەوەو گەرمكەرەوەى لەژورەكەى هەیە و بەئارەزووى خۆى مامەڵەكان جێبەجێدەكات خۆخوانەخواستە ئەگەر فەرانبەرێكیش لەماڵەوە یاخود هەرلەژورەكەى خۆى كەسێك تورەى كردبێت ئەوا خۆهەرقسەى لەگەڵ ناكرێت هەموو مامەڵەكان ئەدا بەسەریەكدا و جارى واش هەیە هەندێك مامەڵەى هاوڵاتیان برزدەبێت ، تائێستا زۆرێك لەفەرمانبەران رانەهێنراون لەسەرئەوەى چۆن مامەلە لەگەڵ خەڵدا بكەن و چۆن مامەلەكانیان بۆرایى بكەن و رێزیان بگرن ، سەرەراى ئەوەى دەیان كەس لەپەنجەرەكەوە سرەیان گرتووە دەبینین لەودیوى دەرگاكەوە كەسێك خۆى ئەكات بەژورەوە و بەبێ وەستان و نۆرە گرتن بەبەرچاوى ئەو هەموو خەلكەى لەپەنجەرە وە نۆرەیان گرتوە مامەلەكەى بۆرایى دەكرێت و كەسیش ناتوانێت یەك قسەبكات خۆئەگەر كەسێكیش نارەزایى دەربرێت ئەوا هەركارەكەى بۆناكەن ئەوجا خوا دەزانێت ئەوكەسەى لەودیو دەرگاكە خۆى دەكا بەژورەكە و مامەلەكەى راستەوخۆ بۆرایى دەكرێت فەرمانبەرى فەرمانگەكەیە یاخود دوایى شیرینیەك ئەدات بەفەرمانبەرەكە یاخود بەرپرسە و یاخود پاسەوانى بەرپرسێكە و یاخود نوسراوێكى لەلاى بەرپرسێك هێناوە ، سەرەراى ئەوەى هاولاتیان لەپەنجەرەوە نۆرە دەگرن بەڵام ئەگەر هاوین بێت هەواى سارد لەژورەوەیە و هەواى گەرمى سپلیتەكەش دەكرێت بەگیانى خەلك و لەزستانیش بەپێچەوانەوە ، هاوڵاتى كەبەنرخترین سامانى ئەم هەرێمە پێویستە بەجوانترین شێوە رێزى لێبگیرێت و بەباشترین خزمەتگوزارى لەدام و دەزگاكان مامەلەكانیان بۆرایى بكرێت و دیاردەى واستەوواستەكارى نەمێنێت و بەرتیل بنبربكرێت و رۆتینى ئیدارى بگۆردرێت بەسیستەمى نوێ و مۆدێرن ، تاكى كورد دەبێت تاونى چى بێت بەمشێوەیە مامەلەى لەگەل بكرێت ؟ بۆدەبێت تاكى كورد هەموو ژیانى هەرلەنۆرەگرتن بەسەرببات ؟ هەرلەنۆرەگرتن لەفڕنى نان و غاز وەرگرتن و ئازوقەوەرگرتن و نەوت وەرگرتن و بەنزین وەرگرتن و مامەلە رایكردن لەدام و دەزكاكان ؟ تاكى كورد بۆئەوەى مامەلەیەكى رایى بكات دەبێت چەند دام و دەزگایەكى حكومى بكات و دەیان ژوریش بكات تاكارەكەى تەواو دەبێت سەرەراى ئەوەى بەهۆى نەبونى زانیارى فەرمانبەران لەسەرهەندێك بابەت دەیان بروبیانو بەهاولاتى دەگیرێت ، جارى واش هەیە دەبێت بۆیەك واژوو یەك هەفتە سەردانى فەرمانگەیەك بكەیت چونكە رۆژێك بەرپرسى فەرمانگەكە مۆلەتى وەرگرتوە و رۆژێكیش میوانى هەیە و رۆژێكیش كۆبونەوەى هەیە و رۆژێكیش بەئارەزووى خۆى نەهاتوە و رۆژێكیش تاقەتى راییكردنى مامەلەى هاولاتیانى نیە و رۆژێكیش سەرى قاڵە بەڵام كەس نازانێت بەهۆى چیەوە سەرى قاڵە!! بەیانیانیش لەزۆربەى فەرمانگەكان كاتژمێر 9دەوام دەست پێدەكات !! رەنگە تا كاتژمێر 9 لەووڵاتى یابان 100 هەزار ئۆتۆمبێل دروست كرابێت ، نیوەروانیش یەك كاتژمێر مامەلەى هاولاتیان دەوەستێنرێت هەربەبیانوى نوێژكردن و نانخواردن لەكاتێكدا هەندێكیان هەرنوێژ ناكەن و نان خواردنیش 10 خولەكى پێویستە نەك 1 كاتژمێر ، لەهەمووى سەیرتر ئەوەیە رۆژانە ئەم دیاردانە دووبارە و سەد بارە دەبێتەوە و كەسیش دەنگ ناكات و لێپێچینەوەش ناكرێت ، ئەگەر تیشكێكیش بخەینە سەر عەریزەنووس و استنساخ و وێنەگرى ناو فەرمانگەكان و بەردەم فەرمانگەكان ئەوە هەر باسى ناكرێت لەروتكردنەوەى هاولاتى چونكە هاولاتى ناچارە و بەئارەزووى خۆیانیش پارەوەردەگرن زۆرجاریش گوێ بیستى ئەوە بوینە كەزۆربەى استنساخ و وێنەگر و عەریزەنوسى فەرمانگەكان خزمى بەرپرسى فەرمانگەكەیەو شەریكە لەگەلیان و هەندێكجاریش بینیومانە ئەو وێنەگر و استنساخ و عەریزەنوسانە هى خودى بەرپرسى فەمانگەكەیەو چەند كەسێكى لەسەر داناوە ، ئەى ئەگەر گلەیێكت هەبێ لەفەرمانبەرێك یاخود مامەلەیەكت رایى نەكرێت و بتەوێت بچیە لاى بەرپرسى فەرمانگەیەك هەزار و یەك بیانوت پێدەگرن و رێگات نادەن ئەوبەرپرسە ببینیت ، بۆیە پێویستە حكومەت ئەوسیستەمە كلاسیكە بگۆرێت و خودى حكومەت و خودى هاولاتیانیش رزگاریان بێت لەواستەو واستەكارى و رۆتینیات و بەرتیل و بەرتیل كارى و حكومەت كارى دام ودەزگاكان بكاتە ئەلیكترۆنى لەرێگەى ئینتەرنیتەوە مامەلەى هاولاتیان لەنێوان دامودەزگاكان رایى بكرێت ، لەكۆتایشدا پێویستە تیشكێك بخەمە سەركارمەندانى بەشێك لەپرسگەى فەرمانگەكان كەبەهیچ جۆرێك نازانن پێشوازى لەهاولاتیان بكەن و بگرە زۆرجاریش بێرێزى بەرامبەر بەهاولاتیان دەكەن كەپێویستەچاوێكیش بەوپرسگانە دابخشێنرێتەوە چونكە پرسگە ئاوێنەى فەرمانگەیە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست