کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێشنیازێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم

Tuesday, 15/07/2014, 12:00







ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگه‌ی بۆڕییه‌وه‌ ده‌ستیكردووه‌ به‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ ولاتی توركیا و نه‌وته‌كه‌ش له‌و ولاته‌ عه‌مبار ده‌كرێت تا كڕیاری بۆ ده‌دۆزرێته‌وه‌ ، هه‌ره‌شه‌كانی به‌غدا و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقیش له‌ كڕیاره‌كانی نه‌وتی هه‌رێم وایكردووه‌ هه‌موو كۆمپانیایه‌ك خۆی له‌قه‌ره‌ی كڕینی نه‌وتی هه‌رێم نه‌دات ، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش واده‌كات هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم بۆ توركیا گرفتی بۆ دروست ببێت چونكه‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كانی هه‌رێم ده‌ڵێت تا كۆتایی ئه‌مسال رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێم ده‌گاته‌ 400 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا و له‌سالی داهاتووش رێژه‌كه‌ بۆ یه‌ك ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌ ئه‌م رێژه‌یه‌ش ده‌بێته‌ گرفت بۆ هه‌رێمی كوردستان و بۆ ولاتی توركیا چونكه‌ عه‌مباره‌كانی توركیا توانای عه‌مباركردنی ئه‌و بڕه‌ زۆره‌یان نیه‌ به‌و پێیه‌ی نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم راسته‌وخۆ نافرۆشرێت و چه‌ند رۆژێكی ده‌وێت تا كڕیاری بۆ ده‌دۆزرێته‌وه‌ به‌پێی ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ش بێت فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم له‌داهاتوو تووشی گرفت ده‌بێت و هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمیش روبه‌روی سست بونه‌وه‌ ده‌بێته‌وه‌ ، بۆیه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته‌ی هه‌رێم كه‌ چاوه‌روان ده‌كرێت روبه‌روی ببێته‌وه‌ ئه‌م پێشنیازه‌ ده‌خه‌مه‌ به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و لیژنه‌ی سامانه‌سروشتیه‌كان و وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتیه‌كان:

پێشنیاز ده‌كه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم بۆ رێگه‌گرتن له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو كه‌ له‌داهاتوو بێته‌ به‌رده‌م پرۆسه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم رێككه‌وتنێك له‌گه‌ل حكومه‌تی توركیا واژوو بكات و له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ هه‌رێم داوا له‌ حكومه‌تی توركیا بكات ئه‌و وڵاته‌ ته‌واوی ئه‌و نه‌وته‌ی كه‌ خۆی به‌رهه‌می ده‌هێنێت له‌ كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانی توركیا هه‌مووی بفرۆشێت و هیچ بڕێك له‌ نه‌وته‌كه‌ی خۆی بۆ پێداویستیه‌كانی ناوخۆی توركیا به‌كارنه‌هێنێت چونكه‌ فرۆشتنی نه‌وتی توركیا به‌ وڵاتانی دیكه‌ هیچ گرفتێكی له‌به‌رده‌م نیه‌ ، له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی توركیا ته‌واوی ئه‌و نه‌وته‌ له‌ هه‌رێم بكڕێته‌وه‌ كه‌ رۆژانه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌می ده‌هێنێت و توركیا ئه‌و نه‌وته‌ی له‌هه‌رێمی ده‌كڕێته‌وه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی ناوخۆی ولاته‌كه‌ی به‌كاری بهێنێت ، به‌و پێیه‌ش كێشه‌ی هه‌نارده‌كردن و عه‌مباركردن و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم كۆتایی دێت و له‌و كۆسپانه‌ی كه‌ مه‌ترسی ده‌كرێت بێته‌ پێش پرۆسه‌كه‌ رزگاری ده‌بێت.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە