کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەرماڵەى تایبەتى مامۆستایان بڕدرا !!!

Monday, 26/07/2010, 12:00



لاى هەموان روون و ئاشكرایە كەماۆستایان پیرۆزترین چینى نێو كۆمەڵگەن و نەوەكانى داهاتووى ئەم ووڵاتە لەسەردەستى مامۆستایانى بەرێز پێدەگەن و پەروەردە دەبن ، سەرەراى ئەوهەموو پیرۆزى و هەول و تێكۆشانەى مامۆستایان داویانە بەڵام زۆر بێنازن و بەپێى پێویست ئاوریان لێنەدراوەتەوە و ژیانێكى شایستەیان بۆدابین نەكراوە ، ئەم وتانە سەدان جار دوبارە كراوەتە بەلاًم نە كەسێك هەیە سودى لێ وەرگرتبێت و نەكەسیش هەیە گوێى بۆ شل بكات ، ئەوەى گرنگە و پێویستە بیخەمە بەرچاوى هەمووان ئەویش ئەوەیە ساڵى رابردووى دواى نارەزاییەكى زۆرى مامۆستایان لەسەرئەوەى كەموچەكەیان كەمە بەهەوڵ و كۆششى ئەنجومەنى وەزیران و یەكێتى مامۆستایان و وەزارەتى دارایى و وەزارەتى پەروەردە بریاردرا كەدەرماڵەیەكى تایبەت بۆمامۆستایان سەرف بكرێت و بریارەكەش چووە بوارى جێبەجێكردنەوە كەئەویش بەوجۆرە بوو (1/ بۆمامۆستایانى پلە 7و8 برى 100هەزار دینار ، 2/ بۆمامۆستایانى پلە 5و6 برى 50هەزار دینار) تائێرە دەرچونى ئەوبریارە و جێبەجێكردنى جێگاى دەستخۆشى و خۆشحالى مامۆستایانە بەڵام ساڵى رابردوو وەزارەتى دارایى هەوڵى دا تائەو دەرماڵە تایبەتە لەهەردوو مانگى 7و8 ببرێت لەمامۆستایان بەبیانوى ئەوەى كەمامۆستایان لەو دوو مانگە لەپشووى هاویندان و دەوام ناكەن بەڵام سەرۆكى حكومەت بریاریدا ئەودەرماڵەیە لەمانگى 7و8 یش بەردەم بێت و نەبردرێت و نەشبردرا لەماۆستایان بەڵام ئەوەى جێگاى هەڵوەستە لەسەركردنە سەیرە و جێگاى سەرسورمانە لەلاى مامۆستایان ئەویش ئەوەیە لەگەڵ دابەشكردنى مووچەى ئەم مانگەى مامۆستایان ئەو دەرماڵە تایبەتە بردراوە و وابریاریشە مانگى داهاتووش ببردرێت هەر بەوبیانوەى كەساڵى رابردوو وەزارەتى دارایى هەیبوو كەئەوش بوەتە مایەى نیگەرانى سەرجەم ئەومامۆستایانەى كەئەو دەرماڵەیە دەیانگرێتەوە و پێدەچێت ئەوبریارە هەرلەوەزارەتى داراییەوە دەركرابێت و هیچ كام لەیەكێتى مامۆستایان و وەزارەتى پەروەردە و سەرۆكى حكومەت ئاگادارى نەبن ، بۆیە هەرچى زووە پێویستە لەسەریەكێتى مامۆستایان و وەزارەتى پەروەردە و سەرۆكى حكومەت بەدواداچونى جددى و خێرا لەومەسەلەیەبكەن تا مامۆستایان ناچار بەخۆپیشاندان و مانگرتن نەبونە .


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە