کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچارەسەركردنى كێشەى درەنگ گەیشتنى پەرتووك بۆقوتابخانەكان پێشنیازێك دەخەمە ڕوو

Sunday, 10/02/2013, 12:00






هەموو لایەك ئاگادارى ئەوەن كە زۆربەى پەرتوكەكانى وەزارەتى پەروەردەى هەرێم لەوڵاتانى دەرەوە چاپ دەكرێن و ساڵانەش ئەم پەرتووكانە لەوادەى خۆیاندا ناگەنە قوتابخانەكان و كێشەى گواستنەوەى دێتەڕێ و بەمجۆرەش كێشە بۆ كۆگاكان و قوتابخانەكان مامۆستایان و قوتابخانەكانیش دروستدەبێت و مامۆستایان پلانى ساڵانەیان تێكدەچێت و كاریگەرى راستەوخۆش دەكاتە سەر بەرێوەچوونى سیستەمى پەروەردە و فێركردن بەشێوەیەكى دروست ، جگە لەم گرفتانەش بەپێى چەندین بەڵگە و دۆكیۆمێنت لەچوارچێوەى چاپكردنى پەرتووكەكانیش گەندەڵى دارایى كراوە و نرخى چاپكردنى پەرتووكەكانیش لەچاو بازار زۆر گرانترە و بەم پێیەش بودجەیەكى زۆرى هەرێم بەتایبەت بودجەى وەزارەتى پەروەردە لەم پرۆسەیە بەهەدەر دەچێت جگە لەكرێیەكى زۆر بۆگواستنەوەى پەرتووكەكان لەوڵاتانى دەرەوە بۆ ناوەوەى هەرێم ، بۆیە بەپێویستى دەزانم ئەم پێشنیازە بخەمە بەردەم وەزیر و وەزارەتى پەروەردە و لیژنەى پەروەردە لە پەرلەمانى كوردستان (واباشە وەزارەتى پەروەردەى هەرێم چەند چاپخانەیەكى گەورە و مۆدێرن بكڕێت و لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانى هەرێمى كوردستان بەكاریان بخات ، بەم جۆرەش چەند سوودێكمان پێدەگات)یەكەم/بەهۆى ئەم هەنگاوە سەدان هاووڵاتى هەرێم دەبنە خاوەنى كار و لەم چاپخانانە دادەمەزرێن... دووەم/ وەزارەتى پەروەردە لەنزیكەوە دەتوانێت چاودێرى چاپكردنى پەرتووكەكان بێت... سێیەم/ پەرتووكەكان زووتر دەگەنە قوتابخانەكان و بیانووى كێشەى كەشوهەوا و سنور و بارودۆخى ئەمنى بۆ گواستنەوەى پەرتووكەكان نامێنێت كە لەئێستادا بەهۆى هێنانەوەى پەرتووك لەدەرەوەى هەرێم دووچارى هاتووین.... چوارەم/ بوارى گەندەڵى و بەهەدەردانى بودجەى وەزارەتى پەروەردە كەمدەبێتەوە .... پێنجەم/ وەزارەتى پەروەردە چیتر پێویستى بەوەنابێت ساڵانە كەسانێكى زۆر ئیفاد بكات رەوانەى وڵاتانى دەرەوەیان بكات بۆ ئەوەى سەرقاڵى چاپكردنى پەرتووك بن و دواتریش پاداشتیان پێبدات.... شەشەم/ ئەو گرفتانەى لەناوەرۆكى پەرتووكەكان ساڵانە دەدۆزرێنەوە زووتر چارەسەر دەكرێن.... حەوتەم/ تێچووى چاپكردنى پەرتووكەكان بەشێوەیەكى زۆر بەرچاو كەمدەبێتەوە .... هەشتەم/ كرێى گواستنەوەى پەرتووكەكان بەشێوەیەكى بێ وێنە كەمدەبێتەوە.. بۆیە داواكارم لەلایەنە پەیوەندیدارەكان بەشێوەیەكى خێرا و جددى كار لەسەر ئەم پێشنیازە بكەن و كێشەیەكى جەوهەرى و بەردەوامى بەردەم پرۆسەى پەروەردە و فێركردن چارەسەربكەین.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە