کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەوخانەنشیانەى تەمەنیان لە58ساڵ زیاترنیە دەتوانن بگەرێنەوە سەركارەكانیان

Tuesday, 31/05/2011, 12:00


ئەوخانەنشیانەى كەتەمەنیان لە58ساڵ زیاتر نیە دەتوانن بگەرێنەوە سەركارەكانیان و درێژە بەخزمەتكردن بدەن لەودامودەزگاحكومیانەى كەپێشتر لێوەى خزمەتیان كردووە ، بەپێى رێنمایى ژمارە 6 نوسراوى وەزارەتى دارایى و ئابوورى حكومەتى هەرێمى كوردستان ژمارە 9/4/5930 كەلەبەروارى 3/4/2011 دەرچووە و واژووى بایزتالەبانى وەزیرى دارایى لەسەرە و گشتێنراوە بۆسەرجەم وەزارەتەكان تێیدا هاتوە هەموو ئەوفەرمانبەرانەى كەپێشتر خانەنشین كراون و لەئێستادا دەتوانن بگەرێنەوە سەركارەكانیان و درێژە بەخزمەتكردنیان بدەن لەفەرمانگەحكومیەكان ، لەونوسراوەدا ئەوەهاتووە كەئەوبریارە هەمووئەوكەسانەش دەگرێتەوە كەلەكارەكانیان بەهەرهۆیەك دورخراونەتەوە و یاخود بەئارەزووى خۆیان وازیان لەكارەكانیان هێناوە یاخود بەهۆى راپۆرتى پزیشكى خانەنشین كراون بەمەرجێك ئەوانەى بەپێى راپۆرتى پزیشكى خانەنشینكراون دەبێت راپۆرتێكى پزیشكى بهێنن كەتیایدا بیسەلمێنێت كەلەنەخۆشیەكەى چاكبۆتەوە ، هەرلەونوسراوەدا هاتووە ئەوكەسانەى دەگەرێنەوە سەركارەكانیان دەبێت ئەوپاداشتەى كەپێشتر لەبڕى خانەنشینى وەریان گرتووە بیگەرێننەوە بۆخەزێنەى دەوڵەت.هەرلەدرێژەى نوسراوەكەدا هاتووە ئەوانەى كەدەگەرێنەوە سەركارەكانیان دەبێت بەڵێن بدەن كەبۆماوەى پێنج ساڵ خزمەت بكەن لەدامودەزگاكانى حكومەت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە