کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەنابى سەرۆك لەكوێى؟؟؟

Sunday, 20/02/2011, 12:00




كەسەیرى گوزەرانى بەشێكى زۆرى خەڵكى ئەم هەرێمە دەكەیت بەداخەوە خەم داتدەگرێت و موچوڕكە بەلاشەتدا دێتەوە !!!لەرابردوو بەكۆمەڵێك بیانو و پاساو كەهەندێكیان جێگاى ئەوەبوون لەبەرچاوبگیرێن و هاووڵاتیان پێ بخەنە سەر دەیان حەزوو ئارەزوو و پێداویستى و بەنەبوون و دابین نەكردنیان ئارامگربن ، بەڵام دواى رووخانى رژێمى بەعس و بەشدارى سەرانى كورد لەحوكمرانى عبَراق و دابینكردنى 17%ى بودجەى عێراق بۆهەرێمى كوردستان و دەرگاواڵابوونى دەرەوە بەسەرعێراق و بەتایبەتى هەرێمى كوردستان بینیمان كوردستان بوژانەوەیەكى بێ وێنەى بەسەرداهات و بەشێكى هاووڵاتیانى هەرێمیش لەم بوژانەوەیە تارادەیەك سوودمەندبوون ،بەلام ناكرێت نكوڵى لەوەش بكرێت كەخەڵكێكى زۆرى ئەم هەرێمە بەدەست دەیان گرفتى جۆراوجۆر هەرلەنەبونى ئاو و ئاوەرۆ و شەقام و نەبوونى خانو و نەبونى كارەباى نیشتمانى بەگوێرەى پێویست و نەبونى كار و نەبونى دامەزراندن بۆبەشێكى زۆرى دەرچووانى زانكۆ و پەیمانگاكان گیرۆدەن و دەناڵێنن ، هەربەهۆى ئەم گرفتانەو بەردەوامیان بینیمان لەرابردوو خەڵك بەردەوام داواى خزمەتگوزارییان دەكرد بەتایبەتى حزمەتگوزارییەسەرەتایى و سەرەكییەكان بەلام بەداخەوە حكومەت گرنگى نەدا بەبەشێكى زۆرى ئەم داواكارییانە و بۆهاوولاتیانى جێبەجێ نەكرد، كەئەمەش نارەزایى زۆرى هاوولاتیانى لێكەوتەوە و بووە پاڵنەرێك بۆئەوەى هەرجارناجارێكیش لەكوچە و شەقام و گەرەكێكى ئەم هەرێمە برژێنەسەرشەقام و داواى دابینكردنى پێداویستیەكانیان بكەن ، بەلام زۆربەى ئەم خۆپیشاندانانە لەكاتى خۆى بەچەندبەڵێنێكى بریقەدار كۆتاییان پێبهێنرا، بەڵام لەگەڵ كەڵەكەبونى ئەم داواكارییانە و جێبەجێنەكردنیان لەلایەن حكومەتەوە داخوازى خزمەتگوزارى چەكەرەى كردوو بووە هۆى ئەوەى لەم چەندرۆژەى رابردوو هاوولاتیانى شارى سلێمانى برژێنەسەرشەقامەكان و ئەمجارەیان لەبرى داواى خزمەتگوزارى داواى چاكسازى دەكەن و بەداخ و پەژارەیەكى زۆریشەوە ئەم خۆپیشادانانەى سلێمانى تووندوتیژى لێكەوتەوە وبووەهۆى پێكداهەڵپرژان و كوژراو و برینداریشى لێكەوتەوە و كەشێكى ناهەموار و تەم و مژاوى بەسەرهەرێمدا هێنابەتایبەتى شارى سلێمانى و بووە هۆى دڵەراوكێى هاوولاتیان و بارى ئەمنى شڵەژاندووە ،ئەوەى هاوولاتیانى ئەم هەرێمە و سەركردەكانى شانازى پێوەدەكەن بارى ئارامى و جێگیرى بارى ئاسایشە لەكوردستان بەڵام بەداخەوە ئەم رەوشەش لەئەنجامى گوێنەگرتن لەداواكانى خەڵك و نەخوێندنەوەى یەكترى لەلایە ن حزبەسیاسیەكان تووشى جۆرێك لەناجێگرى بووە و بووەتەهۆى دڵتەنگى هەموولایەك ، بەڵام ئەوەى جێگاى نیگەرانى و هەڵوەستەلەسەركردنە لەم بارودۆخەناسكەى ئێستاى هەرێم بەتایبەتى شارى سلێمانى كەپێویستە رەوشەكە بەزووترین كات ئاسایى بكرێتەوە و ئارامى بگەرێتەوە بۆكوردستان لەلایەن مەرجەعى كوردستان كەسەرۆكى هەرێمە بەڵام بەداخەوە سەرۆكى هەرێم لەسەفەرى دەرەوەى هەرێمدایە و لەهەمووشى سەیرتر دواى تێپەربوونى چەندرۆژێك لەوكەشەنائارامە و بەردەوامى كەشە نائارامەكە سەرۆكى هەرێم كۆتایى نەهێناوە بەسەردانەكەى و نەگەراوەتەوە هەرێم لەكاتێكدا بینیمان لەچەند ووولاتێك بەهۆى نائارامى لەوولاتەكانیان بەزووترین كات و بەبێ دواكەوتن سەركردەكان كۆتاییان بەگەشتەكانى خۆیان دەهێنا و دەگەرانەوە وولات بۆچارەسەركردنى كێشەكان ، لەم چركەساتەى ئێستاشدا پێویستە سەرۆكى هەرێم بەزووترین كات بگەرێتەوە هەرێم و سەرجەم لایەن و حزبەسیایەكانى كوردستان لەسەریەك مێزى گفتوگۆ كۆبكاتەوە بەبێ بایكۆتكردنى هیچ لایەنێك و بەزووترین كات لیژنەیەك بەنوێنەرایەتى سەرجەم هێز و لایەنەسیاسیەكانى هەرێم دروست بكرێت بۆئەوەى رەوشەكە ئارام بكەنەوە چونكە ئەم دۆخەنائارامە كارى كردۆتە سەرسومعەى هەرێم هەم لەناوخۆ لەلاى وەبەرهێنەرەبیانیەكان و لەلاى نوسینگەوقونسوڵگەریەبیانیەكان كەلەكوردستاندا هەن و لەلایەكی ترەوە لەلاى وولاتانى دەرەوە و بووەتە سەردێرى رۆژنامەنێودەولەتیەكان و كەنالەعەرەبى و بیانیەكان روومالى ئەم رەوشەدەكەن و بۆدەرەوەى دەگوازنەوە.


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە