کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆرێگرتن لەبەتاڵانبردنى نەوت بابڕژێینە سەرشەقام

Sunday, 01/08/2010, 12:00


دواى بڵاوبونەوەى بەقاچاغبردنى نەوتى هەرێم لەناوەندە راگەیاندنكارەكانى نێودەوڵەتى بۆووڵاتى ئێران و لەوێشەوە خوا نەبێت كەس نازانێت بۆكوێ دەبردرێت ، لەئێستادا گەرمترین باس كەلەلاى تاكەكانى ئەوهەرێمە بۆتە جێگاى گرنگی پێدان و خولەك دواى خولەك چاوەروانى هەواڵى تازەترى میدیاكانین لەسەر ئەوباسەو هەموومانى سەرقاڵكردووە و گرفتیشى بەداوى خۆیدا هێناوە لەنێوان حكومەتى هەرێم و حكومەتى ناوەند و ئێمەش سەیرى دەكەین وەك ئەوە وایە لەیاریگا دانیشتبین و تەماشاى یارى نێوان دووتیپ بكەین و بزانین كامیان خەڵاتەكە دەباتەوە بەوشەرتەى كە خەڵاتەكە بەپارەى ئێمە كردراوە كەداهاتى نەوتەكەیە كەبەقاچاچاغ دەبردرێت ، سەیرە بەبێ هیچ یاسایەك نەوتى كوردستان كەمولكى تاكەتاكەى ئەم میللەتەیە شەوو رۆژ دەبردرێتە دەرەوە و بەبێ ئەوەى 1دینار لەداهاتەكەى دیاربێت و بەبێ ئەوەى كەس بزانێت داهاتەكەى دەچێتە قاسە و كاسەى كێ ؟ سەیرە لەم ووڵاتەى ئێمە باس لەوەبكەین و بڵێین پەرلەمان و حكومەتمان هەیە !!! چونكە هەریەك لەو دووانە بەدامەزراوەیى نەبوونە كاریگەرى راستەوخۆى حزب دەستەمۆى كردوونە و زۆربەى ئەندام پەرلەمانەكانیشمان تەنها چاویان لەوەیە كەى سەرى مانگ دادێت و ئەوهەموو پارەیە وەربگرێت كەهیچ یەكێك لەتاكەكانى ئەم هەرێمە كەدەنگمان پێیانداون رازى نین ئەومووچە زۆرە وەربگرن ، دەبێت بپرسین ئایا ئەم هەرێمەى ئێمە ئەوەندە بێ كێشەوە گیروگرفتە كەئێستا پەرلەمان لەپشووى هاوینەى دایە و سەرۆكى حكومەتیش لەبەغدایە ؟ ئایاباشترنیە لەبرى ئەوەى سەرۆكى حكومەت سەدان كێشەى ناوخۆیى كەیەخەمانى گرتووە هەر لەتۆپبارانى توركیا و ئێران و هەرلەبەقاچاغبردنى نەوت و هەزار و یەك گرفتى هاووڵاتیان هەر لەنەبوونى دامەزراندنى دەرچووانى زانكۆ و پەیمانگاكان و وەرنەگرتنى هەزاران دەرچووى ئامادەیى ئەمساڵ لەزانكۆ و پەیمانگاكان و نەبونى ئاوى خواردنەوەى دەیان هەزار هاووڵاتى و هەتا دوایى چارەبكات نەوەك سەفەرى بەغدا بكات خۆی لەوهەموو كێشەیە بەدوور بگرێت و وابزانێت كەهەرێمەكەى شامى شەریفە و هیچ كەسێك گرفتى نیە ، سەیر لەوەدایە بەهۆى ئەومەسەلە گەرمەى بەقاچاغبردنى نەوت و بێ سەرو بەرى ئاودیوكردنەكەى و بێ پلانى و بێ بەرنامەیى كێشە كەوتۆتە نێو وەزیرەكانى حكومەتى هەرێم و بەرپرسانى هەرێمیش هەریەكە لێدوانێك دەدەن كەهیچیان بەتەنیشت ئەوەكەیتر داناچێت ، یەكێك دەڵێت نەوت ناروات ! یەكێك دەڵێت نەوت نیە بەڵكو نەفتاوە ! یەكێك دەڵێت داهاتەكەى دەچێتە حسابى تایبەتى لەوەزارەتى دارایى حكومەتى هەرێم ! یەكێك دەڵێت ناوەڵَڵا یەك دینارى نایەتە سەرحسابى وەزارەتى دارایى ! یەكێك دەڵێت حسابەكەى گچكەیە بۆیەناكرێت باسى لێوەبكرێت !!! ئایا دەبێت حسابات و داهاتى هەزاران تانكەر نەوت لەرۆژێكدا ئەوەندە كەمبێت حسابەكەشى گچكەبێت؟ بەبۆچوونى خۆم ئەگەر حسابەكەى ئەوندە بچوك و كەم بێت كەشایانى باسكردن نەبێت ئەوا رەنگە ئێران كوردستانى داگیركردبێت و نەوتەكەشى بەتاڵان ببات ئێمەش تەنها بەخشیشى سڵاوكردنی پاسەوانى خاڵەكانى پشكنینیان لێوەربگرین! یەكێكى تر دەڵێت ئاودیوكردنى نەوتمان راگرتووە ! بەپێى زانیاریەكانیش تائێستا ئاودیوكردنى نەوت بەردەوامە ! یەكێكیتر دەڵێت داهاتەكەى دەچێتە سەرحسابى وەزارەتى نەوتى عێراق !!! لێرەشدا بەرپرسانى بەغدا ئەوە رەتدەكەنەوە كەئاگایان لەیەك دینارى داهاتى نەوتى ئاودیوكراوبێت !!! لەهەمووشى سەیرتر ئەوەیە كەیەكێكیتر دەڵێت ئەگەر بەپایسكیلیش بێت نەوت دەبەینە دەرەوە !!! كەئەولێدوانە جێگاى هەلوەستە لەسەركردنى هەمووتاكێكى ئەم هەرێمەیە چونكە ئەگەر رەوانەكردنى ئەونەوتە یاسایى ودەستوورى بێت و داهاتەكەشى بۆحكومەت بگەرێتەوە ئەوا پێویست ناكات نەوت بەپایسكیل ببەینە دەرەوە بەڵكو بەبێ منەت لەرێگەى بۆرییەكانەوە رەوانەى دەكەین ، لەسەرووى هەمووشیانەوە پەرلەمان دانیشتووە و تەماشاى ئەومەنەلۆج و دەمەتەقێیەدەكات و جارجاریش ئەندام پەرلەمانە بەرێزەكان زەردەخەنەیەكیان بەلێو دادێتت ، سەیر لەوەشدایە دەیان حزب و لایەنى سیاسى ئەم كوردستانە تائێستا یەك هاواریان لێهەڵنەستاوە و داواى راگرتنى بەتاڵانبردنى خێرو بێرى ئەم خاك و خەلكە بكەن كەئەمەش جێگاى هەلوەستە لەسەركردن و تێرامانە چونكە هەریەك لەوحزبەسیاسیانە خۆیان بەنوێنەرى راستەقینەى هەزاران هاووڵاتى ئەم هەرێمەدەزانن ، ئەى بۆ باسى ئەندام پەرلەمانە ئۆپۆزسیۆنەكان نەكەین بۆچى رۆژێك هەموویان كۆنابنەوە و بچنە سەر سنوور رابوەستن و پرسیار لەشوفێرى ئەوتانكەرانە بكەن و پرسیار لەكارمەندانى ئەوگومرگانەبكەن ؟ بۆچى پەرلەمانى كوردستان لەبەرامبەر لێدوانى دژبەیەكى هەریەك لەوەزیرى سامانەسروشتیەكان و وەزیرى دارایى هەرێم كۆبونەوەیەكى نائاسایى سازناكات و بانگهێشتى هەردوو وەزیربكات و لێكۆلینەوەیان لەگەڵدابكات ؟ ئەم پرسیارانە و سەدان پرسیارى ترى ئێمەى هاوڵاتى نیشانەى پرسیار لەسەر پەرلەمان و پەرلەنتارانى ئۆپۆزسیۆن دروست دەكات ، بەڵام من واگومان دەبەم كەبودجەى سەدا حەڤدەى هەرێم بەشى 1ملیۆن موچەخۆرى كوردستان نەكات بەتایبەت مووچەخۆرانى بن دیوار چونكە ئەوان مووچەى ئەستوور نەبێت وەریناگرن بۆیە نەوت بەتانكەر دەفرۆشن و مووچەى پێدابین دەكەن بەڵام دلنیام هەموو تاكێكى ئەم هەرێمە پێكەنینیان بەم گومانەى من دێت چونكە بودجەى هەرێم ئەوندە زۆرە كەبەشى هەمووتاكێكى ئەم هەرێمە دەكات ئەگەر مووچەخۆرى بن دیوارى لێ بسریتەوەو گەندەڵكارانى لێ دووربخەیتەوە بەلەمى بودجەى هەرێم بگەیەنرێتە كەنارێكى ئارام و لەوێ لەنگەر بگرێت ، لەهەمووى سەیرتر هەواڵى دژبەیەكى دەزگا راگەیاندنەكانى حكومەت و حزب و ئۆپۆزسیۆنە كەبەتەواوەتى سەریان لەوخەڵًكە بەدبەختە شێواندووە ، دەیان هەواڵ و راپۆرتى درۆ و راست پێك هەڵپژاون و مێشكى هاووڵاتیانیان داگیركردووە و سەندیكاى رۆژنامەنوسانیش لەبەرامبەر چەواشەكردن و درۆدەرخواردن دانى هاوڵاتیان بێدەنگە ، ئەوهاوكێشە قورسەى كەباسمان لێوەكرد كەتاكى بەدبەختى وەكو ئێمە سەرى لێدەرناچێت و ناتوانێت بۆبیركردنەوەو شیكاركردنى بەتەنیشتیشى گوزەربكات مێشكى ئێمەى داگیركردووە و داهاتەكەشى بۆگیرفانى چەندكەسێكە و ئێمەش لەتاو بێئاوى و بێ سەدان خزمەتگوزارى دەناڵێنین ، لەهەمووى سەیرتر ئەوەیە لەساڵێكدا تەنها چوارسەد لیتر نەوت بەخانەوادەكانى ئەم هەرێمە دەدرێت ئەگەر بێتو ئەوخانەوادەیە 1كەس بێت یان 12تا13كەس بێت بەبیانووى ئەوەى نەوت لەبێجیەوە بۆهەرێم نایەت و ئەوەشى دێت بەش ناكات !!! نەوتى خۆشمان ئەوندە زۆرە رەوانەى دەرەوە دەكرێت !!! لەخەونمدا بینیم حكومەت بەتەمابوو نەوت و غازمان لەرێگەى بۆرییەوە بۆبگەیەنێتە ناوحەوشەى ماڵەكانمان بەڵام خێرومەندێك دڵى پێمان دەسووتا ووتى ئاخر ئەوكارە خەتەرە نەوەك منداڵە بێنازەكان لەبرى ئاو بەهەڵە بیخۆنەوە و شتێكیان لێبێت ، ئیهانەكردن تائەورادەیەى بەنزین 1لییترى بەهەزاردیناربێت و نەوت و بەنزینیش بەنرخى هەرزان ئاودیوبكرێت پێویستى بەپێش لێگرتن هەیە ئەویش نەك لەرێگەى ئەوەى كەبمانەوێت پەرلەمان خەمێكى لێبخوات یانیش حكومەت خەریكى بێت بەڵكو بتوانێت تادواى 15یان 20 ساڵیتر ئەوكێشەیە چرەسەربكات بەڵكو واجبە لەسەرئێمە برژێینە سەرشەقامەكان و لەسنورەكانیشەوە پێش لەوتانكەرانە بگرین كەنەوت دەبەنە دەرەوە و حكومەت و پەرلەمانیش ناچاربكەین داهاتەكەى ئاشكرابكات و لەپێناو خزمەتى خەڵك بخرێتەگەر ،وەئەگەر ئەونەوت بردنە بەردەوام بێت و ئێمەش لێى بێدەنگ بین رەنگەلەداهاتوو دووچارى مەترسیەكى گەورەببینەوە ئەویش ئەوەیە كەئەگەر لێدوانە دژبەیەكەكانى نێوان هەرێم و بەغدا بەردەوام بێت لەسەر ئەودۆسیەیە و داهاتى ئەونەوتەش دیارنەبێت رەنگە بەغدا داهاتى ئەونەوتە بخەمڵێنێت و لەبودجەى لەسەدا حەڤدەى هەرێمى ببرێت و ئەوكاتیش كوردستان تووشى سەدان گرفت دەبێتەوە بەهۆى كەمى بودجە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە