کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەندئۆتۆمبێلێكى هێزەكانى كۆسرەت رەسول دەدرێنە بەر دەسترێژى گوللە

Friday, 03/06/2011, 12:00


دواى ئەوەى دوو شەو لەمەوبەر لەبازگەى دێگەڵەى سەر بەشارۆچكەى كۆیە رێگرى لەهاتنى كۆسرەت رەسول كرا كەبێتە ناوشارى هەولێر و گرژى كەوتە نێوان یەكێتى و پارتى بەڵام دواتر بەهۆى میانگیرى نێچیرڤان بارزانى بارودۆخەكە ئاسایى كرایەوە و كۆسرەت رەسول بۆبەشداریكردن لەئاهەنگى ساڵیادى 36ساڵەى دەمەزراندنى یەكێتى هاتە شارى هەولێر ، بەڵام دوێنێ بەیانى چەند ئۆتۆمبێلێكى هێزەكانى كۆسرەت رەسول دەیانویست لەرێگەى شارى كەركوكەوە بێنەشارى هەولێر بەڵام لەگەرەكى رەحیماوا دەدرێنە بەردەست رێژى گوللە ، كەسێكى نزیكى كۆسرەت رەسول گومانى ئەودەسترێژییەى خستەئەستۆى پارتى و ووتى رەنگە پارتى بیەوێت لەم رێگەیەوە دووئامانجى بێنێتەدى یەكەمیان ئەوەیە كەنەهێڵێت جەماوەرى كۆسرەت رەسول لەهەولێر زۆرتربێت ، دووەمیشیان بریتیە لەوەى كەپارتى بیەوێت تۆڵەى خۆى لەكۆسرەت رەسول بكاتەوە بەوەى كەلەكاتى خۆپیشاندانەكانى سلێمانى كۆسرەت رەسول نەیهێشت هێزەكانى پارتى بچنە ناوشارى سلێمانى ، شایانى باسە لەماوەى چەند رۆژێكى كەم هێزەكانى كۆسرەت رەسول دووجار تووشى رێگرى و تەنگەژە هاتن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە