سەرۆكى هەرێم و پەرلەمان تەعبیرلەتەواوى داخوازیەكانى شەقامى كوردى ناكەن!!!
Thursday, 23/12/2010, 12:00
زۆرجار تاكەكانى ئەم هەرێمە شانازى بەوەدەكەن كەلەم هەرێمەى خۆماندا نوێنەرانى خۆمان هەلبژاردووەو لەپەرلەمانى كوردستان نوێنەرایەتیمان بۆدەكەن لەشانازییەكانى ئەوتاكانەوە مرۆڤ ئیرەیى دەبات و واهەست دەكات كەئیتر بچێت لێى بخەوێت و خەمى هیچى نەبێت و نوێنەرەكانمان لەپەرلەمان هەموو داخوازییەكانمان بۆدەهێننەدى و جگەلەداخوازییەكانى ئێمە بیرلەهیچ ناكەنەوە !!!تەنانەت بگرە ئەو ئەندام پەرلەمانە بەرێزانە لەبەرخەمى ئێمە خۆیان و مال و منداڵیان بیرچۆتەوەو هیچ كات بیرلەمووچەو ئیمتیازاتى خۆیان ناكەنەوە و هەر خەریكى تێكۆشانن بۆهێنانەدى ئاواتەكانى ئەوتاكانەى كەدەنگیان پێداون !!!بەس دەڵێى بۆچوونەكانى من تائێرە لەخەون دەچێت و دەڵێم خۆزگە ڕاستى بوایە !!! بەداخەوە ووتەكانى من تائێرە پێچەوانەكانیان ڕاستن ، ئەندام پەرلەمانەكان مەگەر بەشێكى كەمیان نەبێت لەورۆژەى چوونەتە پەرلەمان هەردەنگى هاوولاتیانیان لەبیریش نەماوە و بەخەیالیشیاندا نایەت كەهاوولاتى لەم هەرێمە هەیە و ئەوانیش بەدەنگى ئەو هاوولاتیانەوە چوونەتە نێو پەرلەمان و دەبێت تەعبیر لەداخوازییەكانى هاوولاتیانى ئازیزبكەن و لەهەموو یاساكان بگەرێنەوە بۆڕاى خەلك بەس بەداخەوە بێگوێدانە ڕاو ئیرادە و داخوازى هاوولاتیان یاساكان دەهێنن و دەیبەن كام یاسا لەبەرژەوەندى هاوولاتیان نەبێت دەیهێننە سەرووى پرۆژەیاساكان و بەئارەزووى خۆیان زیاد و كەمى بۆدەكەن و بەپەڵەپڕوزە پەسەندى دەكەن و گوێ بەنارەزایى نووسەران و ئەدیبان و مامۆستایان و رۆژنامەنووسان و یاساناسان و رێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى و لیستە ئۆپۆزسیۆنەكانیش نادەن كەلەكۆى ئەمانە نوێنەرایەتى ئیرادە و داخوازى سەدان هەزار هاوولاتى ئەم هەرێمەدەكرێت ، بەداخەوە هیچ بەهایەك بۆ بۆچوونى هاوولاتیان دانانرێت لەلایەن هەندێك لەئەندام پەرلەمانەكانەوە لەكاتى نارەزایى دەربرین بەرامبەر هەندێك یاسا كەلەلایەن بەشێك لەئەندام پەرلەمانەكانەوە پەسەند دەكرێت و لەئێستادا ئەوئەندام پەرلەمانانەى كەبەها دانانێن بۆئیرادەى خەڵك یاساى خۆپیشاندان پەسەند دەكەن و بەنوێژى نیوەرۆ هەوڵى تیرۆركردنى ئازادى و دیموكراسى و ئیرادەى هاوولاتیان دەدەن و هەوڵى زەوتكردنى مافێكى سەرەكى هاوولاتیان دەدەن كەئازادى ڕادەربڕین و خۆپیشاندانە ،زۆرجاریش سەرۆكى هەرێمى كوردستان دەڵێت من نوێنەرایەتى هەموو هاوولاتیانى كوردستان دەكەم ئەوانەى دەنگیان پێداوم و ئەوانەى دەنگیشیان پێنەداوم !!!بەداخەوە تائێستا ئەم ووتەیەى سەرۆكى هەرێم بەواقیعى بەدى نەكراوە و وێراى دەربرینى نارەزایى هەزاران هاوولاتى ئەم كوردستان لەسەر تێپەراندنى یاساى خۆپیشاندانەكان و بەرتەسكردنەوەى كەش و هەواى ئازادى و دیموكراسى دواى داواكردنى سەدان رێكخراوى كۆمەلگەى مەدەنى بۆئەوەى سەرۆكى هەرێم یاساى خۆپیشاندانەكان واژوو نەكات بەلام بەداخەوە سەرۆكى هەرێم گوێى بەوداواكاریانە نەدا و یاساكەى واژووكرد !!! بۆیە دەتوانم بڵێم سەرۆكى هەرێم تەعبیر لەداخوازى سەرجەم هاوولاتیانى كوردستان ناكات ئەگەر بەمشێوەیە گوێ بەداخوازییەكانى هاوولاتیان نەدات و گوێ لەدەنگە نارازییەكان نەگرێت ، هەرلەم سۆنگەیەشەوە پەرلەمانتاران بەتەواوەتى بەئەركى سەرشانى خۆیان هەڵنەساون بۆرێگەگرتن لەتێپەراندنى ئەم جۆرە یاسایانە كەدژى خواستى بەشێكى زۆرى هاوولاتیانى كوردستانە بەگرنگى دەزانم جگە لەدەنگنەدانى لیستەئۆپۆزسیۆنەكان و بەشێك لەئەندامانى لیستى كوردستانى لەكاتى تێپەراندنى ئەمجۆرە یاسایانە بایكۆتى پەرلەمان بكەن و سەرۆكایەتى پەرلەمان ناچاربكەن بەگەراندنەوەى پرۆژەیاساكان ئەگەرنا بەپێچەوانەوە نەگەرێنەوە بۆهیچ دانیشتنێكى پەرلەمان و دانیشتنەكان پەك بخەن تائەوكاتەى پەرلەمان گوێ لەهەموو لیست و داخوازییەكان دەگرێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست