کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ماستاوچیێتى هه‌ندێك رۆژنامه‌نووس له‌پاى چى ؟

Wednesday, 27/04/2011, 12:00


پیشه‌ى رۆژنامه‌نوسى ئه‌گه‌ر له‌سه‌ربنه‌ماى ره‌وشتى رۆژنامه‌گه‌ریێتى بێت و هیچ كون و كه‌له‌به‌ر و لادانێكى بێ بنه‌ما و دوور له‌ره‌وشتى رۆژنامه‌گه‌ریێتى بۆزیادنه‌كه‌ین و به‌درۆ و بوختان و ماستاو ساردكردنه‌وه‌ په‌رده‌پۆشى نه‌كه‌ین و ره‌ش و سپى وه‌كو خۆى بخه‌ینه‌ روو و به‌راست بڵێین راست و به‌هه‌له‌ش بلێین هه‌له‌ و كه‌موكورییه‌كان وه‌كو خۆى بخه‌ینه‌ روو و تیشكیش بخه‌ینه‌ سه‌ر كه‌موكورییه‌كان و پێشنیارى به‌رێ و جێى شایسته‌ى بۆپێشنیازبكه‌ین و ره‌خنه‌ى بنیاتنه‌رانه‌ بخه‌ینه‌روو ئه‌وا به‌بۆچوونى من له‌ئێستادا له‌جێگه‌ى پێشمه‌رگه‌یه‌ بۆداكۆكیكردن له‌مافه‌ره‌واكانى میلله‌تى كورد ، رۆژنامه‌نووسى پیشه‌یه‌كى پیرۆزه‌ ئه‌گه‌ر وه‌كو خۆى په‌یره‌و بكرێت ، له‌ئێستادا به‌تایبه‌تى له‌كوردستان به‌شێك له‌رۆژنامه‌نووسان داكۆكیكارێكى سه‌رسه‌ختى مافه‌ره‌واكانى ئه‌م میلله‌ته‌ن و به‌هیچ جۆرێك له‌به‌ره‌ى میلله‌ت دوورناكه‌ونه‌وه‌ و له‌هیچ مه‌ترسیه‌كیش سل ناكه‌نه‌وه‌ ، ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ى پابه‌ندن به‌ره‌وشتى رۆژنامه‌وانى و له‌سه‌ر یاسا و بنه‌ماكانى رۆژنامه‌گه‌رێتى كارده‌كه‌ن و پیرۆزى ئه‌وپیشه‌یه‌ ده‌پارێزن و داكۆكى له‌مافه‌ره‌واكانى میلله‌ت ده‌كه‌ن و به‌گژ گه‌نده‌لى گه‌نده‌لكاران داده‌چنه‌وه‌ بێگومان پایه‌یه‌كى تایبه‌تیان هه‌یه‌ و هه‌موو كات ناویان له‌لاپه‌ره‌كانى مێژوو ده‌دره‌وشێته‌وه‌ و به‌شكۆمه‌ندییه‌وه‌ باسیان ده‌كرێت كه‌شایانى ئه‌وه‌ن نه‌وه‌كانى داهاتوو فه‌خر و شانازییان پێوه‌بكه‌ن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنجدان و هه‌لوه‌سته‌له‌سه‌ركردن و به‌پێویست زانینه‌ بۆباسكردن له‌ئێستادا دیارده‌یه‌كى زۆر مه‌ترسیدار له‌كوردستان سه‌رى هه‌لداوه‌و به‌دى ده‌كرێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ هه‌ندێك كه‌س له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى قاسه‌ و كاسه‌ى تایبه‌تى خۆیان ده‌ستیان داوه‌ته‌ پێنووس و خۆیان به‌به‌رۆكى پیشه‌ى رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه‌ شۆر كردۆته‌وه‌ و پیشه‌ى پیرۆزى رۆژنامه‌گه‌رییان ناشیرینكردووه‌ تائه‌وراده‌یه‌ى خه‌لكى كوردستان بێزارن له‌رۆژنامه‌گه‌ریێتى كوردى و ئه‌وانه‌ى له‌وبواره‌ش كارده‌كه‌ن ، هه‌رئه‌و به‌ناو رۆژنامه‌نوسانه‌ كه‌ته‌نها بۆبه‌رژه‌وه‌ندى تاكه‌كه‌سى خۆیان كارده‌كه‌ن و راست و درۆ و ره‌ش و سپى تێكه‌ل ده‌كه‌ن و گوێ به‌هیچ بنه‌مایه‌كى رۆژنامه‌گه‌ریێتى ناده‌ن و رۆژانه‌ له‌به‌شێك له‌لاپه‌ره‌ى رۆژنامه‌كان نوسینه‌كانیان ده‌بینین كه‌مه‌گه‌ر كه‌سانى له‌ئاست خۆیان بیخوێننه‌وه‌ ئه‌گه‌رنا كه‌س تاقه‌تى ئه‌وه‌ى نیه‌ ئه‌ونوسینانه‌ بخوێنێته‌وه‌ ، له‌كوردستان رۆژانه‌ چه‌ندین باس و خواس دێنه‌ پێش و ده‌بنه‌ ته‌وه‌ره‌ى رۆژنامه‌نووسان و ده‌بێته‌ وێستگه‌ى باس له‌سه‌ركردن ، به‌لام زۆر به‌داخه‌وه‌ زۆرجار له‌م كوردستانه‌ى خۆمان به‌نمونه‌ باسێكى گه‌نده‌ڵى دێته‌ ئاراوه‌ و ده‌یان به‌لگه‌ى حاشا هه‌لنه‌گر ده‌خرێنه‌ روو و وه‌كو ده‌ڵێن وه‌كو رۆناكى نوێژى نیوه‌رۆ دیاره‌ به‌ڵام ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ره‌تاوه‌ باسمانكردن كه‌به‌ناو رۆژنامه‌نوسن راسته‌وخۆ ترسى ئه‌وه‌یان لێهه‌لده‌نیشێت كه‌قاسه‌ و كاسه‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌تیه‌كه‌ى خۆیان لێ تێك بچێت دێن و ده‌ست ده‌ده‌نه‌ پێنووسه‌ ژه‌هراوییه‌كه‌یان و ده‌كه‌ونه‌ نووسین له‌لاپه‌ره‌ بۆگه‌نیه‌كه‌یان و هه‌رچى درۆى شاخدار و پینه‌و په‌رۆ هه‌یه‌ دایده‌رێژن و سپى ره‌ش ده‌كه‌ن و راستیه‌كان ده‌كه‌نه‌ درۆ و درۆكان ده‌كه‌نه‌ راستى و په‌رده‌ ده‌خه‌نه‌ سه‌ر راستیه‌كان و ئیراده‌ و هزرى ئه‌ومیلله‌ته‌ داماوه‌ به‌درۆ و ماستا وچیێتى ده‌شێوێنن ، زۆرن ئه‌وانه‌ى ئه‌مرۆ ده‌ستیان داوه‌ته‌ پێنووسى ژه‌هراوى و له‌لاپه‌ره‌ بۆگه‌نیه‌كان ده‌نووسن و پیرۆزیه‌كانى رۆژنامه‌گه‌رى كوردییان شێواندووه‌ و به‌رده‌وامن له‌كاركردن بۆبه‌ده‌ستهێنانى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تاكه‌كه‌سیه‌كانیان ، پێویسته‌ رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كان هه‌لوه‌سته‌ له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌ بكه‌ن و له‌مه‌ودوا رێگه‌ به‌و به‌ناو رۆژنامه‌نووسانه‌ نه‌ده‌ن كه‌سه‌ر و بنى زار و نوكى پێنوسه‌كانیان پره‌ له‌درۆ و ماستاوچیێتى و ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تاكه‌كه‌سیه‌یان لێ تێك بده‌ن و بیانخه‌نه‌ نێو زبلدانى مێژوو و بائێستا و داهاتوو نه‌فره‌تیان لێبكه‌ین و رێچكه‌ى پیرۆزى رۆژنامه‌گه‌ریێتى كوردییان لێ پاك بكه‌ینه‌وه‌ ، ئاخر ئه‌گه‌ر كه‌سێك تۆزێك خوێنده‌وارى هه‌بێت و رۆژانه‌ چاوێك به‌نێو لاپه‌ره‌ى به‌شێك له‌رۆژنامه‌كانى ئه‌م هه‌رێمه‌ دابخشێنێت ده‌یان درۆ و بابه‌تى ماستاو ساركردنه‌وه‌ به‌دى ده‌كات ، ئاخر خۆ ئێستا خه‌لك له‌لوتكه‌ى خێرایى به‌ده‌ست گه‌یشتنى زانیاریه‌كاندا ده‌ژین و مۆدێلى ئه‌وه‌ نه‌ماوه‌ خه‌لك هه‌ڵبخه‌له‌تێندرێت و به‌درۆ و ووته‌ى بێ بنه‌ما مێشكیان پربكرێت ، له‌ئێستادا درۆیه‌كان هه‌ر له‌یه‌كه‌م ووشه‌یان ئاشكرا ده‌بن و نه‌فره‌ت ده‌گاته‌ خاوه‌ن ئه‌و هه‌موو درۆیانه‌ى نێو لاپه‌ره‌كانى به‌شێك له‌رۆژنامه‌كان ، ئاخر تائێستا كام رۆژنامه‌ بیرى له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ ئاخر ده‌رخوارد دانى ئه‌و هه‌موو درۆیه‌ به‌تاكى كوردى له‌پاى چى ؟ ئاخر بۆچى رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كان رێگه‌ به‌ به‌ناو رۆژنامه‌نوسه‌كان ده‌ده‌ن بابه‌تى پراو پر له‌درۆ له‌لاپه‌ره‌كانیان بلاوبكه‌نه‌وه‌ ؟ وه‌پێویستیشه‌ تاكى كوردى هه‌لوه‌سته‌ له‌سه‌ر ئه‌وبابه‌ته‌ پردرۆیانه‌ بكه‌ن و به‌ناو نووسه‌ره‌كانیان كه‌دۆرزن و ماستاوچین بده‌نه‌ دادگا له‌پاى ده‌رخوارد دانى درۆ به‌تاكى كوردى ، له‌كۆتاییدا له‌سه‌ر سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسان پێویسته‌ چاودێرییه‌كى چرى بلاوكراوه‌كان بكات و ئه‌و نوسه‌رانه‌ى درۆ ده‌لێن و درۆ ده‌نوسن لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ل بكرێت و له‌ره‌وره‌وه‌ى رۆژنامه‌گه‌رێتى كوردى ده‌ریان بكه‌ن تا ئه‌و كانیه‌ رۆژنامه‌گریه‌ى كوردى كه‌ئێستا لێل بووه‌ روون بێته‌وه.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە