كۆنه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی هه‌رێم ده‌نگی هاوڵاتیانیان له‌هه‌رزان بازارێكدا هه‌راج كرد!!!
Thursday, 19/06/2014, 12:00
خودی خۆم هه‌میشه ئاواتم ئه‌وه‌بووه لایه‌نه‌كانی كوردستان ته‌با و یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بن واز له دژایه‌تی یه‌كتری بهێنن و ده‌ست له‌ناو ده‌ست بنێن بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانی هه‌رێم ، به‌ڵام ده‌ڵێن كێ‌و به كێ‌و ناكه‌وێته‌وه به‌ڵام چاو به چاو ده‌كه‌وێته‌وه ، دوای هه‌ڵبژاردنی سالی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستان له یه‌كێك له‌نوسینه‌كانم ئاواتی ئه‌وه‌م خواست حكومه‌تێكی یه‌كریزی نیشتیمانی و بنكه فراوان به‌به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستان پێك بهێنرێت و كار بكه‌ن بۆ به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی دام‌و ده‌زگاكانی هه‌رێم و سرینه‌وه‌ی ئاسه‌واری دوو ئیداره‌یی دوو حكومه‌تی له هه‌رێم بسڕنه‌وه و به هه‌ماهه‌نگی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان خزمه‌تی شایسته پێشكه‌شی هه‌موو تاكێكی هه‌رێم بكه‌ن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌رێوره‌سمی متمانه پێدانی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی هه‌شته‌می هه‌رێم بینینم شتێكی زۆر سه‌یر بوو جێگای هه‌ڵوه‌سته و تێڕامان بوو ، ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌م بۆ كرد بریتی بوو له هه‌راجكردنی ده‌نگی هاوڵاتیان له هه‌رزان بازارێكدا له لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی سێ لایه‌نه‌كه‌ی پێشوو كه ئێستا ده‌كرێت پێیان بڵێین كۆنه ئۆپۆزیسۆن له پێناو پۆستی وه‌زاری ، له رێ‌و ره‌سمی متمانه پێدان به‌وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی هه‌شت له په‌رله‌مانی كوردستان بینیم چه‌ند وه‌زیرێكی كابینه‌ی حه‌فته‌م له شوێنی خۆیان دانراونه‌ته‌وه و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی لایه‌نه كۆنه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانیش ده‌ستیان بۆ به‌رزركردنه‌وه و متمانه‌یان پێدان!!! له كاتێكدا كۆنه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان له‌كابینه‌ی حه‌فته‌م ده‌نگیان به‌و وه‌زیرانه نه‌دا و له راگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه به‌سه‌دان شێوازی جۆراو جۆر هێرشیان ده‌كرده سه‌ر ئه‌م وه‌زیرانه ، چه‌ندینجاریش داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زیرانه‌یان كردووه ، جگه له‌مه‌ش ئه‌ندام په‌رله‌مان هه‌یه له‌سه‌ر لیستی لایه‌نێكی كۆنه ئۆپۆزیسیۆنه له رووداوه‌كانی 17ی شوبات و له‌به‌رده‌ركی سه‌را پڕ به قوڕگی دژی ئه‌و وه‌زیرانه قسه‌ی ده‌كرد و متمانه‌ی له‌و وه‌زیرانه و كابینه‌ی حه‌فته‌م وه‌رگرته‌وه به‌ڵام له په‌رله‌مان ده‌ستی بۆ بڵندكردن و متمانه‌ی پێدان!!! ئه‌م ده‌ست بۆ بڵندكردن و متمانه پێدان به‌و چه‌ند كۆنه وه‌زیره‌ی كابینه‌ی حه‌فته‌م كه له كابینه‌ی هه‌شته‌م دانراونه‌ته‌وه چ مانایه‌ك هه‌ڵده‌گرێت ؟ به بۆچونی من ئه‌م متمانه پێدانه هیچ مانایه‌ك هه‌ڵناگرێت جگه له هه‌راجكردنی ده‌نگی هاوڵاتیان له هه‌رزان بازارێكدا له پێناو چه‌ند پۆستێكی وه‌زاری هیچ مانایه‌كی دیكه‌ی نیه!!! براده‌رانی كۆنه ئۆپۆزیسیۆن ئه‌م كۆنه وه‌زیرانه‌ی كابینه‌ی حه‌فته‌م كه له‌كابینه‌ی هه‌شته‌م دانراونه‌ته‌وه چ گۆرانكاریه‌كیان به‌سه‌رهاتووه؟ وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان داهاتی شیرینی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانی ئاشكرا كردووه بۆتان؟ وه‌زیری پلاندانان به‌هۆی پلانه جوان و تۆكمه‌كانی هه‌رێم له‌قه‌یرانی دارایی و ئابوری و بێكاری پاراستووه؟ یاخود وه‌زیری ناوخۆ تۆمه‌تباران 17 ی شوبات و كۆنه موسته‌شار و ئه‌نفالچیه‌كانی ده‌ستگیركردووه!!!
من ئه‌وه‌ی له‌دڵم بوو وتم ، ئیتر ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بۆ ده‌نگده‌رانی جێده‌هێڵم ئاخۆ قبوڵیانه ده‌نگیان به‌مجۆره هه‌راج بكرێت!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست