تۆپبارانى ناوچەسنوریەكان و یادى خومەینى لەهەولێر!!!
Sunday, 05/06/2011, 12:00
بەلاى منەوە وەكو تاكێكى ئەم هەرێمە و وەكو تاكێكى كورد و بەهەستكردن بەئینتیماى نەتەوەیى دڵگرانم بەوەى لەووڵاتى ئێرانى بەناو دراوسێ رۆژانە و بەبەردەوامى چالاكوانانى كورد دەستگیردەكرێن و لەسێدارە دەدرێن و بەدرێژایى چەندین ساڵیشە ووڵاتى ئێران لەرێگەى تۆپخانەكانیانەوە تۆپبارانى ناوچەسنورییەكانى لەگەڵ هەرێمى كوردستان دەكات و تائێستاش دەیان گوندى هەرێمى كوردستان لەناوچەسنورییەكانەوە بەرئەم تۆپبارانانە كەوتون و هاوڵاتیان برینداربووە و زەرەرى ماددى و مەعنەویان بەركەوتووە و دەیان جار رێكخراوەكان هۆشدارییان داوەتە قونسوڵى ئێران لەهەولێر بۆراگرتنى ئەم تۆپبارانانە و حكومەتى هەرێمیش تائێستا هەڵوێستى یەكلایى كەرەوەى نەنواندوە بەرامبەر ئەم دیاردەى تۆپبارانكردنە كەجێگاى هەڵوەستە و نیگەرانیە ، لەهەمووى سەیرتر و ئەوەى زۆر نیگەرانى كردم ئەویش یادى 22 ساڵەى وەفاتى خومەینى بوو كەئەمرۆ لەهۆڵى پێشەوا لەهەولێر ئەم یادەكرایەوە و دەیان ئەندامى باڵاى حزبەكوردستانیەكان و بەرپرسانى حكومەتى هەرێمى كوردستان بەشدارییان لەم یادە كرد و لەشارى سلێمانیش بەهەمان شێوە ئەم یادەكرایەوە، خومەینى كەباپیرەى بەرەگەز هیندییە و لەهندستان هاتۆتەعێراق و لەشارى نەجەف نیشتەجێبووە بەڵام دواتر رووى كردۆتە وولاتى ئێران لەناوچەى خومەینى نیشتەجێبووە ، خومەینى بەیەكێك لەپێشەوا گەورەكانى مەزهەبى شیعە دادەنرێت لەجیهاندا ،خومەینى بەرابەرى شۆرشى ئیسلامى ئێران دێتەناسین و بەبنیاتنەرى كۆمارى ئیسلامى ئێران دادەنرێت ، خومەینى لەساڵى 1989 كۆچى دوایى كردووە و ئەمرۆش لەشارى هەولێروسلێمانى یادى 22 ساڵەى وەفاتكردنەكەى كرایەوە !!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست