کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا ده‌زانیت، دارایى عێراق چەندە و لای کێیه‌‌، چۆنیش سەرف دەكرێت ؟

Friday, 15/04/2011, 12:00


بانكى T.B.Iبانكى عێراقە بۆبازرگانى هەموو دارایى عێراق و داهاتى نەوتى (سۆمۆ) كۆمپانیاى فرۆشتنى نەوتى عێراق لەخۆدەگرێت ، هەروەها پارەى گرێبەستەكانى وەزارەتى بازرگانى (بەشەخۆراكى هاووڵاتیان) هەروەها ئەو گرێبەستانەى مۆردەكرێت لەپێناو وەرگرتەكانى دەوڵەت و نۆژەنكردنەوە دەبێت حیسابى تایبەتیان لەبانكدا هەبێت ، لەحالەتى كڕینى هەرشتێك بۆدەوڵەت دەبێت رەزامەندى دارایى ئەم بانكە وەربگیرێت .

هەروەها ئەم بانكە ئەوپارانە دەگرێتەخۆ كەپێشكەشى عێراق كراون لەلایەن ووڵاتانەوە وەك یەكەى نۆژەنكردنەوەى عێراق لەگەڵ (Citibank) پەیوەستن بە (جیبى مۆرگن) ى ئەمریكایى.

ئەم مامەڵە داراییانە پێشتر (احمدچلبى) لێى بەرپرسیاربوو ئەوپیاوەى هەمووپارەى بانكى بەتراى ئوردنى بۆخۆى ڕاماڵى . چۆن دەكرێت پارەى عێراق بدرێتە دەست كەسێك كەناوبانگى جیهانى باش نەبێت !!؟سەرۆكى روسیا (ڤلادیمێرپۆتین) گوتوویەتى :- ئەوپیاوە(احمدچلبى) دزێكى نێودەوڵەتیە!!!چى روودەدات ئەگەر ئەمجارەشیان دزیەكەى دووبارەبكاتەوە؟

بەپێى سەرچاوەكان بودجەى عێراق بۆساڵى 2010گەیشتۆتە 72.4ملیاردۆلار كەدەكاتە بودجەى چواردەوڵەتى عەرەبى سوریا16ملیار و ئوردن7.6ملیاردۆلار و لبنان 6.2ملیاردۆلار و میسر 36.5ملیاردۆلار بەبێ كورتهێنان.

میسر ژمارەى دانیشتوانى دەگاتە نزیكەى 70 ملیۆن كەس . جێگاى ئاماژەپێدانە بودجەى عێراق لەساڵى 2003 كەپۆل برێمەر حاكمى مەدەنى عێراق بوو رایگەیاندبوو تەنها 6.1ملیار دۆلاربوو.

لەم چوارچێوەشدا بودجەى هەرێمى كوردستان لەساڵى 2010 بەبودجەى تەواوكارییەوە گەیشتە نزیكەى 17 ملیاردۆلار كەلەحكومەتى ناوەندییەوە وەرى گرتووە لەكاتێكدا بودجەى سوریا لەساڵى 2010 16ملیاردۆلاربوو .

ئەمە جگەلەوەى حكومەتى هەرێم ئەوهەموو داهات و رسوماتانەى دەستى دەكەوێت لەرێگەى وەزارەتەكان و گومرگەكانەوە كەكەس نازانێت داهاتەكەى چەندە و كەسیش نازانێت بۆكوێ دەچێت هەروەكو داهاتى نەوتى هەرێم !!!

سوریا ووڵاتێكە 14 پارێزگایە و ژمارەى دانیشتوانەكەى 24ملیۆن كەسە و رووبەرەكەى 185180كیلۆمەترى چوارگۆشەیە بەوهەموو كارمەند و سوپا و دام و دەزگایانەوە كەهەیەتى لەكاتێكدا هەرێمى كوردستان تەنها سێ پارێزگایە !!!

عێراق لەساڵى رابردوو قەرزى لەبانكى ناوەندى عێراق وەرگرت بۆپركردنەوەى كورتهێنانى بودجە!كەكورتهێنانى ساڵى رابردوو 5.5ملیاردۆلاربوو .

لەكۆتایى مانگى ئادارى ساڵى 2010عێراق 36.6ملیۆن دۆلارى بەقەرز لەووڵاتى ژاپۆن بەقەرزوەرگرت بۆپركردنەوەى كەموكورتیەكانى!

سەرجەم بودجەى چوارساڵى كابینەى رابردووى عێراق كەمالیكى لەحوكمدابوو (311ملیاردۆلار)بوو لەم 311 ملیاردۆلارەش 54ملیارى بۆهەرێمى كوردستان بووە!!!بەپێى راپۆرتى وەزارەتەكانى كشتوكاڵ و كارەبا و نەوت و بازرگانى و ئاودێرى و تەندروستى و شارەوانیەكان و فێركردنى باڵاو پەروەردە و لەگەڵ بەشەخۆراكى هاوولاتیان لەچوارسالى كابینەى پێشوو تەنها 222ملیاردۆلاربووە ئەى پارەكەى تر بۆكوێ چوو!؟

ماوەى چوارساڵى كابینەى رابردووى عێراق بەشى وەزارەتى نەوت 18.6ملیاردۆلاربووە كەسەرفى بكات كەچى تەنها یەك بیرەنەوتیشى پێ لێنەدراوە چونكە بیرەكان هەرهەموویان پێشتر لێدراون ، تێچووى یەك مێگاوات كارەبا لەبازارى جیهانیدا كەئامادەدەكرێت 879هەزار دۆلارى تێدەچێت كەچى وەزارەتى كارەبا لەماوەى چوارساڵى كابینەى رابردووى مالیكى كەپەرلەمانى عێراق 11.8ملیاردۆلارى بۆتەرخان كردبوو كەچى نەیتوانى كارەباى عێراق بەپێى پێویست دابین بكات كەدەبوا ئەوەندە كارەبا بەرهەم بهێنێت بۆوولاتانى دراوسێشى بنێرێت .

لەم ماوەیەدا كریم وەحید وەزیرى كارەبا بوە تەنها 650 مێگاوات كارەباى بۆدابینكراوە و گەلیش تائەمرۆ بێ كارەبایە و وەزیرەكانیش وەكو بەرزى بانان بۆى دەردەچن و كەسیش ناڵێت پشتى چاوتان دوو برۆیە!

مووچەى مالیكى 2 ملیۆن دۆلارە مانگانە . هەروەها مووچەى سەرۆك كۆمار 1.5ملیۆن دۆلارە . كەچى مووچەى سەرۆكى گەورەترین ووڵاتى جیهان كەئەمریكایە تەنها 48 هەزار دۆلارە (ئۆباما)

بەپێى گۆڤارى ئێكسپرێسى فەرەنسایى، مووچەى ساركۆزى سەرۆكى فەرەنسا 29331هەزار یۆرۆیە مانگانە.

ئەنجێلا مێركلى راوێژكارى ئەلمانیا 23هەزار یۆرۆیە مانگانە .

گۆردن براونى سەرۆك وەزیرانى بەریتانیا 22500یۆرۆى وەكو مووچەى مانگانەى وەردەگرت
لێرەدا دەردەكەوێت مووچەى سەرۆك كۆمارى عێراق بۆیەك مانگ دەكاتە مووچەى دووساڵى ئۆباماى سەرۆكى ئەمریكا!!! مووچەى مالیكیش بۆمانگێك دەكاتە نزیكەى مووچەى سێ ساڵى ئۆباما و فەرمانبەرێكى سادەى ئەم وولاتەش 200هەزاردینارى چاپى عێراقى وەردەگرێت ئەمەیە دادپەروەرى!!!

پێشبینى دەكرێت بودجەى عێراق بۆساڵى 2020 بگاتە 300ملیار دۆلار كەلە گرێبەستە نەوتیەكان و وەبەرهێنانى نەوت وەدەستى دەكەوێت ، هەروەها زیادكردنى وەبەرهێنانى نەوت و باشتركردنى بەرهەمهێنانەكان لەلایەن ئەوكۆمپانیابیانیانەى كەگرێبەستەكانیان مۆركردووە كەدواى پێنج ساڵ بەرهەمەكە وەدەست دێت هەتا دەگاتە ساڵى 2020 ، لێرەدا بۆمان دەردەكەوێت لەم هەموو ژمارە فەلەكیانە ئینجا خزمەتگوزارییەكان لەعێراق لەخانەى نەبووندان و هاوولاتیانى عێراقى هێناوەتە سەرشەقام بەهەرێمى كوردستانیشەوە چونكە گەندەڵى ئەم عێراقە دەستى ناوەتە بینەقاقى هەموو كایەكانى ژیان و ژیان و گەشەى هاوولاتیانى تووشى سست بوون كردووە جگە لەبوونى ئاوارەكانى عێراق كەچەندملیۆنێكن.ئەوبودجە و داهاتانەى كەساڵانە لەپەرلەمانى كوردستان باس دەكرێت و پێى دەڵێن شەفافیەت ئەوە خۆڵ كردنە چاوى خەڵكە و هەڵخەڵەتاندنى هاوولاتیانى كوردستانە !!!بەداخەوە ئۆپۆزسیۆنیش نەیتوانیوە تائێستا پێداگرى لەسەر ئاشكراكردنى تەواوى بودجە و داهاتى كوردستان بكات ، لەئێستادا كەئۆپۆزسیۆن و دووحزبى حوكمران خەریكى ئەوەن لەسەرنەخشەرێگاى چاكسازى هەرێم گفتوگۆبكەن دەبێت یەكێك لەهەرەگرنگترین خاڵەكانى كەئۆپۆزسیۆن پێداگرى لەسەربكات پێكهێنانى لیژنەیەك بێت بەنوێنەرایەتى هەمووحزبەسیاسیەكانى كوردستان بۆئەوەى لەنزیكەوە ئاگادارى داهاتى هەرێم بن ، بەداخەوە سالانە داهاتێك دەكەوێتە دەست حكومەتى هەرێم كەهیچمان بەخەیاڵیش نازانین چەندە چونكە حكومەتى هەرێم رۆژانە ملیارەها دینارى لەرێگەى گومرگ و داهاتى رسوماتى جۆراوجۆرى فەرمانگەكانى دەست دەكەوێت و ژیانى هاوولاتیانیش بەوشێوەیەیە كەشەوانە لەرێگاى كەنالەكانەوە دەیبینین و گەندەلى و ناعەدالەتى چۆتە ناوگۆشت و خوێنى ئەم خەڵًكە و هەراسانى كردوون ، بۆیە دەبێت هاوولاتیانى عێراقى بەگشتى و هاوولاتیانى هەرێمى كوردستان بەتایبەتى ئاگادارى ئەم ژمارە و لێكدانەوانەبن كەوەكو داهات دەكەوێتە دەست حكومەتى هەرێم و بەشێوەى ناعەدالەت و گەندەڵى تەخشان و پەخشانى پێدەكرێت كەدەبوایە ئێستا ژیانى هەموو تاكێكى ئەم كوردستانە لەوپەرى خۆشگوزەرانى بێت و هیچ شتێك نەمێنێت بەناوى گرفتى نەبونى خزمەتگوزارى!!! بۆئەمساڵیش كەبودجەى هەرێم نزیكەى 12 ملیار دۆلارە و پێشبینى دەكرێت لەبودجەى تەواوكاریش ئەم بودجەیە بەرزبێتەوە بۆنزیكەى 20ملیار دۆلار كەبودجەیەكى خەیاڵیە!!!بەپێى ئەوپرۆژەیاسایەى كەحكومەتى هەرێم بۆساڵى 2011ئامادەیكردووە گەندەڵى زۆر و تەخشان و پەخشانى لەرادەبەدەرى تێدایە بۆیە دەبێت لیستەكانى ئۆپۆزسیۆن زۆربەتوندى گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاساى بودجەبكەن كەسەرجەم لق و پۆپەكانى ئەوپرۆژە یاسایە لەهەرشوێنێك كەبۆنى گەندەڵى لێبكرێت لابدرێت و رێگاكانى بەهەدەردانى قووتى خەڵك دابخرێت ، دووبرگە هەیە لەبودجەى 2011كە100%بۆگەندەلى دانراون پێویستە سەرلەبەرى ئەم دووبرگەیە لابدرێت ،یەكەمیان بریتیە لەدابینكردنى 200ملیاردینار بۆمینحەى رێكخراوەكانى كۆمەلگەى مەدەنى بۆسالى 2011 كەهەموومان باش ئەوەدەزانین سەرلەبەرى رێكخراوەكانى بەناوكۆمەلگەى مەدەنى سەربەیەكێتى و پارتین ، دووەمین برگە بریتیە لەدابینكردنى 700ملیار بۆبەخشین!!!كام بەخشین؟ئەدرێت بەكێ؟كەس نازانێت!!!بۆیە دەبێت ئەم دووبرگەیەلابدرێت ئەم برەپارە خەیاڵیە 5وێستگەى كارەباى 500مێگاواتى پێ دروست بكرێت.ئەگەر لق و پۆپەكانى گەندەڵى لەپرۆژەیاساى 2011بنبرنەكرا ئەوا هیچ مانایەك بۆشەفافیەتى بودجەنامێنێتەوە.

****************
ئەو سەرچاوانەى بەشێك لەژمارەكانى لێوەرگیراوە (الشبكەالعربیەلحقوق الانسان ، الجزیرە الاقتێادیە ، جوهرەمعلومات الشرق الاوسگ التجاریە ، الاتحادالبرلمانى العربی ، قناەالعربیە مال واعمال واقتێاد ، شبكەالعراق الپقافیە)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە