کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كێ جامەكە دەباتەوە؟

Friday, 30/07/2010, 12:00


لاى هەمووا روون و ئاشكرایە كەمۆندیال چوار ساڵ جارێك ئەنجامدەدرێت و دەیان تیپ بەشدارى تێدا دەكەن و هەندێك لەوتیپانەش بەهێزن و هەندێكیشیان بێهێزن و لەدواى چەندین یارى دەگاتە یاریەكانى قۆناغى كۆتایى و چەندین تیپ لەویاریانە دەكرێنە دەرەوە و لەكۆتایدا چوار تیپ دەچنە چوارگۆشەى زێرین و هەر لەناو ئەوچوارگۆشە زێرینەوە دووتیپ دەگەنە یارى كۆتایى كێبركێ لەسەر یەكەم و دووەم دەكەن و دوو تیپەكەى تریش كێبركێ لەسەر بەدەستهێنانى پلەى سێیەم وچوارەم دەكەن ، هەروەكو لاى هەمووشمان روونە كەلەدواى روخانى حكومەتى بەغدا لەساڵى 2003 ەوە كەشێكى نوێ بەبەرى پرۆسەى سیاسى عێراق داهاتەوە و سیستەمى سیاسى سەرلەبەرى گۆرانكارى بەسەرداهات جۆرێك لەمۆندیال لەعێراق هاتەئاراوە كەهەلبژاردنە و ئەوهەلبژاردنەش وەكو مۆندیال چوارساڵ جارێكە و دەتوانین ناو لەوهەڵبژاردنە بنێین مۆندیالى سیاسى و تائێستاش عێراق دوو مۆندیالى بەخۆوە بینیوە و لەمۆندیالى سیاسى یەكەم یاریەكان لەنێوان تیپەكان بەشێوەیەكى تارادەیەك باش بەرێوەچوو و قۆناغى كۆتایى مۆندیالەكەشمان بینى بەڵام ئەومۆندیالە تائێستا لەكاتى زیادكراودایە و بەشێكیش لەمۆندیالى دووەم جێبەجێكراوە و تائێستاش یاریەكان بەردەوامە ، لەكاتى هەڵبژاردنەكان بینیمان دەیان تیپى عێراقى هاتنە نێو كێبركێیەكانى مۆندیالى سیاسى دووەم و زۆربەى تیپەكانیش لەكاتى یارییە گەرمەكانى ئەومۆندیالە سیاسیە لەهەڵبژاردنەكان دابەزین بۆپلەى دووەم و نەیانتوانى سەركەون بۆقۆناغە كۆتاییەكانى ئەومۆندیالە سیاسیە بۆیاریەكانى كۆتایى ئەومۆندیالە ، بەڵام ئەوەى جێگاى سەرنج و هەڵوەستە لەسەركردن و ئاماژە پێدانە ئێستا چوار تیپى گەورەى بەهێز گەیشتونەتە نێوچوارگۆشەى زێرینى دووەمین مۆندیالى سیاسى و هەرچوار تیپیش خەریكى ئەوەن بەهێزترین یارى ئەنجامبدەن و مراوەغەیەكى زۆریش دەكەن چونكە ئەوچوار تیپە بەهێزە یاریزانە بەهێزەكانى خۆیان هێناوەتە نێو ئەوگۆرەپانەو دوو تیپى بەهێزیش كەبریتین لەتیپى ئەلعێراقیە و تیپى دەولەتى یاسا و هەریەكەشیان یارى لەسەر پلەى یەكەم دەكەن و تاسەرئێسقانیش هەریەكە لەودووتیپە بەرگرى لەگۆلى خۆیان دەكەن بۆئەوەى جامەكە بەرزبكەنەوە و پۆستى سەرۆك وەزیران بەدەست بێنن ، هەرهۆكارى بەهێزى ئەو دوو تیپەش بۆتەهۆى ئەوەى پێشبینیەكان بۆبەدەستهێنانى جامەكە و بەرزكردنەوەى لەلایەن كام دوو تیپە بەهێزەكە قورس بێت ، دوو تیپەكەی تریش تائێستا هەریەكەیان چاویان لەپلەى دووەمە كەئەویش پۆستى سەرۆك كۆمارە و دەیانەوێ تێپەربوونى كات ئەوپلەیە یەكلایى بكاتەوە و هاوكێشەكە شیكاربكات ، یەكێك لەتیپەكانى نێو چوارگۆشەى زێرینیش ئیئتلافى لیستە كوردستانیەكانە و بەردەوامە لەمراوەغەكانى بۆبەدەستهێنانى پلەى دووەم و بەدستهێنانى پۆستى سەرۆك كۆمار ، بەهۆى ئەوەى ئیئتلافى لیستە كوردستانیەكان بەشێوەیەكى باش یارییان نەكردووە بۆیە پێشبینى دەكرێت پلەى دووەمیش بەدەست نەهێنێت و پۆستى سەرۆك كۆمارى لەدەست بچێت ئەویش بەهۆى ئەوەیە كەهەریەك لەدوو تیپە بەهێزەكەى كەگەیشتوونەتە یارى كۆتایى ترسیان لەوە هەیە كەگۆڵیان لێبكرێت پلەى یەكەم بەدە ست نەهێنن و بكەونە پلەى سێیەم چونكە ئەومۆندیالە مۆندیالى سیاسیە و شێوەى پلەكانى جیاوازە و ئەوەى پلەى یەكەم بەدەست نەهێنێت رەنگە پلەى سێیەمى بدرێتێ بۆیە ئەودوو تیپە بەهێزەى یارى كۆتایى دەیانەوێت بەبێ ئەنجامدانى یارییەكە رێككەوتنێك لەنێوان خۆیان ئەنجامبدەن و پلەى یەكەم و دووەم لەنێوان خۆیان دابەشبكەن و بەوپێیەش ئەگەر ئەورێككەوتنە ئیمزابكرێت مەترسى لەسەرئەوداخوازیەى كورد دروست دەبێت كەچاوى لەپلەى دووەمەو دەیەوێت جارێكیتر پۆستى سەرۆك كۆمار بەدەست بێنێتەوە ، بەڵام پێویستە كورد لەوقۆناغە هەستیارەدا پێویستە لەرێگەى یاریزانە بەهێزەكانى هەوڵى ئەوە بدات لەرێگەى ناوبژیوانى ئەومۆندیالە كەئەویش ئەمریكایە پلەى دووەم مسۆگەربكات ئەگینا پلەى سێیەم بەركورد دەكەوێت و پلەى سێیەمیش هیچ گرنگیەكى بۆكورد نیە ، بۆیە هەرچى زووە پێویستە كورد دانیشتنەكانى چربكاتەوە و پلەى دووەم مسۆگەربكات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە