وەزارەتى خوێندنى باڵا كوا دەوام!!!
Monday, 28/02/2011, 12:00
سەیرەدەنگۆى ئەوە لەئارادایە رێكخراوێكى حزبى رێگرى لەكاروبار و بریارەكانى وەزارەتێكى حكومى دەكات و ئەمەش بەڵگەیەكى حاشاهەڵَنەگرە بۆئەوەى بۆهەموولایەك بیسەلمێنین كەتەداخولى حزبى لەكاروبارى حكومەت بەردەوامە و سیماى دووئیدارەیى بەردەوامە و وەزارەتى خوێندنى باڵاش لەسنورى ئیدارەى هەولێر ناتوانێ هیچ هەنگاوێكى ئارەزوومەندانە بنێت و رێگرىلەكارى وەزارەتى ناوبراو دەكرێت ، لە17ى ئەم مانگەوە كەشەپۆلى خۆپیشاندانەكان سنوورى پارێزگاى سلێمانى گرتەوە و رۆژ دواى رۆژیش لەقەزاو ناحیەكانى سنورى ئەوپارێزگایە خۆپیشاندانەكان زیاتر پەرەى دەسەند ، تا واچاوەروان دەكرا لەرۆژى هەینى رابردوو لەپارێزگاى هەولێریش خەڵك برژێنەسەرشەقامەكان و خۆپیشاندان دژى گەندەڵى و كەمى خزمەتگوزارى ئەنجامبدەن و رۆژێكیش پێش ئەو وادەیە بەشەناوخۆییەكانى سنورى پارێزگاى هەولێر بەزۆر لەقوتابیان بەتاڵكران ولەلایەن یەكێتى قوتابیانەوە قوتابیەكان بەپاێى تایبەت رەوانەى ماڵەوە كرانەوە و پێشیان راگەیەنرا كەتا 1/4/دەوامى زانكۆ و پەیمانگان نیە !!! كەئەمە خۆى لەخۆیدا جێگاى هەلوەستە لەسەركردنە!!! هەردواى ئەم دیاردە وەزارەتى خوێندنى باڵا بێئاگایى خۆى لەوپرسە راگەیاند و ئاماژەیان بەوەكرد كەدەوام لەزانكۆ و پەیمانگاكان بەتایبەتى لەسنورى شارى هەولێر ئاساییە ، بەڵام دواى ئەوەى خۆپیشاندان لەرۆژى هەینى رابردوو لەهەولێر ئەنجامنەدرا و چاوەروان دەكرا لەرۆژى شەممەوە دەوامى زانكۆ و پەیمانگاكان ئاسایى بێتەوە و وەزارەتى خوێندنى باڵاو سەرۆكایەتى زانكۆى سەلاحەدینیش لەرێگاى میدیاكانەوە ئاگادارى قوتابیانیان كردەوە كەرۆژى شەممە دەوام ئاساییە بەڵام بەداخەوە ئەوئاگادارییانەى وەزارەتى خوێندنى باڵا هیچ بەهایەكیان نەبوو رۆژى شەممە و رۆژى یەكشەمیش دەوام نەكرا لەزانكۆوپەیمانگاكانى هەولێر و تائێستاش بەشەناوخۆییەكانى هەولێر هەرچۆڵن و قوتابیەكان نەگەراونەتەوە ، هەرئەمرۆش سەرۆكى بەشى یەكێك لەپەیمانگاكانى هەولێر ئەوەى بەبەشێك لەقوتابیان راگەیاندبوو كەنەك ئەمرۆ بگرە بەلایەنى كەمەوە تاكۆتایى ئەم هەفتەیەش دەوام نیە!!!ئەى كوا یەك ئیدارەیى و یاسا سەروەرى؟ زۆر بەداخەوە رەوشى پەروەردە و زانست لەكوردستان بەمشێوەیەیەو رێكخراوێك زاڵترە بەسەر وەزارەتێك و ناهێڵێت دەوام بكرێت ، من لێرەدا ئەوە بەوەزیرى خوێندنى باڵاى حكومەتى هەرێم رادەگەیەنم كەئەگەر من لەجێگاى تۆ وەزیرى خوێندنى باڵا بوومایە ئەوا هەر لەم چركەساتەوە دەستم لەكاردەكێشایەوە !!! بەڵام سەیرە تائێستا نەك دەستت لەكارنەكێشاوەتەوە بەڵكو كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانیشت نەكردووە و ئەم رێگریەت بۆخەڵك و حكومەتیش روون نەكردۆتەوە ،هەرئەم گەمەو ململانێیە سیاسیانەیە ئاستى زانستى قوتابیانى نزمكردۆتەوە و كوردستانى تووشى زەلكاوى گەندەلًَى كردووە و لەبرى بەرەوپێش چوونمان بۆدواوە دەگەرێینەوە و هەردواى چەندهەفتە و مانگێك پرۆژەكان شكست دێنن ، بۆیە پێویستە هەرچى زووە دەستى حزب و رێكخراوەحزبیەكان لەحكومەت جیابكرێتەوە و بەتووندى وەڵامى ئەورێگریە بدرێتەوە كەلەهەولێر دەكرێت بەرامبەر دەوامى زانكۆ و پەیمانگاكان و دەوام ئاسایى بكرێتەوە ئەگەر ئەوەش نەكرا باوەزیرى خوێندنى باڵا دەست لەكاربكێشێتەوە، چونكە تاكە زەرەرمەند لەوگەمە سیاسیە تەنها قوتابیانى زانكۆى پەیمانگاكانن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست