سەرۆكى هەرێم! بەڵێنەكەت بەجێ بگەیەنە!!!
Wednesday, 06/04/2011, 12:00
ماوەیەك لەمەوبەر یاساى خۆپیشاندانەكان لەهەرێمى كوردستان گفتوگۆى لەبارەوەكراو فراكسیۆنەكانى ئۆپۆزسیۆنیش دژى ئەم یاسایە وەستانەوە و لەپەرلەمان دەنگیان بۆنەدا ، بەڵام لیستى كوردستانى بەبیانوى ئەوەى خۆیان زۆرینەن لەپەرلەمان دەنگیان بەم یاسایە داو تێیان پەڕاند ، دواى ئەوەى یاساى خۆپیشاندانەكان لەپەرلەمان لەلایەن لیستى زۆرینە تێپەڕێندرا و ڕەوانەى سەرۆكایەتى هەرێم كرا بۆئەوەى سەرۆكى هەرێم واژووى لەسەربكات بەڵام زۆرێك لەنوسەران و رۆشنبیران و رۆژنامەنوسان و لایەنەئۆپۆزسیۆنەكان و زۆرێك لەرێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى لەرێگاى كۆڕوكۆبونەوە و سیمینیار و یاداشت و بەیاننامەوە داوایان لەسەرۆكى هەرێم كرد كەیاساى خۆپیشاندانەكان واژوو نەكات و ڕەوانەى پەرلەمانى كوردستانى بكاتەوە بەڵام دواى چاوەروانیەكى زۆرى ئەولایەنانەى كەداواى ئەوەیان لەسەرۆكى هەرێم كردبوو یاساى خۆپیشاندانەكان واژوو نەكات و بیگەرێنێتەوە بۆپەرلەمانى كوردستان بەڵام سەرەنجام سەرۆكى هەرێم بەبیانووى ئەوەى كەئەم یاسایە لەلایەن زۆرینەوە دەنگى لەسەردراوە واژووى یاساى خۆپیشاندانەكانى كردو لەرۆژنامەى وەقایعى كوردستان بڵاوكرایەوە ، بەوپێیەش هەموو ئەوچین و توێژانەى داواى ئەوەیان كردبوو كەیاساى خۆپیشاندانەكان هەمواربكرێتەوە نیگەران بوون لەو واژوو كردنەى سەرۆكى هەرێم و گوێنەدان بەداواكانیان ، بەڵام بینیمان هەرلەگەڵ ئەوەى كەسەرۆكى هەرێم یاساى خۆپیشاندانەكانى واژووكرد فراكسیۆنەكانى ئۆپۆزسیۆن ئەوەیان راگەیاند كەپرۆژەیەكیان ئامادەكردووە بۆئەوەى ئەم یاسایە هەمواربكەنەوە ، دەیان خۆپیشاندانیش دژى واژووەكەى سەرۆكى هەرێم لەسەریاساى خۆپیشاندانەكان سازكرا چونكە بەووتەى ئەوانەى خۆپیشاندانیان كردوو و یاساى خۆپیشاندانیان رەتدەكردەوە دەڵێن ئەم یاسایە بۆرێگرتنە لەخۆپیشاندان نەك رێكخستنى خۆپیشاندانەكان ، دواى ئەوەى لەماوەى رابردوو دژى واژووكردنى سەرۆكى هەرێم لەسەریاساى خۆپیشاندانەكان چین و توێژەجیاجیاكان لەشاروشارۆچكەكان لەكوردستان خۆپیشاندانى بەرفراوانیان ئەنجامدا و داوایان لەسەرۆكى هەرێم كرد واژووەكەى لەسەرئەم یاسایە بكێشێنێتەوە بەڵام سەرۆكى هەرێم لەوەڵامى ئەم داوایەى خۆپیشاندەران خودى خۆى راستەوخۆ لەكەناڵەكانى راگەیاند ئەوەى ووت كەئەگەر بزانم ئەویاسایە بۆرێگریكردنە لەخۆپیشاندانەكان ئەوا واژووەكەم دەكێشمەوە و یاساكە رەوانەى پەرلەمان دەكەمەوە ، هەر خودى سەرۆكى هەرێم ووتى من خەباتم كردووە بۆئازادى گەلەكەم چۆن ئێستا رێگەدەدم ئازادى لەخەڵك زەوت بكرێت ، سەرۆكى هەرێم ووتى ئەم یاسایە بۆرێكخستنى خۆپیشاندانە نەك رێگرى لەخۆپیشاندانەكان ، بەڵام بەتێپەربوونى كات بۆهەموومان روون بۆوە كەئایا ئەم یاسایە بۆرێكخستنى خۆپیشاندانەكانە لەهەرێمى كوردستان ؟ یان بۆرێگرى كردنە لەخۆپیشاندانەكان ؟ دواى ئەوەى بینیمان لەماوەى رابردوو كەشێكى نوێى سیاسى هەرێمى كوردستانى گرتەوە و خۆپیشاندان لەسلێمانى دەستى پێكرد كەتائێستاش كەنزیكەى پەنجا رۆژە بەردەوامە بەڵام دواى ئەوەى لەشارى هەولێر چەند هەوڵێك درا بۆئەوەى خۆپیشاندان سازبكرێت بەڵام رێگرى لێدەكرێت و یاساى خۆپیشاندانەكان پێشێل دەكرێ كەواتە بۆهەموو لایەك و بۆسەرۆكى هەرێمیش ئەوە سەلما كەئەم یاسایە بۆقەدەغەكردنى خۆپیشاندانە نەوەك بۆرێكخستنى خۆپیشاندانەكان ، ئەگەر بۆرێكخستن بووایە دەبوو زۆربەسادەیى و بەپێى یاساكە رێگە بەخۆپیشاندان بدرێت لەشارى هەولێر ، بۆیە لەئێستادا كەسەرۆكى هەرێم ئەوەى بۆروون بۆتەوە كەیاساى خۆپیشاندانەكان بۆرێگرى كردنە لەخۆپیشاندانەكان پێویستە بەڵێنى خۆى بەجێ بگەیەنێت و بەزووترین كات واژووى خۆى لەسەر ئەو یاسایە بكێشێنێتەوە و هەڵوێستێكى بێ وێنە بۆخۆى تۆماربكات و پێگەى خۆى و واژووەكەى نەخاتە ژێر پرسیارەوە بۆمێژوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست