کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەیەكى ئایاردا ، كارێكى سەخت و ژیانێكى سەخت بۆ كرێكاران

Saturday, 01/05/2010, 12:00


ساڵانە یەكى ئایار دێت و بەقسەى گەورە و مانشێتى گەورەى سەر روپەرى رۆژنامە و گۆڤارەكان بەڕێ دەكرێت ، یەكى ئایار رۆژێكە كراوەتە پشوو بۆئیسراحەت و پشوو بۆكرێكاران بەڵام بەداخەوە لەیەكى ئایاردا ئەگەر تەماشابكەین دەبینین سەرجەم كرێكارەكانى كوردستان لەكاركردن بەردەوامن و بەوجەژنەش پشوو نادەن و بەردەوامن لەكاركردن بۆئەوەى بتوانێت كرێى خانووەكەى دابین بكات و لەڕۆژێكى ژیاندا پاش نەكەوێت ، بەداخەوە كرێكارانى كوردستان لەژیانێكى سەخت و كولەمەرگى ژیان بەسەر دەبەن و سەرەتایترین مافەكانى ژیانیان بۆدابین نەكراوە و هیچ زەمانێك بۆخۆیان و خانەوادەكەیان لەئارادانیە ، كرێكاران بەردەوامن لەبەجێگەیاندنى كارە سەختەكان بەڵام بەردەوام ژیانێكى سەختیان هەیە و دەگوزەرێنن ، پێنج كابینەى حكومەتى هەرێمى كوردستانمان بەرێكرد و والەسەرەتاى كابینەى شەشەمى ئەم حكومەتەین بەڵام بەداخەوە تائێستا بەرنامەیەكى چر و پر پلانێكى دوور و درێژ بۆدابینكردنى مافەكانى ژیان بۆكرێكاران دانەرێژراوە و كەسێك نەهاتووە خۆى بكاتە خەمخۆرى ژیانى كرێكاران ، كرێكار جێگاى فەخر و شانازین كەسەرجەم كارە قورسەكانى ژیان دەخەنە ئەستۆى خۆیان و كارەكانمان بۆ جێبەجێدەكەن و قورساییەكانمان بۆسانا و سادە دەكەن ، سەندیكاى كرێكاران چەندین ساڵە دامەزراوە بەبیانوى ئەوەى داكۆكى لەژیان و مافى كرێكاران دەكەن بەڵام بەداخەوە جگە لەدانیشتنى چەند كەسێك لەپشت كورسى مێزەكان و بەكرێگرتنى بینا و قوت دان و خواردنى چەندین ملیۆن دینار لەلایەن چەند كەسێكەوە كەسەرپەرشتى ئەوسەندیكایەدەكەن كەئەو سەندیكایەش وەكو زۆربەى سەندیكا و رێكخراوەكان پاشكۆى حیزبە و بۆتە دەستەمۆى حیزب و لەلایەن حیزبەوە كۆنترۆڵكراوە كەجێگاى نیگەرانیە ، پێویستە كرێكارانى كوردستان خۆیان یەك بخەن و رێكخراوێك پێك بهێن كەتەواو سەربەخۆبێت و بەشێوەى مەدەنیانە هەڵبژاردن بگەن و پۆستەكان دابەش بكەن و نەهێڵن هیچ حیزب و لایەنێك دەست بخاتە ناو كاروباریان و بەشێوەى شارستانى و سەردەمیانە داكۆكى لەكرێكارانى كوردستان بكەن و هەوڵ بدەن بۆدابینكردنى مافەكانیان ، كرێكاران بێبەشترین چینى نێوكۆمەڵگەن لەرووى مافەسەرەتاییەكانى ژیان و لەژیانێكى دژوار و سەخت ژیان بەسەردەبەن ملیان داوەتە بەر مەینیەتیەكانى ژیان و ژیانى ئەمرۆیان دەخەنە مەزادەوە بۆكرینى نانى سبەى بۆخۆیان و خانەوادەكەیانەوە ، سەرەراى سەندیكاى كرێكاران لەكوردستان وەزارەتمان هەیە بەناوى وەزارەتى كار و كاروبارى كۆمەڵایەتى كەئەوان ئەركى سەرەكى سەر شانیان دابینكردنى مافەكانى ژیانە بۆكرێكارانى كوردستان و پێویستە پاڵە پەستۆ بخەنە سەرحكومەت بۆئەوەى گوێ لەداواكانى كرێكاران بگرێت و بەزووترین كات مافەكانیان بۆدابین بكات ، پێویستیشە لەسەرشانى هەموومان رێزى تایبەتى لەكرێكاران بگرین و هەوڵبدەین بەرێزگرتن لێیان ماندوو بونەكانیان بسرینەوە و لەكاتى كاركردنیان بۆمان بەرێزەوە مامەڵەیان لەگەل بكەین و بەزیادەوە مافەكانیان پێبدەین ، پێویستە حكومەت ئەمساڵ یاساى كاركردن لەكوردستان هەمواربكاتەوە و یاسایەك بۆكرێكارانى كوردستان دانرێت كەهاوتابێت لەگەڵ یاسا ستانداردەكانى جیهان چونكە كرێكار لەكوردستان لەزۆر جێگادا مافیان دەخورێت و بەتەواوەتى مافیان پێنادرێت .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە