کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خوێندنەوەیەك بۆ ژیانى بەرپرسان و هاووڵاتى سادە

Saturday, 07/05/2011, 12:00








بەشێك لەدەزگاراگەیاندنەكانى دووحزبە حوكمرانەكەى هەرێم وبەشێك لە رۆژنامەنوسە بەرژەوەندیچیەكان ئەوانەى بۆبەرژەوەندى خودى خۆیان و ماوەنەوەیان لەژێرسێبەرى حزبى حوكمران بەردەوام خەریكى پۆلیش كردن و جوانكردنى ژیانى هاوولاتیانى سادەى ئەم هەرێمەن بەجۆرێك كەسەرۆكى هەرێم وایدەزانى هەموو تاكێكى ئەم كوردستانە لەژیانێكى هاى لایڤ دایە و بۆچركەیەكیش كێشەیەكى بەخەیاڵ دانایەت تاخەمى لێ بخوات ، بۆیە كاتێك لەناكاو بەهەزارەها هاوولاتى ئەم هەرێمە لەشارى سلێمانى و شاروشارۆچكەكانى رژانە سەرشەقام سەرۆكى هەرێم سەرى سوڕما و ئەو دیوار و پەردە نەخشێنراوانەى كەرۆژنامەنوسەبەرژەندیچیەكان و بەشێك لەدەزگاراگەیاندنەكانى حزبى حوكمران دروستیان كردبوو نەما و راستیەكان دەركەوتن تاكار گەیشتە ئەوەى كەدەزگاكانى راگەیاندن ئەوەیان بڵاوكردەوە كە سەرۆكى هەرێم بەئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى ووت (ئەم خەڵكە چیان دەوێت؟بۆخۆپیشاندان دەكەن؟) ئاخر ئەگەر ئەم چەند ساڵەى رابردوو راستیەكان و ژیانى هاوولاتیانى ئەم هەرێمە وەكوخۆى گەیشتبێتە لاى سەرۆكى هەرێم و سەركردەباڵاكانى ئەم هەرێمە سەرۆكى هەرێم ئەم پرسیارەى نەدەكرد!!!جیاوازییەكانى نێوان ژیانى هاووڵاتیانى سادەى ئەم هەرێمە و بەرپرس و خانەوادەكانیان ئەوەندە زۆرن كەهاووڵاتى رۆژانە هاوارى لێ هەڵدەستێت بەڵام كەس نییە گوێى بۆبگرێت و خەمێكى لێ بخوات و بەزەیى بەحاڵ و گوزەرانى دابێتەوە !!! تاكە سادەكانى ئەم هەرێمە دەكرێت ناوى هاووڵاتى پلە سێیان لێ بنێین و پلە دووش بدەین بەئەندامانى دووحزبە حوكمرانەكە و پلەى یەكیش بدەین بەبەرپرسان و خانەوادەكانیان ، دەكرێت جیاوازى بكەین لەنێوان ژیانى بەرپرسان و خانەوادەكانیان لەگەڵ هاوڵاتیانى سادەى ئەم هەرێمە ، منداڵانى بەرپرس لەدایەنگە و باخچەساوایە نێودەوڵەتیەكانن و منداڵى هاووڵاتى سادە نازانێت دایەنگە هەرچییە!!! منداڵانى بەرپرسان لەقوتابخانە بنەرەتیەنێودەوڵەتیەكان مانگانە بەپارەیەكى خەیاڵى دەخوێنن منداڵى هاووڵاتى سادە لەناوكەلاوەكانى بەناوقوتابخانە سێ قوتابى لەسەریەك رەحلە دادەنیشن و دەخوێنن !!! منداڵانى بەرپرسان لەقوتابخانە ئامادەییەنێودەوڵەتیەكان دەخوێنن منداڵى هاوولاتى سادە دەبێت چەند كیلۆمەترێك بەپێ ببرێت تادەگاتە قوتابخانەیەكى ئامادەیى سادە كەمنداڵانى بەرپرس پێیان عەیبە بەتەنیشت ئەوقوتابخانانەش دابچن ، منداڵانى بەرپرسەكان دەچنە ووڵاتانى ئەوروپى بۆتەواوكردنى زانكۆ و منداڵى هاووڵاتى سادەش مەگەر رەحمى خوابێت ئەگەرنا لەهیچ زانكۆ و پەیمانگایەكى حكومیش وەرناگیرێت و پارەشى نیە بچێتە زانكۆى ئەهلى كەواتە دواى دوازدەساڵ لەخوێندن دەبێت لەماڵ داینیشێت!!!منداڵى بەرپرسەكان بەفرۆكە و ئۆتۆمبێلى مۆدێل بەرز و گرانبەها دەچنە كۆلێژ ومنداڵى هاووڵاتى سادە بەكۆستەر و بەپاێ دەچێتە كۆلێژ و پەیمانگاكان و جارى واش هەیە بەپێ دەچن لەبەرئەوەى 500 دیناریان نیە بیدەنە پاێ !!! منداڵانى بەرپرسان لەڤێللاى بێ وێنە ژیان بەسەردەبەن و منداڵانى هاوولاتى سادە یان لەخانوى كرێدان یانیش لەخانوێكى 100مەترى دان كەهەربەئەستەم هەناسە دەدەن !!!منداڵانى بەرپرسان بەدەفتەر دۆلار قسەدەكەن و منداڵانى هاولاتى سادە لەژیانى خۆیان دەفتەرى دۆلاریان نەدیتوە !!!منداڵانى بەرپرسان بەئارەزووى خۆیان كوێیان بوێت لەوێ دادەمەزرێن و منداڵانى هاوولاتى سادە دەبێت خەون بەدامەزراندنەوە ببینن (هاوولاتى سادە:ئەوانەى تەزكیەى حزبیان نیە) !!! منداڵانى بەرپرسان بەهەزاران مەتر زەوى لەسەرگردەكان و شوێنە گرانبەهاكان بەناوى خۆیانەوە دەكەن و منداڵانى هاوولاتى سادەش دەبێت خەون بەیەك مەتر زەوى لەخراپترین شوێنى ئەم هەرێمەوە ببینێت ، هاوولاتى سادە دواى 30سال خزمەتكردن لەریزى دامودەزگاى حكومى ئەوجا ئەگەر بتوانێت 100مەتر زەوى بەپارەى خۆى بكڕێت بەڵام منداڵى بەرپرسان بەبێ ئەوەى یەك رۆژ خزمەتیان هەبێت زەوى وەردەگرن!!! دەڵێن لە2006 ەوە حكومەتى هەرێم زەوى دابەشكردنى راگرتووە ، بەڵام رۆژانە بەسەدان پارچە زەوى دابەش دەكرێت و كڕین و فرۆشتنى پێدەكرێت و كەسیش نازانێت ئەم زەوییانە لەكوێ دابەش دەكرێت و كێ دابەشى دەكا و كێ وەرى دەگرێت !!!منداڵانى بەرپرسان لەمەزرەعەژیان دەگوزەرێنن و منداڵانى هاولاتى سادە لەكەلاوەخانوەكانیان ژیان بەسەردەبەن !!! هاوولاتى سادە ئەگەر فەرمانبەربێت مووچەكەى بەشى 10رۆژى ناكات بەڵام مندالانى بەرپرس سەرچاوەى داهاتیان لەبن نایەو سەرفكردنیشیان بێ سنوورە!!!مندالانى بەرپرسان پۆست و پلەى بالاوجۆراوجۆر وەردەگرن لەدامودەزگاحكومیەكان و منداڵانى هاولاتى سادەش ئەگەر خوارەحمى كرد دامەزرا ئەوا لەرۆژى دامەزراندنیەوە تارۆژى خانەنشینكردنى هەرفەرمانبەرێكى سادە یە و خەون بەپۆستى بالادەبینێت!!! مندالانى بەرپرسان لەدامودەزگاحكومیەكان ئیشیان وەكو ئاوى رووبار دەروات و مندالانى هاولاتیانى سادەش ئەگەر بەدەست ماچكردن و بەرتیل دان و برادەرانە و رۆتینیاتێكى بێ وێنە نەبێت یەك ئیشى بۆناروات !! بۆمنداڵانى بەرپرسان ئەوەى ماناى نەبێت یاسایە و بۆمندالانى هاولاتى سادەش كوردستان وەك سویدە و یاسا سەروەرە!!!مندالانى بەرپرسان كارەبایان فولە و بەردەوام سپلیت هەلدەكەن و مندالانى هاولاتى سادەش هەرخەریكى فیوزى مۆلیدە و خەفەت خواردنن بەدەست كارەباى نیشتمانى و زستانانیش ناوێرن بەئیسراحەت خۆیان گەرم بكەنەوە چونكە نەوتەكەیان بەش ناكات !!!ئەم جیاوازیانە و سەدان جیاوازى ترى جۆراوجۆر كەرۆژانە بەرچاومان دەكەوێت و هەستى پێدەكەین دیاردەى چینایەتى و هاوولاتى پلەجۆراوجۆرى دروستكردوە و بۆتەمایەى ئەوەى تاكەكانى ئەم هەرێمە نیگەران بن و گەندەڵى و ناعەدالەتى ئۆقرەیان نەهیڵێَََت و هاواریان لێ هەڵبستێنى و برژێنە سەرشەقامەكان و داواى مافى خۆیان بكەن و داوابكەن كۆتایى بەم چینایەتى و قۆرخكاریە بێت و ژیانى یەكسان و ئەرك و مافى یەكسان و یاساسەروەرى بۆهەمووان بێت و چاكسازى بنەرەتى بكرێت و هەمووتاكێك بتوانێت سوود

مەندبێت لەخێروبێرى ئەم كوردستانە بۆئەوەى هەموومان خۆمان بەقەڵغانى پاراستنى كوردستان بزانین ، هەنگاوەكانیش بۆئەم چاكسازیە پێویستى بەوەهەیە حكومەت بریارى ئەوەبدات دەوامى فەرمانگەكان درێژبكاتەوە و بیكاتە دووتایم بۆئەوەى كیبَركێ لەگەڵ كات بكرێت بۆخزمەتكردنى تاكەبەتاكەى ئەم هەرێمە و تیمەكانى ئاوەندانكردنەوە شەو و رۆژ كاربكەن و ئاو و كارەبا و خزمەتى تەندروستى و پەروەردەیى و شارەوانى بگەیەننە هەمووتاكێكى ئەم هەرێمە جا لەهەركوچە و كەلێنێكى ئەم هەرێمەبێت و چیتر كات دەرفەتى ئەوەنادات خاووخلیسكى لەم چاكسازییانە و وەلامدانەوەى داوا رەواكانى هاوولاتیان دا بكرێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە