كۆنگرەى یەكێتى مامۆستایان و هەلوەستەیەك
Monday, 23/08/2010, 12:00
یەكێتى مامۆستایانى كوردستان كەرێكخراوێكى پیشەییە بۆداكۆكیكردن لەمامۆستایان و بەدیهێنانى ئاواتەكانیان دامەزراوە ، بەڵام وێراى ئەوئامانجەى بۆى دامەزراوە ئەویەكێتیە لەرابردوودا رووبەرووى سەدان رەخنەى توند بۆتەوە بەتایبەت لەلایەن خودى مامۆستایانەوە ، بۆیە پێویستە لەئێستادا هەلوەستەیەكى جددى لەسەر رێكخراوى یەكێتى مامۆستایانى كوردستان و ئەوئامانجەى بۆى دامەزراوە و ئەو رۆلەى كەلەرابردوودا بینیویەتى بكەین ، بەپێى ئامارەكان لەئێستادا زیاتر لە100هەزار مامۆستا ئەندامى یەكێتى مامۆستایانى كوردستانن كەرەنگە زۆربەى زۆریان بەزۆر كراونەتە ئەندامى ئەویەكێتیەو بەبێ ویستى خۆیان بووە ، لەكوردستان یاسایەك پەیرەو دەكرێت كەیاساى رێكخراو و حزبە دكتاتۆرەكانە ئەویش ئەوەیە كەهەر مامۆستا لەورۆژەى وەكو مامۆستا دادەمەزرێت راستەوخۆ دەكرێت بەئەندامى یەكێتى مامۆستایانى كوردستان كەئەمەش جێگاى نیگەرانى زۆربەى مامۆستایانى كوردستانە و بەبەردەوامى نارەزایى خۆیان لەوجۆرە ئەندامێتیە دووپات دەكەنەوە ، سەرەراى بەزۆركردنە ئەندام لەویەكێتیە دەبێت هەلوەستە لەسەر خودى ئەو داهاتەى یەكێتى مامۆستایان بكەین كەلەرێگەى ئەوئابونەوەى مانگانەى كەبەزۆر و ئیجبارى لەمامۆستایانى دەگێرنەوە كەنزیكەى 75ملیۆن دینارە لەهەر مانگێكدا و هیچ جۆرە شەفافیەتێك لەچارەنووسى ئەوداهاتە دا نیە و كەسیش نازانێت چى بەسەردێت !!! دەیان جار یەكێتى مامۆستایان رووبەرووى ئەوپرسیارە كراوەتەوە كەئایا ئەوداهاتە چى بەسەردێت ؟ بەلام هیچ وەلامێكى روون و باوەرپێكراو نەدراوەتەوە و بەچەند ووشەیەك خۆیان لەوەلامى ئەو پرسیارە دەربازكردووە ، لەگەل ئەودوو خالە ناتەندروستەى كەباسمان كردوو ئاماژەمان پێدا خۆى لەخۆیدا سەربەخۆ نەبونى ئەورێكخراوە مامۆستایانى بێزاركردووە كەبەهۆى ئەوناسەربەخۆییەوە ئەورێكخراوە نەیتوانیوە پالەپەستۆ بخاتە سەر حكومەت و پێداگرى لەمافەشەرعیەكانى مامۆستایانى كوردستان بكات ،لەدواى شەرى ناوخۆى كەلەكوردستان روویدا یەكێتى مامۆستایانى كوردستانیش وەكو سەدان رێكخراو و كۆمەلەكانى كە لەكوردستان هەن بوو بەدوو پارچەوە كەجێگاى داخە چونكە مامۆستایان پایەیەكى تایبەتیان هەیە لەناوكۆمەڵگە و نەوەكانى داهاتوو پێدەگەیەنن كەنەدەبوا ئەورێكخراوە بەهۆى شەرى ناوخۆوە ببێتە دوولەتەوە ئەو دوولەتبونەش لەرابردودا روویدائاماژەى تەواومان پێدەدات كەئەو رێكخراوە سەربەخۆنیە ، ئەوسەربەخۆ نەبونەش پێچەوانەى ماددەى 3 یە كەلەیاساى یەكێتى مامۆستایاندا هاتووە كەدەڵێت ئەورێكخراوە سەربەخۆیە ،هەرلەو یاسایەشدا هاتووە كەدەلێت دەبێت دووسال جارێك هەلبژاردنى سەرتاسەرى یەكێتى مامۆستایان ئەنجام بدرێت بەلام بەداخەوە نزیكەى 18 سالە ئەورێكخراوە هەلبژاردنى سەرتاسەرى ئەنجام نەداوە ، دواى ئەوەى لەداوى شەرى ناوخۆ یەكێتى مامۆستایان بوو بەدوو لەتەوە دواتر بەهۆى یەكگرتنەوەى دووئیدارەكەى هەرێم یەكێتى مامۆستایانیش یەكیان گرتەوە بەلام بەداخەوە ئەویەكگرتنەوە بەتەوافوقى بوو لەنێوان هەردوو حزبى دەسەلاتدار و چەندكەسێكیش لەحزبەكانیتر بۆهەوێن لەورێكخراوە لەمەكتەبى تەنفیزى ئەورێكخراوە بەشدارییان پێكرا كەبەشدارییەكى رەمزییە ، سەرەراى زۆرى سەرنج و تێبینیەكان لەئەداى رابردووى یەكێتى مامۆستایانى كوردستان لەرابردوودا وەكو چاوەروان دەكرێت وابریارە لەكۆتایى مانگى 9 ى ئەمساڵ كۆنگرەى یەكێتى مامۆستایانى كوردستان لەسەرتاسەرى كوردستان ئەنجام بدرێت و تێیدا گوڕێكى تازە بەبەر ئەویەكێتیە دابهێنرێتە وە و ئەكتیڤ بكرێت و یاساى ئەو رێكخراوەش گۆرانكارى تێدابكرێت ، بەلام هەرلەئێستاوە ناكۆكى كەوتۆتە نێوان ئەولیستانەى كەبەنیازن بەشدارى بكەن لەو كۆنگرەیە ، هەر ئەوناكۆكیانەش مامۆستایانى نیگەران كردووە كەرەنگە بەهۆى ئەونیگەرانییەى كەلەلاى مامۆستایان دروست بوە بەشێكى زۆر لەمامۆستایان بەشدارى ئەوهەلبژاردنە نەكەن و بایكۆتى ئەوهەلبژاردنەبكەن كەئەوش مافێكى سروشتى خۆیانە ، بەپێى ئەو ئامادەكارییانەى كەبۆكۆنگرەى یەكێتى مامۆستایانى كوردستان كراوە وابریارە ئەو هەلبژاردنە بە12 بازنە بەرێوەبچێت كەئەو سیستەمەش رێككەوتنێكە لەنێوان هەردوو حزبى دەسەلاتدار ، ئەوسیستەمەش نیگەرانى 7 لیستى دەرەوەى دوو حزبى دەسەلاتدارى لێكەوتەوە و چەند بەیاننامەكیان دەركردووە تائێستا و تیایدا داواى یەك بازنەى سەرتاسەرى دەكەن وەئەگەر وەلامى ئەرێنیان نەدرێتەوە رەنگە بایكۆتى كۆنگرە بكەن ، هەریەك لەو7لیستەش ژمارەیەكن كەدەبێت حسابیان بۆبكرێت چونكە هەر یەك لەولیستانە نوێنەرایەتى بەشێكى مامۆستایان دەكەن ، رەنگە بەوەلامنەدانەوەى بەیاننامەى ئەو7لیستە و ئەگەرى بایكۆتكردنیان كۆنگرەى ئەمجارەى یەكێتى مامۆستایان تووشى قەیران ببێتەوە و دوابخرێت ، هەرلەمیانەى قەیرانەكانى ئەوكۆنگرەیەش كەلەوابریارە لەكۆتایى مانگى 9 ى ئەمسال ئەنجامبدرێت مامۆستایانى زانكۆ و پەیمانگاكان جیابوونەوەى خۆیان لەیەكێتى مامۆستایان رادەگەیەنن و سەندیكایەكى تایبەت بەخۆیان دادەمەزرێنن ، هەرلەمیانەى ئەوگرفتانەى رووبەرووى كۆنگرەى ئەمجارە بۆتەوە گرفتێكى تر ئەوەیە كەناهێڵن مامۆستایانى گەنج بگەنە سكرتاریەت ئەویش بەهۆى ئەوبرگەیەى كەبۆكۆنگرەى ئەمجارە دایانناوە وەكومەرجێك كەدەلێت هەر مامۆستایەك خزمەتى لە5سال كەمتربێت نابێت خۆى بۆئەندامى كۆنگرە بپاڵێوێت !!! بەوپێیەش كەئەو مامۆستایانەى كەخۆیان كاندید دەكەن بۆئەندامى كۆنگرە تەمەنیان لەسەرووى 30 سالیەوەیە كەدەكاتە سەرووى تەمەنى گەنجیەوە لەبەرئەوەى ئەومامۆستایانەى كەتازە دادەمەزرێن بەلایەنى كەمەوە تەمەنیان 25 ساڵە و خزمەتى 5 ساڵیشى بێتە سەر دەبێتە 30 ساڵ بەپێى ئەوهاوكێشەیەش ئەمجارەش رێگە لەگەنج دەگیرێت !!! بۆیە پێویستە مامۆستایانى تازە دامەزراو بەرامبەر ئەوناحەقیەى كەبەرامبەریان دەكرێت پێویستە بایكۆتى ئەوكۆنگرەیەبكەن ، وەپێویستیشە لەسەر هەموو لیستەكان بەئامادەكارییەكانى كۆنگرە دابچنەوە و گوێى لەسەرنج و راو تێبینیەكانى سەرجەم مامۆستایان بگرن بۆزیاتر سەرخستنى كۆنگرەى ئەمجارەى یەكێتى مامۆستایان ، وەپێویستیشە بۆرێگەگرتن لە دووبارەبونەوەى دووئیدارەیى ئەو 12 بازنەییەى كەبۆهەلبژاردن دانراوە پێویستە هەلبژاردن بەیەك بازنە بەرێوەبچێت چونكە هەندێك لەلیستەكان لەهەندێك سنورى بازنەكان رەنگە هیچ دەنگێك بەدەست نەهێنن و بەوجۆرەش دیاردەى تاكرەوى لەبەرێوەبردن لەلقەكان سەرهەلدەداتەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست