کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سواڵكردن

Sunday, 03/04/2011, 12:00




بەپێى ئامارەنێودەوڵەتیەكان لەئێستادا لەهەمووجیهان نزیكەى (883)ملیۆن سواڵكەرى فەرمى هەیە كەپیشەى فەرمییانە ، لەم نێوەندەشدا ووڵاتى هندستان پلەى یەكەمى وەرگرتووە لەدیاردەى سواڵكردن كەكۆى سواڵكەرەكان لەو ووڵاتە (383)ملیۆن سواڵكەرە ،بەپێى ئەوسەرچاوەوتوێژینەوانەى كەلەسەر سواڵكردن هەن ئاماژە بەوەدەدەن كەسواڵكەر هیچ ئایین و نەتەوەو زمانێكى دیاریكراویان نیە ، واتە لێرەدا ئەوەمان بۆدەردەكەوێت كەسواڵكەرەكان بەپێى ژینگەى ئەوشوێنانەى كەژیانى تێدا بەسەردەبەن كەزۆربەیان شوێنى جوگرافیاى ژیانیان بەردەوام لەگۆڕاندایە و بەپێى شوێنى ژیان بەسەربردنیان ئاین و زمانیان گۆڕانى بەسەردادێت و كاریگەرى ناوچەكانیان دەكەوێتەسەر ،دیاردەى سواڵكردن وەكو لەسەرچاوە مێژووییەكان دا باسكراوە لەسەردەمى لافاوەكەى حەزرەتى (نوح) سەلامى خواى لێبێت سەرى هەڵداوە لەبەرئەوەى خەڵكەكە بەهۆى لافاوەكەوە هەرچى ماڵ و ماڵاتیان هەبوو تیاچوو و نەما ، بۆیە خەڵكەكە بۆئەوەى پارێزگارى لەمانەوەى خۆیان بكەن دەستیانكرد بەسواڵكردن بۆپەیداكردنى قووتى رۆژانەیان بۆئەوەى درێژە بەژیانیان بدەن ، سواڵكردن لەرووى شەریعەتەوە بەپێى سەرچاوەكان سواڵكردن لەئیسلامدا حەرامە و لەئایینى مەسیحیش مەكروهەوجێگاى شەرمەزارى و سەرشۆڕییە ،كۆمەڵناسان ئاماژە بەوەدەدەن كەفاكتەرى سەرەكى سواڵكردن خراپى بارى ئابوورییە كەلەوەشدا بیروبۆچونى جیاواز هەیە ، تائێستا لەهیچ دەستورێكى ووڵاتانى جیهان جگەلەفەرەنسا باسى یاسایەك نەكراوە بۆرێكخستنى دیاردەى سواڵكردن بەڵام فەرەنسا لەساڵى 1951 برگەیەكیان لەدەستورى فەرەنسا زیادكرد كەبڕگە (9) یە تایبەتە بەرێكخستنى دیاردەى سواڵكردن ، ووڵاتى هندستان كەپلەى یەكەمى وەرگرتووە لەسواڵكردن و (383) ملیۆن سواڵكەر لەوێدا هەیە و لەدەستورى ووڵاتەكەشدا باس لەسواڵكردن نەكراوە و هیچ یاسایەكیش نیە بۆرێكخستنى ئەوكارە ، سەرچاوەمێژووییەكانى كوردى ئەوەمان پێدەڵێن سەرەتاى سواڵكردن لەنێوكورددا دەگەرێتەوە بۆدەروێشەكان ، واتە دەروێشەكان لەسەرەتادا دیاردەى سواڵكردنیان لەكوردستان داهێنا كاتێك لەسەردەمى زوو دەچوونە لادێكان و دەفیان بۆخەڵك لێدەدا و شیر و زەرگیان لەخۆیان دەدا و لەبەرامبەر ئەمەشدا خەڵكى لادێكان خواردن و كەل و پەلیان پێدەدان ،تاواى لێهات ئەم حالەتانە تەنەشەیانكرد و پێشكەوتنیان بەخۆوە بینى و چوارچێوەى وەرگرت و بووە پیشە و ئێستاش بووە بەدیاردەى سواڵكردن ،لەكوردستان دیاردەى سواڵكردن بەچوارقۆناغ گوزەردەكات و گەشەى كردووە ، یەكەمیان :- قۆناغى پاڵنەرى ئابورییە ، خراپى بارى ئابوورى خودى كەسەكان ناچاردەكات كەئەو گوزەرانە خراپەى تێیدا دەژى ببێتە پاڵنەرێكى گرنگ بۆهەنگاو و قۆناغى یەكەمى سواڵكردن .

دووەم :-دووەمین قۆناغ ئەوفۆناغەیە كەلەدواى پاڵنەرى ئابوریدا دێت بریتیە لەقۆناغى دووەم (فێربوون) لەم قۆناغەشدا كەسانێك هەن فێردەبن و بەردەوام دەبن لەسەر ئەم دیاردە نەشیاوە ، سێیەم :- قۆناغى سێیەم بریتیە لەقۆناغى (راهاتن) ئەمەش دەگەرێتەوە بۆسەرخودى تاكەكان كەدواى ئەوەى بارى ئابوری ناچاریكردن ئەم كارەبكەن و دواتر فێربوون و ئەمجارەیان ئەوكاتانەى كەخەریكى سواڵكردنن لێڕادێن و بەلایانەوە دەبێتەكاروپیشەیەكى ئاسایى .

چوارەم :- چوارەمین قۆناغ بریتیە لەقۆناغى (دیاردە) دواى سواڵكردنى تاكەكان بەم سێ قۆناغەى پێشتر پێیدا تێپەڕى لەقۆناغى چوارەم دەبێتە (دیاردە) و دەبێتە پیشەیەكى بەربڵاو .

لەئێستادا دیاردەى سواڵكردن لەكوردستان بەپێى بۆچوونى دەرونناسان (3)رەهەندى هەیە ، یەكەمین رەهەند بریتیە لە (لەشفرۆش) ى زۆرێك لەوانەى خەریكى پیشەى سواڵكردنن ئەوانە بەشێكیان لەپەناى سواڵكردنەوە لەشفرۆشی ئەنجامدەدەن و تۆڕێك لەلەشفرۆشى دروست دەكەن .

رەهەندى دووەم بریتیە لە (دەست پانكردنەوە) لەمزگەوتەكان كەسانێك هەن كەپیشەیان سواڵكردنەو لەبەردەرگاى مزگەوتەكان دەست پان دەكەنەوە .

رەهەندى سێیەم بریتیە لە (گەرۆكەكان) زۆرێك لەسواڵكەرەكان بەردەوام دەگەڕێن واتە شوێنى دیاریكراویان نیە بۆئەوەى نەناسرێن ، رەهەندى یەكەم و سێیەم دیاردەى دزیكردن پەیدادەكەن .

زۆرجاریش زۆرێك لەسواڵكەرەكان بەكاردەهێنرێن بۆكارى هەواڵگرى و سیخورى ، لەپرۆسەى ئازادى عێراق ئەوە كەوتە بەردەست كە(314) سواڵكەر كارى سیخورییان بۆدەزگاى موخابەراتى عێراقى كردووە ، كەواتە دەبینین لەپەناى كارى سواڵكەرى كارى جۆراوجۆر ئەنجامدەدرێت و زۆرێك لەسواڵكەرەكان لەپشتى كارەكەیانەوە مەبەست و ئامانجى جۆراوجۆریان هەیە و زۆرێك لەدەزگا هەواڵگریەكان بۆمەبەستى تایبەتى خۆیان سوودیان لێوەردەگرن و بەكاریان دەهێنن.


 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە