کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با كورد هەولبدات پێكهێنانى حكومەت بكەوێتە دواى پرۆسەى سەرژمێرى

Sunday, 12/09/2010, 12:00




زۆر سەیرە ئەوانەى خۆیان بەدۆستى دێرین و لەمێژینەى كورد و كوردستان دەزانن بەڵام هەركاتێك پرسە چارەنوسسازەكانى میللەتى كورد دێتە پێش قسەكانیان پێچەوانە دەبێتەوە !!! زیاتر لەپێنج مانگ بەسەر هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق تێپەریوە بەلام بەهۆى ناكۆكیە سیاسى و ئایینى و تائیفیەكان و بەهۆى مانەوەى هەندێك لەبیرى دیكتاتۆریەت لەلاى هەندێك لە سەركردەسیاسیە عێراقیەكان و خۆشەویستى كورسى و پۆست و پایە و پارە وایكردووە تائێستا حكومەت پێك نەهێنرێت ، لەم نێوەندەشدا لیستە براوەكانى كوردستان تائێستا دەستەوەستان راوەستاون و وەكو یاریزانێكى یەدەگ سەیرى یاری یاریزانە عێراقیەكان دەكەن و لەململانێ توندەكانى لیستە عەرەبیەكان خۆیان بەدوور گرتووە ، كورد ئەمجارەیان دەیەوێت بەجۆرێكیتر بەشدارى لەحكومەت بكات كەلەجارى پێشوو باشتر بێت بۆئەوەى بتوانێت ئەمجارەیان مافەكانى گەلى كورد كەلەچوارچێوەى دەستوورى عێراقدا خۆى ئەبینێتەوە بەدەست بێنێت ، ئیئتلافى لیستەكوردستانیەكان دواى ماوەیەك كەلەنێوان خۆیان چەند كۆبونەوەیەكى چروپریان ئەنجامدا لەكۆتاییدا لەسەر19 خال رێككەوتن كەخۆى لەمافەكانى گەلى كورد دا خۆى دەبینێتەوە و پێشكەشى لایەنە عێراقیەكانیان كرد و كوردیش مەرجى ئەوەیە كام لیست رەزامەندى لەسەرخالى زیاتر بنوێنێت ئەوا كورد پشگیرى ئەو دەكات ، هەموو لایەك دەبینین زۆربەى لیستەكان بەشان و بالى كورد دا هەلدەلێن بۆئەوەى كورد پشتگیریان بكات بەلام زۆرجاریش لەنێو لیستەكان چەند كەسێك هەن كەئێستاش ئەگەر بۆیان بگونجێت قەتل و عامى كورد دەكەن و كورد ئەنفال و كیمیاباران دەكەنەوە دژ بەكورد سەركردایەتى كورد لێدوان نارەوا دەدەن كەجێگاى قبولكردن نیە ، وەكو هەموو لایەك دەزانین كەلەكۆتایى مانگى 10 ى ئەمسال پرۆسەى سەرژمێرى گشتى ئەنجام دەدرێت و تەواوى ئامادەكارییەكانى بۆكراوە بەلام لێرەو لەوێ چەند كەسێك هەن لەنێو لیستەعەرەبیەكان لێدوان دەدەن و بەووتەى خۆیان دژى سەرژمێرین بەتایبەت لەموسڵ و كەركوك كەئەم لێدوانانەش لێدوانى نارەوان و دوورن لەهەموو جۆرە مەسئولیەتێك ، بۆیە بەپێویستى دەزانم كورد هەروا بەئاسانى بەسەر ئەو لێدوانانە پاز نەدات و هەلوەستەى لەسەربكات و بەبەزاندنى هێڵى سووریان بزانێت و حسابێكى تەواو بۆئەو لێدوانانە بكات و هەلوێست وەربگرێت لەدژى ئەوانەى كەلێدوانى ئەوە دەدەن كەدژى سەرژمێرین ، سەرژمێرى گشتى بۆگەلى كورد زۆرگرنگە و پێویستیشە كورد و سەركردایەتیەكەى هەوڵى ئەوە بدەن پێكهێنانى حكومەتى عێراق بكەوێتە دواى سەرژمێرى گشتى بۆئەوەى هەلوێستى هەموو لایەنە عێراقیەكان بۆگەلى كورد روون بێتەوە سەبارەت بەئەنجامدانى پرۆسەى سەرژمێرى گشتى لەعێراق و قبولكردنى دەرەنجامەكانى ئەوكاتیش كورد بەئاسانى ئەولێدوانانە ناپەرسانەیان بۆروون دەبێتەوە و دەزانین ئەوە بەس قسەبووە یان كرداریش كەدژى سەرژمێرى دەوتران ، ئەوكاتیش كورد و سەركردایەتیەكەى بەئاسانى بۆى روون دەبێتەوە كەپشتگیرى لەكام لیست بكات بۆپێكهێنانى حكومەتى نوێى عێراق ، ئەمرۆ لەعێراق بەتایبەت لەپرۆسەى سیاسى متمانە لەنێوان لیستەكان زۆركەمبۆتەوە و زۆر لەوانەى دوێنى دۆستى یەكتربوون ئەمرۆ دوژمنى یەكترن و دژایەتى یەكترى دەكەن بۆیە دەتوانین بڵێین لەپرۆسەى سیاسى عێراق لەمرۆدا بەڵێنەكان جێگاى متمانە نین و هەموو لایەنەكان لەبەلێنە بێ كردارەكانى یەمتر بێزاربوونەو هەمووان داواى كردار لەیەكترى دەكەن نەك بەلێنى لابەلا ، بۆیە بائەمجارەیان كورد ببێتە هۆى دواخستنى پێكهێنانى حكومەتى نوێى عێراق ، كورد و سەركردایەتى دەبێت لەمەودوا زۆر باوەر و متمانەیان بەبەلێنەكان نەبێت چونكە هەموو لایەك دەزانین كەلەسالى 2003 ەوە تائێستا سەدان بەلێن بەكورد دراوە بەلام زۆر دەگمەنیان نەبێت جێبەجێ نەكراون بەتایبەت ماددەى 140 . نابێت كورد ئەمجارە بەهیچ جۆرێك قبولى ئەوەبكات كەپرۆسەى سەرژمێرى گشتى دوابخرێت چونكە هەر هەولێكى لەوجۆرە دژى میللەتى كوردە و بۆئەوەیە شاردنەوەى راستیەكان و بەدیارنەكەوتنى سەنگى كورد بەردەوام بێت .

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە