کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


31ى ئاب رۆژێكى پیرۆزە؟ یان رۆژێكى رەش و شومە!!!

Monday, 30/05/2011, 12:00







نزیكەى 15ساڵ بەسەر 31ى ئابى ساڵى 1996 تێدەپەرێت بەڵام تائێستا ئەو رۆژە باس و خواسى لێوەدەكرێت ، 31ى ئاب ئەو رۆژەیە كەبۆشارى هەولێر رۆژێكى رەش و شومە و ئەوەى هەولێرییەكى دڵسۆزبێت نیگەرانە بەگوێبیستى 31ى ئاب و هەرگیز ئەو رۆژە لەیادناكەن كەلەورۆژەدا پۆستاڵى رەشى بێگانە كەسوپاى رژێمى بەعس بوون پێیان نایە نێوخاكى هەولێر و هەولێرییەكان و هەمووكوردستانیان نیگەران كرد كەئەمەش لەچوارچێوەى شەڕى ناوخۆبوو ، ئەگەر ئەم رۆژە بۆهەولێرییەكان رۆژێكى رەش و شوم بێت ئەوا بۆئەندام و كادیرەكانى یەكێتى نیشتمانى كوردستان رۆژێكى ڕەشتر و شومترە چونكە لەورۆژەدا خانە و شانەكانیان لەبار یەكترى هەڵوەشێنرایەوە و كۆتایى هات بەرێكخستنەكانى لەهەولێر ، لەم رۆژەدا دۆست و لایەنگر و ئەندامانى یەكێتى راپێچى كۆیە و سلێمانى كران كەدواتر ناونرا ئیدارەى سلێمانى ،وێراى ئەوەى نزیكەى 15ساڵ بەسەر ئەم رۆژە تێدەپەرێت و دەیان جاریش سەركردایەتى كورد دانیان ناوە بەوەى كەئەو رۆژەو شەرى ناوخۆ مێژووێكى ناخۆشە و مومكین نیە جارێكیتر دووبارەببێتەوە و لەئێستاشدا ئەوسەربازانەى لەورۆژەدا هاتنە هەولێر ئاسەواریشیان نەماوە بەڵام ئاسەوارى ئەم رۆژە تائێستاش ماوە ئەویش لەئاوارەكانى شەرى ناوخۆ و گرفتى زەوى ماڵ و موڵك خۆى دەبینێتەوە ،بەڵام هەرجار ناجارێك ئەم دۆسیەیە هەڵدەدرێتەوە و باس و خواس دێنێتەوە گۆرەپانى سیاسى و رۆژنامەگەرى كوردى ، بەڵام ئەوەى لەهەمووى سەیرترە ئەوەیە تائێستاش هەندێك كەس هەن شانازى بەورۆژەوە دەكەن و نان و پیازى پێدەخۆن و بەرژەوەندى تاكەكەسى خۆیانى پێدەپارێزن كەجێگاى هەڵوەستەلەسەركردن و مایەى نیگەرانى دانیشتوانى هەولێرە ، ماوەیەك لەمەوبەر فەرهادپیربال شانازى بە31ى ئاب كردوو ووتى هەولێر لە31ى ئابەوە هەولێرە و پێشكەوتنى بەخۆیەوە بینیوە!!! چەند شەوێكیش لەمەوبەر لەكەناڵێكى ئاسمانى كوردى ئومێدخۆشناو سكرتێرى یەكێتى لاوان لەوەڵامى نەبەز گۆرانى رۆژنامەنووس شانازى بە31ى ئابەوەكردوو ووتى 31ى ئاب رۆژێكى پیرۆزە و ئەمرۆى بەرهەمهێناوە !!!خودى خۆم وەكو هەولێرییەك شانازى دەكەم بەپرۆسەى ئاوەدانى كوردستان و پێشكەوتنى پایتەخت و بەوهیوایەم هەولێر ببێتە پایتەختى ووڵاتى كوردستان و بچێتە ریزى پایتەختى وولاتانى جیهان بەڵام هەمووكات 31 ى ئاب بەرۆژێكى شووم بۆهەولێرەكەم دەزانم و هیوادارم بەخەونیش 31ى ئابێكى تر بۆسەرهەولێر دووبارەنەبێتەوە پۆستاڵى بێگانە نەیەتە سەر ئەم خاكەپاكە.


 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە