مالیكى لەسەرەمەرگ وەسیەتنامە بۆكورد دەنێرێت!!!
Tuesday, 26/10/2010, 12:00
لاى هەمووان روون و ئاشكرایە نزیكەى 8مانگە هەلبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ئەنجامدراوە بەلام زۆر بەداخەوە تائێستا لیستە براوەكان نەیانتوانیوە بگەنە رێككەوتنێك و حكومەتێكى ئیئتلافى بنكە فراوان پێك بێنن و سیستەمى سیاسى عێراق لەوچەقبەستوییە رزگاربكەن ئەمەش دەگەرێتەوە بۆئەوناكۆكیانەى لەنێوان لیستەكان هەیە لەسەرپۆستى سەرۆك وەزیران بەتایبەت لەنێوان هەردوو لیستى عێراقیە و لیستى دەولەتى یاسا ، لیستەبراوەكان كارنامە و مەرجى خۆیان بۆهەمووان خستۆتە روو و سەدان دانیشتن لەنێوان لیستەبراوەكان ئەنجامدراوە بەبێ گەیشتن بەهیچ ئامانجێكى روون و ئاسۆیەكى دلخۆشكەر ئەمەش دانیشتوانى عێراقى دلگران كردووە ، بۆرەواندنەوەى تارمایى لیستەكان بەرامبەر یەكترى وولاتانى ئیقلیمى و نێودەولەتى هاتنە سەرخەت و پێشنیارى خۆیان پێشكەش كرد بۆگەیشتنى لایەنەكان بەتەوافوقێكى سیاسى بۆپێكهێنانى حكومەت بەلام سوودى نەبوو ، لەم نێوەندەشدا لەسەرئاستى نێودەولەتیش هەندێك وولات پێشنیارى خۆیان پێشكەشكرد لەسەرووى هەمووشیانەوە پێشنیارەكانى نەتەوەیەكگرتووەكان بەلام هیچ یەك لەمانە چارەسەرى برینى پێكهێنانى حكومەتى نەكرد ، لەم گێژاوە سیاسیەو لەو هەموو بێنەو بەرەیە لیستەبراوەكانى كوردستانیش بۆئەوەى سەنگى كورد لەبەغدا قورستر بكەن بریاریاندا لەیەك لیست بەناوى لیستى ئیئتلافى فراكسیۆنە كوردستانیەكان كۆببنەوە و پێكەوە ش بەشدارى گفتوگۆكانى پێكهێنانى حكومەت بكەن لەگەڵ لیستەبراوەكانیتر ، لیستى ئیئتلافى فراكسیۆنیەكوردستانیەكان بەتۆكمەترین و یەكگرتووترین لیست دادەنرێت لەنێوسەرجەم لیستەكانى عێراق كەئەمەش جێگاى دلخۆشیە ، ئیئتلافى فراكسیۆنیەكوردستانیەكان وێراى ئەوەى تائێستا سەدان دانیشتن و گفتوگۆى لەگەڵ لیستەكانى تر ئەنجامداوە بەلام تائێستا بریارى یەكلایى كەرەوەیان نەداوەو پشتگیرى و هاوپەیمانیان بۆهیچ لیستێك دەرنەبریوە ، لەگەڵ پێكهێنانى ئیئتلافى فراكسیۆنە كوردستانیەكان و ئەنجامدانى چەندین كۆبونەوە لەنێوان خۆیاندا هەموولایەك گەیشتنە ئەوئەنجامەى داواكاریەكانى گەلى كورد لە19خالدا كۆبكەنەوە و بیكەنە مەرج و كارتى پشتگیرى كردن لەهەر لیستێك بۆپێكهێنانى حكومەت كەئەمەش لەمافەرەواكانى گەلى كورد خۆى دەبینێتەوە ، لیستى كوردى ئەم كارنامە 19 خالیەى خستە بەردەم لیستەكان و داواى بەلێنى نوسراوى كرد لەلیستەكان بۆئەوەى كورد پشتگیریان لێبكات بەلام بەداخەوە تاچەند رۆژێكیش لەمەوبەر لیستەكەى مالیكى هیچ وەلامێكى بەنوسراو و واژوكراوى كوردى نەدایەوە تائەو رۆژەى بریاروابو سەرۆكى هەرێم و سەرۆك كۆمار و عادل عەبدولمەهدى و ئەیادعەللاوى لەهەولێركۆببنەوە بۆباسكردن لەپێكهێنانى حكومەت ، ئەم هەنگاوە ترسى خستە نێو دلى مالیكى و واى هەستكرد لەسەرەمەرگ نزیك بۆتەوە و هیواى وەرگرتنەوەى پۆستى سەرۆك وەزیرانى لەدەست دەچێت ، بۆیەمالیكى هەرزوو بەر لەئەنجامدانى ئەم كۆبونەوەیە لەهەولێر بەنوسراوى واژووكراو وەلامى ئیئتلافى كوردى دایەوەو بەلێنى جێبەجێكردنى هەر19خالەكەى داوە ، بەلام ئەم بەلێنە خێرایە پێویستە هەلوەستەى لەسەربكرێت و لێكۆلینەوەى ووردى لەسەربكرێت بۆئەوەى كورد وەكو چوار سالى رابردوو تووشى كێشمەكێش نەبێت لەسەرجێبەجێكردنى داخوازیەكانى گەلى كورد ، ئەم وەلامدانەوە خێرایەى مالیكى وەك ئەوە وایە كەسێك لەسەرەمەرگ نزیك بێتەوە و وەسیەت نامەكەى بۆكەسێك بنوسێتەوە ، لیستى كوردى كارێكى باشى كردووە كەتائێستا پەلەى نەكردووە لەسەرپالپشتى هیچ لیست و كاندیدێك . وەپێویستیشە لەسەر لیستى كوردى بەوریاییەوە مامەلە لەگەل بەلێنەكان بكات چونكە رەنگە ئەستەم بێت لیستەكەى مالیكى بتوانێت كێشەى ماددەى 140 و جێگا ناكۆكەكان چارەسەربكات لەبەرئەوەى ئەوشوێنانە لەژێردەستى لیستى عێراقیەدا و تیایاندا لیستى عێراقیە زۆرینەى دەنگەكانى بەدەست هێناوە .بۆسەركردایەتى كورد واباشترە لەگەل وەرگرتنى بەلێنى نوسراو بیر لەداهاتووش بكاتەوە كەئایا خاوەنى بەلێنەكە دەتوانێت بەلێنەكە جێبەجێبكات !!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست