کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەپەراوێزى دوایین راپۆرتى لیژنەچاكسازییەكەى سەرۆكى هەرێم - بەشى دووەم

Saturday, 17/03/2012, 12:00








 
لیژنەكە لەبوارى چارەسەرى ئیدارى باس لەئاڵوگۆڕپێكردنى بەرپرسان دەكات كەئەمە مایەى پێكەنینە لەكاتێكدا بەدەیان كەس لەوبەرپرسانەى كە ئاڵ,گۆڕ بەشوێنەكانیان كراوە دەستین لەگەندەڵى و كارى نایاسایى ، دەكرێت بەرێوەبەرى یەكەیەكى كارگیرى گەندەلى و كارى نایاسایى ئەنجامبدات تەنها لەناحیەیەك بگوازرێتەوە ناحیەیەكیتر؟ ئەمەیە چاكسازى و بنەبركردنى گەندەڵى؟ گەورەترین گەندەڵى ئەوەیە بۆدانانى بەرپرسى یەكە كارگێریەكان تەنها پێوەر ئەوەیە سەربەیەكێك لەدوو حزبە فەرمانرەواكەى هەرێم بیت و سەرجەم هاوڵاتیانى ترى ئەم هەرێمە ئەوانەى لەدەرەوەى ئەم دوو حیزبەن لەدەرەوەى بازنەن و هاوڵاتى پلە دوون ، لەكاتێكدا رۆتینیات و واسیتە و بەرتیل لەفەرمانگە حكومییەكانى ئەم هەرێمە كارى هاوڵاتیانى پەك خستووە ، راپۆرتى لیژنەى چاكسازى تەنها بەكورتى و بەچەند دێرێكى سادە باسى لەم دیاردە كردووە ، ئەمەش مایەى نیگەرانى و بێهیواییە ، لەبارەى دامودەزگا چاودێریەكان رەخنەى جەوهەرى هەیە و پێچەوانەى ئەو دەقەى لەراپۆرتەكەدا هاتووە لەوبوارەدا لەهەرێمى كوردستان كار بۆئەوەدەكرێت دەزگاكانى چاودێرى پەك بخرێت لەبرى ئەوەى پەرەیان پێبدرێت ، كوا لیژنەى نەزاهەى پەرلەمان؟ كوا كارەكانى دیوانى چاودێرى دارایى؟ كوا كارەكانى داواكارى گشتى؟ لەبارەى تەندەرەكانەوە لیژنەكە بەشێوەیەكى ئیجابى دانى ناوە بەگەندەڵى لەوبوارەدا بەڵام چارەسەرى خێرا و تۆكمە پێویستە چونكە زۆربەى تەندەرەكانى دەدرێتە بەرس و خزمى بەرپرسەكان و پرۆژەكان دوور لەبنەما ئەندازەییەكان و بەشێوەیەكى زۆرخراپ دروست دەكرێن و كەسیش لێیان ناپرسێتەوە و دواى چەند مانگێك پرۆژەكان فەشەل دەهێنن ، راستە لەبارەى رێكخستنى تەندەرەوە بریارێكى گرنگ دراوە بەڵام لەزۆرێك لەفەرمانگەكان بەتایبەت لەپارێزگاكان كار بەوبریارەناكرێت ، گەورەترین گەندەڵى لەبوارى بودجەى ئەم هەرێمەدا هەیە بەڵام لیژنەكە هاتووە پێشینەى خانوبەرە و هاوسەرگیرى و زیادكردنى موچەى شەهیدان وەكومنەت بەهاوڵاتیان دەفرۆشێتەوە!!!! ئەى بۆباس لەوەنەكراوە یەكێتى و پارتى مانگانە چەند لەبودجەى ئەم هەرێمە دەبەن؟ بەكام یاسا دەیبەن؟ بۆ میدیاى حیزب بەبودجەى هەرێم بەرێوەدەبرێت ؟ ئەم هەموو فەرمانبەر و پێشمەرگە و پاسەوانى بەرپرسەكان كەپێیان دەلێنى بن دیوار بۆباسیان لێوەنەكراوە؟ وەبەرهێنان یەكێكیترە لەبابەتەكانى لیژنەكە كەگومان لەوەدانیە وەكو بوارەكانى تر گرنگى ئەوتۆ بەلێكۆلینەوە و رونكردنەوە لەوبارەیەوە نەكراوە ، كێن ئەوانەى گەندەڵیان لەوبوارەدا كردووە ئەگەر بەرپرسەكان نەبن؟ لەبوارى نیشتەجێكردنیش لێكۆلینەوەى ئەوتۆ و رونكردنەوەى ئەوتۆنەدراوە ، ئەو هەزاران دۆنم زەویە بەناوى دروستكردنى یەكەى نیشتەجێبون دەدرێتە بازرگاكان و یەكەى نیشتەجێبونیش بەدەیان دەفتەر دۆلار دەفرۆشرێتەوە و هەژارانیش لەبەر كرێى خانوو هاواریان لێهەڵساوە و خاوەنى یەك مەتر زەوى نین ئەمەیە نەهێشتنى گرفتى نیشتەجێبوون؟ بۆدەبێت بەرپرس و دەوڵەمەندەكان لەڤێلاكان بن و هەژارەكانیش شوققەیان بۆدروست بكرێت ئەمەیە دادپەروەرى؟ بوارى كشتوكاڵى كەبنەمایەكى گرنگە بۆبنیاتنانى دەوڵەتى سەربەخۆى كوردى بەڵام پشتگوێخراوە و لیژنەكەش جگەلەباسكردنێكى ئینشائیانە هیچ كارێكى بۆئەوبوارەنەكردووە ، رۆژانەى زەوى كشتوكاڵى كرین و فرۆشتنى پێدەكرێت و پێچەوانەى یاسا مامەلەى لەگەلدا دەكرێت و كەسیش تائێستا لێپێچینەوەى لەوبوارەدا نەكردووە ، پرسیار ئەوەیە ئەگەر كەموكورى زۆر لەماستەرپلانى شارەكان هەیە ئەى بۆئەوماستەرپلانانە كاریان پێدەكرێت و رانەگیراون؟ لەبوارى زێدەرۆیى ، هەزاران هاوڵاتى بەرپرسى ئەم هەرێمە خانوو و دوكان و پرۆژەى زێدەرۆیان دروستكرد بەڵام لەبرى سزادانیان پاداشت درانەوە بەپێدانى تەعویز یان تەملیك كردنى زێدەرۆییەكەیان ، لەكاتێكدا لەهەمووشوێنێكى جیهان لەبەرامبەر زێدەرۆیى سزاهەیە نەك پاداشت و قەرەبوكردنەوە ، سەبارەت بەقۆرخكارى هەموو لایەك ئەوەدەزانن لەم هەرێمەدا بوارەكانى ئینتەرنێت و تەلەفۆن و نەت و گاز و دەیان و سەدان بابەتى تر قۆرخكراون لەلایەن بەرپرسان و كەسانى نزیكى بەپرسان ، بەشێكى زۆرى بەرپرسانى ئەم هەرێمە ئەوەندەى خەریكى كارى بازرگانین ئاگایان لەبەرپرسیاریەتەكەى خۆیان نەماوە ، سەرۆكى هەرێم داوایكردووە یاساى قەدەغەكردنى قۆرخكارى لەپەرلەمان پەسەندبكرێت بەڵام نەكرا ، بۆسەرۆكى هەرێم لەكەمال كەركوكى ناپرسێتەوە و سزاى نادات لەبەرامبەر ئەوەى لەماوەى دووسالى سەرۆكایەتى پەرلەمان بۆئەم كارەى نەكرد؟ لەبارەى پاسەوانى بەرپرسان و بارەگاكان و پاسەوانى وەهمى و گلدانەوەى موچەكان لەلایەن بەرپرسانەوە ، ناوى هیچ بەرپرسێكى گەندەل نەهێنراوە ، ئایا بەرپرسان ئەگەر بەراستى خۆیان بەبەرپرس دەزانن پاسەوانیان بۆچیە؟ كەسانى كۆمەڵایەتى پاسەوانیان بۆچیە؟ مامۆستاى زانكۆ هەیە كاتێك دەچێتەدەوامى زانكۆ دەیان پاسەوانى بەدواوەیە كەئەمە سەیرترین دیاردەى سەدەى بیست و یەكە ، لەبارەى مافى مرۆڤەوە لەرابۆرتى لیژنەكەدا هاتووە : بەفەرمانى ژمارە 369 لەبەروارى 27-6-2012 داوایكردووە سەرۆكى دەستەى مافى مرۆڤ دابنرێت!!! جارێ ئەم بەروارەى ئاماژەى پێكراوە هەڵەیە و هێشتا 3 مانگ ماوە بگەینە ئەم بەروارە!!!! لەبارەى دەسەڵاتى دادوەرى گومان لەوەدانیە یاسا سەروەرنیە و حزب و كەسانى دەست رۆیشتوو دەست دەخەنە ناوكاروبارى دادگاكان و خۆیان بەبەرزتر لەیاسادەزانن ، لەبارەى نەوتەوە هەموولایەك درك بەوەدەكەن گەندەلیەكى ئێجگار زۆر لەوبوارەدا هەیە و رۆژانە سەدان تانكەر نەوت ئاودیودەكرێت حكومەتیش نازانێت داهاتەكەى چەندە و بۆكوێ دەچێت و هاوڵاتیانى ئەم هەرێمەش بەردەوام بەدەست كێشەى سوتەمەنیەوە دەناڵێنن ، لەكۆتاییدا من چەند چارەسەرێك بۆبەردەوامبوونى پرۆسەى چاكسازى دەخەمە روو كەئەمانەن:

1- دانانى دەستەى چاكسازى هەرێم بەبەشدارى سەرجەم لایەنەكانى هەرێم و كەسانى سەربەخۆ.

2- دانانى دادگایەكى تایبەت بۆدادگاییكردنى بەرپرسەگەندەلەكان.

3- بڵاوكردنەوەى ناوى كەسانى گەندەل لەدەزگاكانى راگەیاندن.

4- دوورخستنەوەى ئەوبەرپرسانەى كارى بازرگانى دەكەن.

5- دانانى بەپرسى فەرمانگەحكومییەكانى هەرێم بەپێى سیڤى و تاقیكردنەوە.

6- سزاى توند دابنرێت بۆئەوكەسانەى لەگەندەلییەوە تێوەگلاون و تێوەدەگلێن.

7- پاداشتكردنى هەركەسێك كەگەندەڵیەك بۆئەم دەستەیە ئاشكرابكات.

8- دانانى هێلێكى راستەوخۆ لەنێوان لیژنەى چاكسازى و هاووڵاتیان.

9- دەست بەسەرداگرتنى مال و سامانى گەندەلكاران

بەشى دووەم و كۆتایى







نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە