ناكرێت هەر رۆژە و بریارێك بسەپێنن بەئارەزووى خۆتان!!! - وەڵامێك بۆوەزیرى پەروەردە
Friday, 04/02/2011, 12:00
سیستەمى نوێى پەروەردەلەدەرەوە هاوردەكرا بۆكوردستان هەروەكو چۆن تەماتە و پیاز و پەتاتە هاوردە دەكرێت ،ئاخر زرۆرجاران یارییەكانى مۆندیال و یارییەكانى جامى نەتەوەكان و زۆرجۆر یاری تر كەتیروپشكیان بۆدەكرێت و بەرنامەى بۆدادەنرێت كەیارییەكان لەچ رۆژێك بەرێوەدەچن بەڵام دەبینین زۆرجار یاریزانان ئامادەن و راهێنەران ئامادەن و ناوبژیوانان ئامادەن بەڵام زەمینە لەبارنیە بەهۆى بەفر و باران بۆیە یاریەكان دوادەخرێت چونكە كەش و هەواو زەمینەسازى فاكتەرى سەرەكى سەركەوتن و ئەنجامدانى هەمووكارێكە ، شانازى بەوەدەكرێت كەلەساڵى 2007 لەكوردستان كۆنگرەى پەروەردەیى ئەنجامدرا و بریاردرا سیستەمى پەروەردە بگۆردرێت و سیستەمێكى نوێ بێتەوە كایەوە بەڵام چ گۆڕانێك؟ سیستەمەكەى بڕیارى لەسەردرابوو لەكۆنگرەى 2007 چووە بوارى جێبەجێكردن بەڵام بەهۆى ئەوەى پلانى وورد و زەمینەسازى نەكرابوو بۆسیستەمى نوێ پرۆسەكە سەركەوتوونەبو و هەر رۆژە و كەلێنێك لەم سیستەمە پەیدا دەبێت و قوتابیان دەرژێنە سەرشەقامەكان و هاواریان لێ هەڵدەستێت ، وەزیرى پەروەردە لەدیمانەیەكى رۆژنامەوانیدا دەڵێت :ناكرێت بەهۆى خۆپیشاندانەوە هەر رۆژەو بریارێك بگۆرین!!! بەراستى سەیرە جەنابى وەزیرى پەروەردە ئەمە وەڵامى بێت بۆئەوهەزاران قوتابیە نارازییەى رۆژانە دەرژێنە سەرشەقامەكان ، ئەگەر بەووتەى جەنابى وەزیربێت و نەكرێت هەر رۆژەى بەهۆى خۆپیشاندانى قوتابیانەوە بریارێك بگۆردرێت منیش دەڵێم جەنابى وەزیر ئەوەش ناكرێت ئێوە و راوێژكارەكان بەبێ گوێ دانە رەوشى زەمینەى پەروەردە و بارى گوزەرانى مامۆستایان و بەبێ گوێ دانە خواست و توانستى قوتابیان هەر رۆژەى بریارێك بەئارەزووى چەند كەسێكى بەناو شارەزا و راوێژكار دەربكەن و كەشى پەروەردە بشڵەژێنن كەخۆشیان نازان چى دەكەن و داهاتووى ئەم سیستەمە بەرەوكوێ هەنگاودەنێت ،قوتابیان و مامۆستایان كەداینەمۆ و كارەكتەرى سەرەكى پراكتیزەكردنى ئەم سیستە هاوردەكراوەن مافى رەواى خۆیانە نارەزایى دەرببرن و رەخنە لەم سیستەمە و كەموكورییەكانى بگرن و دەبێت وەزارەتى پەروەردەش ملكەچ بێت بۆداواكارى مامۆستایان و قوتابیان و نارەزایەتى و رەخنەكانیان بەهەندوەربگرن و گۆرانكارى لەبریارەكان و بەندەكانى ئەم سیستەمەنوێیەهاوردەكراوەبكەن ، ئاخر خۆ ئەم سیستە و بریارەكانى وەزارەت دەقى قورئان و فەرموودەى پیرۆز نیە جێگیربێت و بوارى گۆرانكارى تێدانەبێت و ئەوەندەش پیرۆزبێت بەداواكردن بۆگۆرین و رەتكردنەوەى بریارەكان مامۆستایان و قوتابیان لەدین دەربچن ،بۆیەتائەوكاتەى راوێژبەقوتابیان و مامۆستایان نەكەن و گوێ نەدەن بەكەسانى شارەزاى بێلایەن و غەیرەحزبى و دەست رۆیشتوو نزیك لەدەسەلات ئەوا نارەزایەتیەكان بەردەوام دەبن و ئاستى زانستى قوتابیانیش بەرەوهەڵدێرێكى ترسناك هەنگاودەنێت و ئاییندەى كوردستان لەرووى زانستیەوە لەمەترسیدا دەبێت ،بۆیە هەرچى زووە بریارەكانتان رابگرن و هەڵیان پەسێرن و كۆنگرەیەكى تر ببەستن بۆئەوەى هەموولایەك لەسەریەك مێزكۆببنەوە گۆرانكارى لەم سیستەمە بكرێت و هەندێگ برگەى پێداچوونەوەى بۆبكرێت و هەندێكیشیان هەمواربكرێنەوە و هەندێكیشیان لاببرێن و زەمینەسازى لەباربكرێت و ئامادەسازى بكرێت بۆهەموولایەك بەتایبەتى كردنەوەى خولى پرۆفیشنال بۆمامۆستایانى بەرێز لەدەرەوەى وولات و بەرزكردنەوەى ئاستى بژێوى مامۆستایان و دروستكردنى سەدان قوتابخانەى مۆدێرن و كەسانى شایستەش بكرێن بەسەرپەرشتیار و راوێژكار ، بۆئەوەى هەموولایەك بەشداربین لەگەشەكردنى ئاستى زانستى قوتابیان و پێشخستنى كوردستان بەپێشكەشكردنى كادیرانى پرزانست و تۆكمە و شایستە، هەموولایەكیش ئەوە دەزانین هەرسیستەم و بریارێك ئەگەر بسەپێنرێت رێچكەى خۆى ناگرێت و بەرهەمێكى ئەوتۆى نابێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست