کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەزارەتى خوێندنى باڵا هەرەشە لەولایەنەدەكات كەزانكۆى سەلاحەدینى داخستبوو!!!

Tuesday, 29/03/2011, 12:00


ساڵانە لەمانگى ئادار و بەبۆنەى پشووەكانى ئەومانگە لە11/3 ەوەپشووى زانكۆ و پەیمانگاكان دەست پێدەكات و لە26/6 كۆتایى پێدێت تائێرە ئاساییە ، بەڵام ئەوەى زۆرسەیربوو ئەمساڵ نزیكەى 10 ۆژ پێش ئەوەى پشووى مانگى ئادار بۆزانكۆ و پەیمانگاكان دەست پێبكات بینیمان زانكۆى سەلاحەدین بەڕووى قوتابیانەوە داخراو بەشەناوخۆییەكان لەقوتابیان بەزۆر بەتاڵكران و قوتابیان بەپاسى تایبەت ڕەوانەى شارەكانى خۆیان كرانەوە كەبووە مایەى نیگەرانى سەرجەم چین و توێژەكانى كوردستان و ئەم حالەتە گومانى خستە سەر شەرعیەتى ئەمساڵى خوێندنى زانكۆ و پەیمانگاكان ، لەهەمووش سەیرتر بینیمان وەزارەتى خوێندنى باڵا و بەتایبەت وەزیرى خوێندنى باڵا هیچ مەوقیفێكى نەبوو و هیچ هەڵوێستێكى وەرنەگرت لەبەرامبەر ئەم دیاردە ناشارستانى و نابەجێیە و وەزیرى خوێندنى باڵا هەزار و یەك گومان و پرسیارى خستە سەرخۆى،كێ دەوامى زانكۆى سەلاحەددینى ڕاگرت؟ كەس نازانێت و كەسیش تائێستا ئەمەى نەخستۆتە ئەستۆى خۆى و تەنانەت سەرۆكى حكومەتیش لەپەرلەمانى كوردستان هیچ وەڵامێكى پێنەبوو بۆئەم حالەتە كەجێگاى سەرسوڕمانى زۆرێك لەپەرلەمانتاران بوو ،وەزارەتى خوێندنى باڵاش لە24/3 ئاگادارییەكى بڵاوكردەوە و ئەوەى راگەیاند كە26/3 دەوامى زانكۆ و پەیمانگاكان ئاساییە و هەڕەشەشى لەقوتابیان كرد كەلەمەودوا غیابات بەوردى تۆماردەكرێت!!!دیارە لەمەوپێش غیابا بەفشەوەردەگیرا؟ ئەوەى بەدەوامیش پابەندنەبێت خۆى بەرپرسیاردەبێت ، دەبێت هەموولایەكیش ئەوە بزانن كەتائەمرۆكە28ى3 یە دەوام ئاسایى نەبۆتەوەو هۆڵەكانى خوێندن نیوەى قوتابى پێشووى لێنیە و زۆربەى مامۆستایان ناچارن دووپۆل دەمج بكەن و ئەوجادەرس بخوێنن ،من وامزانى وەزارەتى خوێندنى باڵا هەرەشە لەولایەنە دەكات كەزانكۆى سەلاحەددین و بەشەناوخۆییەكانى بەرووى قوتابیانەوە داخست نەك قوتابى داماو ، ئێستاش دەنگۆى ئەوەهەیە وەزارەتى خوێندنى باڵا لەكۆتایى ئەمساڵ دووهەفتەخوێندن درێژدەكاتەوە كەئەمەش وەكو سزایەك وایە بۆقوتابى داماو ، ئاخر من دەپرسم قوتابى داماو گوناحى چییە لەوەرزى بەهار زانكۆ بەڕووى دادەخرێت و لەهاوینى گەرمادا خوێندنى پێ تەعویزدەكرێتەوەو سزادەدرێت بەمشێوەیە؟ دەبێت وەزارەتى خوێندنى بەوردى مامەڵەبكات و ئەوهەڵەیە نەكات لەكۆتایى ئەمساڵ دەوامى فەوتاوى قوتابیان تەعویزبكاتەوە چونكە بەدڵنیاییەوە كێشە دروست دەبێت و قوتابى ئامادەنییە لەوەرزى گەرما بەزۆرناچاربكرێت دەوامى زیاتربكات و رەنگە توندوتیژى و خۆپیشاندان و نەچوونەهۆڵەكانى خوێندنى لێبكەوێتەوە ، بۆیە دەبێت قوتابیان بەتووندى دژى هەربریارێكى وەزارەتى خوێندنى باڵا بوەستنەوە بۆدرێژكردنەوەى دەوامى زانكۆ و پەیمانگاكان لەكۆتایى ئەمساڵى خوێندن لەبرى دەوامى فەوتاویان چونكە دواكەوتنى قوتابیان لەخوێندن لەئەستۆى ئەولایەنەیە كەدوامى زانكۆى سەلاحەدینى راگرت نەك قوتابى داماو ، دەبێت وەزارەتى خوێندنى باڵاش لەبرى ئەوەى لەبیرى ئەوەدابێت دەوامى ئەمساڵ درێژبكاتەوە و هەرەشە لەقوتابیان بكات باخەریكى ئەوەبێت ئەوكەس و لایەنەئاشكرابكات كەدەوامى زانكۆى سەلاحەدینى راگرت و بیانداتە دادگا.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە