پارهیهکی زۆر سهرف کرا بۆ خۆپیشاندانهکهی سلێمانی دژی گۆران
Monday, 31/01/2011, 12:00
ئەمرۆ لە خۆپێشاندانى كارتۆنى دا لە سلێمانى دژ بە بایانامەى گۆران پارەیەكى زۆر درا بە بەشدار بووان بۆ ئەوەى ورەى دەستەلات پێ بەرز بكرێتەوە كەچى لە راستىدا ئەم سناریۆیە وەرەقەیەكى مۆدێل كۆن بوو هیچ لە بارودۆخ ناگۆرێت بۆ ئەوەى یەكێتى دڵنیا بێت كە هیچ لە بابەتەكە ناگۆردرێت ئێمە بنكەى رێكخستنى راپەرینى جەماوەرى سلێمانى بە بەڵگەیەكى بەهێزەوە پێیان رادەگەینین كە مەلا بختیار بەخوا تۆ لوەشاوە نیت كە خۆت كردوە بە ردێن سپى یەكێتى وسلێمانى چونكە تۆ وا شێواوى هێندە ترسنۆكى كە لە ترسان بەم كارە هەلستاوى بۆیە پێتان رادەگەینین كە ئەوەى ئێمە زانیومانە (139) ئەندامانى رێكخەرى راپەرینى سلێمانى پارەیان بەر كەوت كە مژدە بێت كە هەندێكیان (200 دۆلار)وهەندیكیان(300 دولار)یان بەر كەوت وە زۆر شەریفانە لە نێوخۆیان دابەشیانكرد لەسەر شانەكانى رێكخستنى سلێمانى ، مەلا بختیار دەتوانیت تۆزێك سەبر بگریت بۆ ئەوەى ئەم كەسانە لات ئاشكرابن چونكە دەزانین زۆر مەراقت لا دروست بووە ئەى كە بلێن زۆربەیان دەناسى بەخوا زوو بەشۆك دێت با ئەمەیان بمێنى بۆ دواى راپەرین كاتێك كە دەرباز نەبووى دەیانبینى بەچاوى خۆت گرنگ ئەوەیە لە كاتى ئێستا برۆ ئافەرینەكەى سەرۆكتان وەربگرە كە ناوى مەسعودە با لە كیست نەچێت.
جەماوەرى سەربەرزى سلێمانى ئەمەیە شێواوى دەسەلات كە چەند ترسنۆكە كاتێك ئەمرۆ30/1/2011 ئەم خۆپێشاندەى ساز كرد لە دژى بزوتنەوەى گۆران خۆتان بیر بكەنەوە چ سودێكى بۆیان هەبوو تەنها پرۆڤەیەكى سیاسى بوو بۆ خۆیان كە تا بزانن چەند خەلك لەگەلیان دەبێت . بەلام خۆیان باشتر لە ئێمە دەزانن كە چەندە لایەنگیرن.
سەیر كەن نەچەك نەهێزنەسەرمایە ئاگر و رق وكینەى گرگرتوى جەماوەرى سڵمانى كوردستان كپ ناكاتەوە.
ئیتر جەماوەرى سلێمانى بۆب پێشەوە
بژى كورد
بژى كوردستان
بژى راپەرین وجەماوەر
راگەیاندنى رێكخستنى جەماوەرى سلێمانى
سلێمانى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست