کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


لەمنەوە بۆ باوكم

Sunday, 06/09/2009, 12:00


باوكە گیان من بیرم ناێیەت روژێك لە ژیانمدا بە توركمانى قسەمكردبێت تەنانەت بەگاڵتەشەوە، بەڵام تۆزێ شارەزاى زەمان وكلتوریانم، مروڤێش چەند شارەزابێت خراپ نیە، لە یەكێك لەژمارەكانى گوڤارى لڤین دا بوو بەڵَام بیرم نایەت كام ژمارەیان بووە ، دیمانەیەك لەگەل" سعددین ئەرگێچ"دا كرابو كە سەروكى جەبهەى توركمانیە، تێدا قسەى زور نابەجێیى تێدابوە،بەس هێرشى نەكردبوە سەر خۆى، ئەوەى سەرنجى منى راكێشا بۆ ئەو دیمانەیە ئەوەبو،"سەروكى جەبهەى توركمانى ئەیووت" ئەوەى 35ساڵى حكومەتى بەعس كردى، پارتى و یەكیتى لەماوەى سَى سالدا كردیان" ئەم قسەیە سەرنجى زورى راكێشام هەندێ جار زورم لا جوان بووە، هەندێ جارێش پێ ى بێتاقەت دەبۆم، كاتێ هەستى كوردایەتیم هەڵدەستا ئەمووت"چۆن ئەبێت توركمانێك ئاوها بڵێت" دواتر زانیم، غیابى هەستى كوردایەتى، غیابى خوشەویستى بۆ نشتمان، غیابى كومەڵێ شتى دیكە لاى ئێمە تواجدى جدى نیە، هەربۆیە هەقێتى توركمانێك بێت بڵێت" ئەوەى 35سال بەعس كردى، پارتى و یەكیتى بە3سال كردیان"، من وەكو ئەو ناڵێم پارتى و یەكیتى كردیان، چونكى ئەو دوو حێزبە رەنگە بێتوو بۆ گیانى من ئازابن دەرگاى دادگام ڵیبگرن بڵێن تەئشیرى پێكردوین، بەڵام زور بەجدێێتەوە ئەڵیم" كوردلەكەركوكدا زور شتى ناشرینى كرد، لەوانەش تاوەكو ئێستا سەر پردەكانمان پرە لە پەرۆى سەوزو زەرد، تاوەكو بەچاوى خۆت نەیبینیت دڵنیام باوەر ناكەیت شۆستەێك تادەگەیتە ئەوسەرى بەناوى حەوت شەهیدەوەیە ، باوكەگیان شارەكەمان لە ریكلامى شیرى قوتوى نیدو بەولاوە برواناكەم هیچى بۆ كرابێت، دڵنیام خەڵكى كەركوك هیچى ناوێت گەر تەقینەوە ڵیمانگەرێت، گەر هاتوو هەڵە بكریت بریارى پرۆژەیەك بدرەیت لەكەركوكدا دڵنیام زیادەرویى ماڵان جێگا نەماوە بۆ پروژەیەكى هیچ حكومەتیك لەكەركوكدا، ئەو مرۆڤانەى ناویان لە لیستى ئەمنى كەرامە بووە، ئێستا كاربەدەستى حكومەتن، ئەو پیاوانەى لە شێراوە لەدوا سەنگەرى حكومەتدا چەتەییان دەكرد دمانچەیەكیان بەلاقەدەوە بووە ئیستاش وەكو جاران، رێكو پێكترن لە جاران، ئەوان جاران دڵسۆزى بەعس بوون ئێستا باشى دەخۆن و پۆزش لێدەدەن، كەركوك نیوەى كوردیستانیش نیە، بەس شۆراو نەبێت، باوكە گیان ئاگاداریت گوندى شۆراو هەیە ، بەڵام دوو شۆراو هەن، شۆراوى پارتى و شۆراوى یەكێتى، پێكەنینت نەیەت چونكى بوونى دوو شۆراو لەتەنیشت یەك تەنها ماناى ئەوەیە، كەركوك تاوەكو ئێستاش كورد نەبوەتە خاوەنى، ئەزانى گەر بهاتبایە شۆراوەكانى پارتى و یەكێتى لە رێگاى حەویجە بووایە زۆر جێگاى دڵخۆشى دەبوو، باوكە من هەموو كات بیرى نەتەوییانم هەبوە نەوەك ئیستا لەبەر خاترى چاوە كالەكانى توو بەقوربانت بم باوكە گیان، بەڵام ئەوەتا نزیك بازگەكەیە، كەركوك هێندە بێكەسە چاوەرێیەتى كەسێ بخیویبكات، دڵت خۆش نەبێت لەو بەرپرسانەى تۆ سەرۆكى شارە دورەكەى بڵین"ئیمە نوێنەرمان هەیە لەكەركوكدا كارى جدى و باشمان بۆ دەكەن، خوا لەسەروى هەردوكمانە عباسەشیت بە نوێنەرى خۆت بزانە زور لە ئەوان باشترە، خۆ هیچ نەبێت ئەو شیتە بیر لە تەجاوز ناكاتەوە، باوكە با سیناریوكەى سلیمانى بەسەر كەركوكدا نەیت باوەكو مام جلالت لینەیت قوربان كەس دەنگەت پیندات ئاگادربە،ئیستا وەرە سەردانى كەركوك بكە ئیستا هەلبژاردن لە ئارادا نیە ئگەین دواتر كاتى بى هەلبژاردن و شتى تر لە ئارادبیت هاتنەكەت بى سود دەبیت باوكە گیان، باوكە ئەزانى بەناوى تۆ بەناوى حكومەتەكەى تۆ و بەناوى بەرپرسى حزبى و حكومى لەلاى جەنابتانەوە چۆن چۆنى دێن بوسەر كارەكەیان؟ دڵنیام نایزانى، بەتەقەو رۆنساییت برواش ناكەیت، سوێندى زور گەورەت بۆ دەخۆم، سوێندبێت بەگۆرى شێخ ستار كە كەس نەیزانى كێ كوشتى كەسێش لێپیەچێنەوەى لێ نەكرد كێ كوشتى، من ئەمانەم بۆ بەرژەوەندى ئەهلى كەركوك و تۆیە باوكە گیان نەك بەرژەوەندى خۆم، دڵنیام ئازار دەدرێم لەسەر ئەم قسانەم بەڵام ئەگەر هاتوو توو دڵسۆزبووى بێ سودە، چونكى خوارووى خۆتەوە بێ حاشەحازرى گەندەڵى زورى تێدایە، ئەوپیاوەنەى ساڵانیك نوێنەرى "ساجیدە"بوون لە كەركوكدا باوكە ئێستاش نۆینەرى حكومەتەكەى تۆن، تائێرە بابەس بێت، ئەم نامەیەم بخۆێنەوە لە نامەكانى تردا باسى پیاوە قەزەمەكانى كەركوكت بۆ دەكەم، گەرحەزەت لینەبووە ئەم جۆرە راستییانە بەردەوام بى مسجیكەم بو بنیرە بڵێ "كورەم بەسە" بالەوە زیاتر پیاوانى وڵاتى هەردوكمان لەوە ناشرینتر نەبن لەبەر چاوى، بمبەخشە ئەمە راستێەكانە ئەزانم حەزت لە راستیە، چونكى تو كورى ژەنرالێكى فێرى راستیتى كردووە، نەك وەكو ئەو پیاوە قەزەم و بچوكانەى شارەكەم سەرقاڵى "تجاوزە" راو رووت شەوانش لەكەركوكدا سەرخۆش شەرخۆش سەرقاڵى گاڵتە حەزەسیكسەكانى خۆت بیت بویە قسەت بوو دەكەم باوكە خو من و تو كور باوكین.
















نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە