كەركوك لە نێو دەسەڵاتى تاك و چاوەڕوانى گوڕاندا
Sunday, 27/09/2009, 12:00
وەڵامیك بۆ وتارەكەى سەروقادر كە لە رۆژنامەى هەولێردا لە سەروتاردا ژمارە 613 دا، باس لە یەك لیستى كورد دەكات لە كەركوكدا، بەڵام بەپێویستم زانى زۆر لەخۆم بكەم وەڵامى نوسەرى حیزب بدەمەوە تاوەكو چیتر لەبەردەم سبلیت و لەنێو ئۆتۆمبیلى دەرع و چەند رۆژ جارێ چوون بۆ ئەوروپا بۆ گەشت قسەى لەوجۆرە بكات، ئیدى قسەكردن لەسەر پرسى كەركوك لە نێوان لەئاوابوونى دەسەڵاتى تاك و چاوڕوانى گۆڕاندا، پەیوندى زۆرى بەهاتنى گۆڕانەوەى هەیە بو كەركوك، بەهێزبوونى گۆڕان لەكەركوك و لاوازى حیزبە كوردیەكانى تر، رەنگە بەشێكى بچوك بێت بۆ وەڵامى ئەو جۆرە قەلەم بدەستانە بێت لە دەروەى حەوزى كەركوك، نەوێرن تەنانەت بەئۆتۆمبیلى درعیشەوە بێنە كەركوك، تەنها ئەوە بەدیدەكرێت كەوا دەسەڵاتى كوردى لەكەركوكدا گەورترین فەشەلى سیاسى بینى یان هێنابێتى، بەشێكى ئەو فەشەلەش لە ئەستۆى پیاوە بەناو سیاسیانى كەركوكە، و بەشێكى دیكەى بۆ ئەو بەرپرسانى ئێستاى كەركوك دەگەڕێتەوە، كەوا لەبرى ئەوەى كارى جیدى بەرچاو بۆ كەركوك بكەن، سەرقالى داگیركردنى گۆڕەپانى راگرتنى ئۆتۆمبیلەن و زیادەڕۆیین و شەوە پەمەیەكانن لەگەڵ سۆزانیەكانى شاردا، ئیدى دەرئەنجام ئەبێ چاوەڕێى ئەوەش بین ئۆپۆزسیۆن بێتە ئاراوە، بەڵام ئۆپۆزسیۆنێكى بەهێز، بەهێزتر لە گۆڕانەكەى هەولێر و سلێمانى، چونكە ئەو فەشەلەى دەسەڵاتى كوردى لەسلێمانی و هەولێردا بە دەستى هێنا، هەر ئەوەشە وادەكات زورێك لە چاودێرە سیاسیەكان پێچەوانى قسەكانى سەرۆ قادرى زەمانحاڵى پارتى قسەیان هەبێت، ئیدى چاودێرە سیاسیەكان درۆ لەگەڵ دەسەڵاتدا ناكەن، كەوا پێیان وایە لەكەركوكدا پارتى و یەكێتى تووشى دۆڕان و شۆك دەبن، نەوەكو تەنها فەشەلى سیاسى و بەس، ئەوەى چاوەڕوان ناكرێت لە كەركوكدا ئەبینرێت دێتە دى، ئەو خەوەى نەوشیروان گەر بەتەواوەتى لە كوردستان نەهاتە دى بەهۆى هەندێ گزیوە بەدڵنیاییەوە لەكەركوكدا سەردەگرێت وەكو بوركانێك بە دەمووچاوى باڵەخانەى چوار قاتەوە گۆڕپانى وەستانى ئۆتۆمبێل و هەموو گەزیو فیلەكانیاندا دەتەقێتەوە، ئەمجارەش لەكەركوكدا نەوەكو گۆڕان ئۆپۆزسیۆن بێت، یان هێزێكى بچوكى نێو ئەنجومەنى پارێزگابێت، یان چەند پۆستێكى هەبێت، بەڵكو پێشبینى زۆر هەیە كەوا ئەبێ ئەمجارەیان خەڵكى تەواو بێزاربوو لە قسە بى بنەماو ئەو هەموو بەڵێنى پێدراوە، كاكە سەرۆ جەنابتان زۆر بێئاگان لەو هەموو گەزیو فێڵەى لەكەركوكدا دەكرێت، لیستى گۆڕان گەورەترین هێزەى سیاسى كوردى بێت هیچ ركابەرێكى نەبێت، ئەمە نەك تەنها پێش بینیە بەڵكو چاوەڕوان كراوە كارى بۆ كراوە، دڵنیام سەرۆ دواتریش بەئاگا نابێ لێیان، سەرۆیەك ئامادە نەبێت ساڵى جارێك سەردانى كەركوك بكات چۆن چۆنى رێگا بەخۆت ئەدەیت وتارت لەسەر پرسى كەركوك هەبێ؟، یان ئەوەتا ئەتەوەێ باسى كەركوك بكەى تاوەكو گەورەكەت بزانێ بەئاگاى لەكەركوك، یان ئەوەتا گەریەى قسەكردنت هەیە لەخۆرا قسە دەكەیت، یان ئەتەوەى بڵێیت من پیاوێكى سیاسیم قسەم لەسەر هەموو شتێ هەیە، ئەوەتا تەنانەت لەسەر پرسى كەركوكیش، یان حیزبەكەت رایسپاردوى ئەبێ قسەبكەى، من حەزدەكەم پێم بڵێیت ساڵێ زیاترە تۆ كەركوكت بینوە؟ یان ئاگاداری ئەو هەموو فسادییەى نێو كەركوكى بەتایبەت راگەیاندنەكەى پارتى لەكەركوك، من نامەوێ مەسەلەكە ئەوەندە بچوك بكەمەوە بێینە ئاستى راگەیاندنى حیزبەكەت، بڵێیت كێشەى لەگەڵ راگەیاندن هەیە، بەس ئەڵێم "راپرسییەك بكەن خۆتان و حیزبەكەتان بزانن ئەمجارە لەكەركوكدا 4كورسى بەدەست دێنن، دڵنیات دەكەمەوە نەخێر گەر فێڵ و گەزى نەبێ، چونكە كێن ئەوانى ئێستا لەریزى حیزبكەتان لە حەوزى كەركوك لەئێستادا، رێزم بۆ هەموو ئەو قارمانانەى پێشوە ئێستا ئەوەى ماوە داوێن پیسە یان كۆنە بەعسیە بووە یانیش رابردووەیێكى لێڵى هەیە ئەوە من نیم ئەوە ئەڵێم بەڵكو ئەوە ئێستاى كەركوكە شاهیدى بۆ میژوو ئەدا، هیواخوازم ئاگادارى پرسى كەركوك بى ئینجا رێگا بەخۆت بدە قسە لەسەر پرسى كەركوك بكەى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست