کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


مەسعود بارزانى: ئەمجارەیان سەرۆكى حیزب ئەبیت یان میللەت.

Tuesday, 25/08/2009, 12:00


لەگەڵ ئەوەى زۆرینەى میدیاكان و پیاوە سیاسییەكان و رۆژنامەنووس و رۆشنبیران پێیان وایە مەسعود بارزانى بۆ ئەوەى جلەوى دەسەڵات بۆ دواى ئەم چوار ساڵە و چوار ساڵى دیكە مسۆگەر بكات بۆیە سەرۆكى ئەمجارەیان بەهیچ شێوەیەك بۆ حیزب نابێت و ئەبێت بە سەرۆكێكى هاوشێوەى سەرۆكى بۆ میللەت كار دەكات، ئیدى بۆ ئەوەى سەرۆكێكى سەركەوتووبێت لە كارى سەرۆكایەتى كۆمەڵى پێشنیار پێشێلكار هەیە ئەبێت ئاگاداریان بێت بەر لەوەى وەكو سەرۆكى هەرێم لە پەرلەمان سوێندى یاسایى بخوات و ببێ بە سەرۆكێكى تازە ئەبێت دەست هەڵگرتنەكەى رابگەیەنێ لەبەردەم هەموو میللەتى كورد، بڵێت من تاوەكو ئێستا سەرۆكی حیزبێكى كوردى بووم بەناوى پارتى دیموكراتى كوردستان ئیدى ئێستا سەرۆكى هەرێمم، هەر بۆیە دەست هەڵگرتنەكەم راگەیاند لەبەردەم ئەو پەرلەمانەى كەوا نوێنەرى خەڵكە من چیدى سەرۆكى هیچ حیزبێك نابم بەڵكو تاوەكو 4 ساڵى دى سەرۆكى هەرێمى كوردستانم بێ جیاوازى هیچ رەنگ قەوارەیەك یان سەرۆكى هەرێم بۆ ئەوەى سەرۆكێكى دڵسۆز بێت نابێ جیاوازى بكات لە نێوان هیچ لە مرۆڤەكان هەست نەكرێت جیاوازى هەیە لە نێوان سلێمانییەك و هەولێرییەك و بارزانییەك بەیەك چاو سەیرى هەر هەموویان بكرێت، سەرۆكى هەرێم بۆ ئەوەى جێگاى متمانەى خەڵكى بێت چیتر لە مەكتەب سەرۆكى سەڵاحەدین دەوام نەكات كەوا بینایەى مەكتەبى سیاسى پارتییە، بەڵكو بێت لە دیوانى سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان دانیشێ لە هەولێر رۆژانە لەو چاوى بە خەڵكى كوردستان بكەوێت.
بۆ ئەوەى سەرۆكێكى دڵسۆزبێت ببێت بە جێگاى متمانەمان وەكو سەرۆكى هەرێم بڕیاربدە هەموو ئەو پیاوانە لابەرێ كە دەستییان لە خروقات هەبوو لە هەولێردا نمونەش خەڵكى پێیوایە هەموو خروقاتەكان لەلایەن لق وپیاوەكانى نیو پارێزگا لە هەولێر بووە، ئیدى سەرۆكى هەرێم بۆ دڵرازى كردن قەوارەكانى دى لێپێچینەوە بكات، یان سەرۆكى هەرێم بەر لە سوێند خواردنى بۆ سەرۆكایەتى هەرێمى ئەبێت بڕیار بدات چیتر دوور پەرێزی نەكات ماڵەكەى بێنێتەوە ناو خەڵكى چیتر بڕیار نەدات لە چیاكاندا بژیت رێگاش نەدا لە ماڵى خۆیانەوە تاوەكو پەرلەمان 4 هەزار پاسەوان لە پێشوازیان بن چونكە ئەو سەرۆكە و سەرۆكى ئێمە چى پێویستى بەو هەموو پاسەوانە تایبەتە هەیە و چ پێویستى بە دوورە پەرێزى و خۆدوورخستنەوە هەیە، ئاخر جەنابى مەسعود بارزانى بۆ ئەوەى ئێمە پێمان وابێ جەنابتان شیاوى ئەو پۆستەن پێویستە وانەبێ بەڵكو پێویستە بەدڵى میللەت بێت بە دڵى ئێمەى هاوڵاتى بێت نەك بە میزاجى خۆت و دار و دەستەكەت تاوەكو بیت بەدماندا پیت بەلین تو سەروكى هەریمى نەوەك خومانت لى نەناس بكەین نەلین ئەوە ئەو سەروكمان نیە ئیمە لەچاوەروانى هاتنى سەرلاروكدا دژین گەورەم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە