کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ئەو پیاوەی شەرمی له‌ كوردبوونی خۆی ده‌کرد، ئیستا سەرۆكی حكومەتە

Sunday, 08/11/2009, 12:00


سەیر لەوەدایە ولاتەكەی من هەموو جۆرە مرۆڤ وهەموو جۆرە كەسێكی تیدایە ، لەلام زور ئاسایی بوو كەوا پیاوێك ناوی دكتۆر بەرهەمەو بووە ئەندامی مكتەبی سیاسی حزبێك، زۆرجار ئەمووت رەنگە سیاسەتی ئەو حیزبە هەڵەی تیدابێت ، بۆیە ئەو جۆرە پیاوانە لەنێو حزبەكاندا جێگایان دەبێتەوە، ئیدی وە نەبێت پارتی یان حزبێكی دیكەی كوردی پیاوی خەتەرو ترسناكی تێدا نەبێت، بەلام حیزب بۆ حیزب هەندێ جار مەنەپۆلێك لەنیو خۆیدا دەكات پیاوە ختەرو پیسەكان هەلدەداتە دەرەوەی حزبەكەی خۆی ، بەلام دواتر تووشی شۆك بووم بینیم پیاوەكی وەكو"دكتۆر بەرهەم" بۆتە سەرۆكی حكومەت ، چونكە كابینەیەكی زور هەستیاری پیدراوە ، لە ئێستادا زۆرترین ململانێ و زورترین هەرا لەسەر حكومەت و كابینەكەی دكتورە، دكتور لە توركیا و لە كەنەدا تاكیدی كردۆتەوە كەوا زوری پێ عەیبە كوردەو بەكوردی قسەدەكات ، بەردوام هەستی بە شەرمەزاریەكی زۆر گەورە كردووە كەوا خوا بە كوردی دروستی كردووە ، وەنەبێت من رقم لەو پیاوە بێتەوە لە خۆمەوە قسەی بۆ هەلببەستم ، بەڵكو پشت بەستن بە كتێبەكەی فاروق رەفیقی نووسەر ، لە كتێبی"ماڵێََكی لێك ترازاو ویژدانێكی بیمار" دا لەپەراوێزی ئەو كتێبە تاكید دەكاتەوە كەوا وایوتووە ، ئیدی سەیر لەوەدایە ئەو جۆرە مرۆڤانە ئەبن بەسەرۆكی حكومەت ، بۆیە هەزارانی وەكو من یاخی ئەبن لەووڵات ، سەری خۆیان هەلدەگرن ئەرۆنە هەندەران ، نووسەر تاكید دەكاتەوە وە ئاماژە دەكات پیاوێكی وەكو دكتۆر بەرهەم سالیح بە تاكیدی وای وتووە، ئیدی ئەوەی من ئەمەوێ باسی بكەم بەراوردێكی ورد لە نێوان كابینەی پێنجەمی نیچیرڤان بارزانی و ئەم كابینەی ئێستای بەرهەم سالیح ە ، كەوا چۆن بێت؟ چی بكات؟ هەولبدات كاری باشتر بكات؟ یان و یان و چەندین یانی تر تاوەكو بتوانێت خۆ هەرنەبێت كابینەی شەشەم بگاتە ئاستی كابینەی پینچ وە، یان خۆ هیچ نەبێت نابێت لەكابینەی پێنجەم كەمتر كارنەكات، ئەوەی مەبەستمە قسەی لەسەر بكەم كابینەی نیچیرڤان بە هەموو كەموو كوریەكانیەوە بەڵام هەندی هەنگاوەكانی زۆر باش بوون نموونەش ئاشكراكردنی هەموو گرێ بەستیە نەوتیەكان و هەروەها چاككردنی كارەبا و گرنگی دان بە گەنج و ئازادی را دەربرین لە گەڵ ئەوەشدا ئەركی حكومەت خۆی ئەمانن بۆیە پێی دەوترێت حكومەت ، بەڵام لە كابینەكانی پیشتر ئەمانە نەكرابوون، بۆیە لە كۆی پێنچ كابینەی حكومەتدا ئەوە كابینەی پێنجەم لە هەموویان چالاكتروباشتربووە، پیش راگەیاندنی كابینەی پینجەمیش بەهەموو قەناعەتی كولیم كابینەكانی دوكان زور بەكەلك تربوون لە كابینەكانی حكومەت، خۆ هەر نەبیت لە دوكاندا خەلكێ سوودی لێ بینیووە، ئیدی خۆ پیاو بۆ هەندێ جار ئەبێت راستی بلێت یان تاوانی نەبوو داكوكی لێ بكات ، بۆیە بەئاسایی دەبینم قسەی خۆمم هەبیت لەسەر كابینەكانی حكومەت ، چونكە منیش هاولاتیەكی هەلاتووی ئەم حكومەتەم ، رەنگە تاوەكو ئیستا مەبەستی ئەم نوسینەم رۆن نەبێت لای خۆینەر لێرەدا ئەمەوێ بلێم، ئەركی حكومەت و كابینەی شەشەم لە ئیستاداو لە ماوەی چۆار سالى داهاتویدا ئەبێت ئەمانە بن بە نمونە:
خۆ هیچ نەبێت نابێت سستر بێت لە كابینەی پێنجەم بەڵكو دەبێت باشتر بێت كەوا من بەگومانەوە ئەلێم باشتربێت چونكە پیاوێكی وەكو بەرهەم ناتوانێت هێندە دبلوماسی بێت دڵی هەموومان رابگرێت و هەموومان رازیی بكات وەكو ئەوەی كەوا نیچیرڤان لەهەولیدابووە .
ئەبێت كابینەكەی بەرهەم سالیح دورو نزیك نەبێتە ماڵی دووەمی مەكتەبی سیاسی برایانمان لە نێو رێزەكانی یەكیتی نشتمانیەوە تەنهاو تەنها بۆ ئەهلی كادیرانی حزب كارنەكاتو كارەكانی شارەوەو لێل نەبن ، كەوا جارێكی دیی گومان دەكەم زۆر نزیكە لەوەی من تەسەوری دەكەم بەهیوام وا نەبێت.
لە رۆژێكدا 3سەعات كارەبامان نیە ئەبێت كابینەكەی بەرهەم سالیح ئومیدمان بیت تاوەكو چەندین سال پارێزگاری بكات لەو دەسكەوتەی كابینەی پینچ نەبا بەفیرۆی بدات و دیسان بێ كارەبامان بكاتەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە