د.تاهیر هه‌ورامی: سیستمی ته‌ندروستی هی سه‌رده‌می عوسمانییه
Sunday, 11/04/2010, 12:00
د.تایه‌ر هه‌ورامی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دیدارێكی رۆژنامه‌دا ئاماژه به كۆنیی سیستمی ته‌ندروستی كوردستان و عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت: "هی سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانییه"، هه‌روه‌ك جه‌خت له پێویستی چاكسازیی و گۆڕانكاریی ده‌كات له سیستمه‌كه‌دا و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕو، كه له هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازیی و گۆڕانكاری تێیدا "به‌ڵام پێویستمان به كادر و پێداویستی زیاتره".
رۆژنامه: پێتوایه سیستمی ته‌ندروستی له چ ئاستێكدایه، ئایا وه‌ك ئه‌وه‌یه، كه به‌شێكی پسپۆإان پێیانوایه سیستمێكی ئێكسپایه‌ره؟
* سیستمه‌كه كۆنه و هی ده‌وڵه‌تی عوسمانییه، یه‌كێكه له‌و سیستمه زۆر كۆنانه‌ی سه‌ده‌ی (18)، كه له‌وكاته‌دا به ده‌وڵه‌تی عوسمانیان وتوه؛ پیاوه نه‌خۆشه‌كه، ئه‌و زه‌مانه ئه‌م سیستمه هه‌بوه، به‌ڵام یه‌كجار به‌سه‌ر نه‌چوه.
به‌پێی ئه‌و شتانه‌ی ئێمه هه‌مانه وه‌ك كه‌میی بینا و كه‌لوپه‌ل و پێداویستی پزیشكیی و چۆنیه‌تی و چه‌ندایه‌تی كارمه‌ند و ئه‌و پزیشكانه‌ی هه‌مانه، جگه له‌وه ئه‌وه‌ی له سیستمه‌كه‌ی ئێستادا نییه حاڵه‌تی فریاگوزارییه، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه سیستمێكی زۆر دواكه‌وتوه و ئێستا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ین سیستمه‌كه به‌باشی بیگۆڕین، ئه‌ویش منحهیهكی بانكی دوه‌لی هه‌یه، كه له‌ڕێی رێكخراوی (یونۆپس)ه‌وه كاره‌كه‌مان بۆ ده‌كات و (33) ته‌وه‌ری په‌یوه‌ندیی له‌نێوان پارێزگاكانی ئێستای كوردستاندا داده‌نێت، له‌گه‌ڵ راهێنانی نزیكه‌ی (900) پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستی، چونكه كادری وا پێشكهوتومان نییه بۆ ئه‌و سیستمه، هه‌روه‌ها شۆفێری ئیسعاف راده‌هێنن، له‌گه‌ڵ هێنانی (12) ئۆتۆمبێلی پێشكه‌وتوی ئیسعاف، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه، كه (95%)یان بریتین له پیكابێكی داخراو بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش، سه‌رجه‌م ئه‌و كارانه رێكخراوه‌كه به بڕی نزیكه‌ی (18) ملیۆن دۆلارێكه و ئێستا له وتوێژداین بۆئه‌وه‌ی بۆمان بكه‌ن.
ئێمه ناتوانین سیستمه‌كه له‌م نزیكانه بگۆڕین، به‌ڵام چه‌ند بنكه‌یه‌ك داده‌مه‌زرێنرێن له كوردستاندا، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له دهۆك كاری تێدا ده‌كرێت، ئه‌و بنكانه سه‌رپه‌رشتیی زیاتر له (2) هه‌زار خێزان ده‌كه‌ن، كه پزیشكه‌كانی گشتیی و ژنان و منداڵبون و ددان و سۆنه‌رو تاقیگه‌ی پێشكه‌وتو، سیستمێكی پێشكه‌وتوی فایل سیستمی تێدا ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك پێداویستی دیكه، كه بتوانێت فۆڵده‌ری ئه‌و ناوچه‌یه بكات، هه‌وڵده‌ده‌ین له سلێمانی و هه‌ولێریش بنكه‌ی له‌و شێوه‌یه دابنێین، وه‌ك ده‌ستپێكێك بۆ گۆڕینی له‌سه‌رخۆی سیستمه‌كه، چونكه ناتوانرێت یه‌كسه‌ر سه‌رجه‌می سیستمه‌كه بگۆڕین، ئێستا ئێمه سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ین.
جگه له‌و كاره پێشتریش هه‌ندێك چاكسازیی كراون هه‌رچه‌نده ئه‌وانه‌ی كراون گۆإانی ریشه‌یی نه‌بون، به‌ڵام ئێمه‌ش به‌هه‌ندێك بنكه‌ی تهندروستیو زیادكردنی پزیشك هه‌وڵمانداوه تاإادهیهك به‌ره‌و پێشی ببه‌ین.
ئێمه به‌نیازین كاری كورتخایه‌ن و درێژخایه‌ن بكه‌ین بۆ چاكسازیی له سیستمه‌كه، ئێستا هه‌ندێك چاكسازیی ده‌كه‌ین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ دو كۆمپانیای تایبه‌تمه‌ندی پسپۆڕی فه‌ره‌نسیی و ئه‌مریكی كارده‌كه‌ین و ئێستا راوێژ به‌وان ده‌كه‌ین، كۆمپانیاكان له كابینه‌ی پێشوه‌وه كاریان له‌سه‌ر كراوه و دیراسه‌ی دۆخه‌كه‌مان بۆ دهكهنو پێمانڕادهگهیهنن؛ كه چۆنه‌و ده‌بێت چی بكه‌ین.
رۆژنامه: ئه‌گه‌ر له مه‌ركه‌زه‌وه گۆڕانكاریی ریشه‌یی له سیستمه‌كه‌دا نه‌كرێت، ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش ئامانجه‌كه ناپێكێت، رای ئێوه له‌سه‌ر ئه‌وه چییه؟
* ئه‌و قسه‌یه ته‌واوه و ئامانجه‌كه ناپێكێت، چونكه ئێمه دو بنكه‌ی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌مان هه‌یه، كه بودجه‌كه و ده‌رمانه‌كانیش بۆ هه‌مو نه‌خۆشه‌كانی ئه‌و بنكانهیه، كه به‌شێكیان خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوریان تێدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌هه‌مان خزمه‌تگوزارییه‌وه، كه‌واته گۆڕینی سیستمه‌كه په‌یوه‌سته به‌وه‌ی بنكه‌ی ته‌ندروستی و كۆمپانیای دڵنیایی له هه‌مو عێراق دابنرێت، من پێشتر له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق قسه‌م كردوه و ئه‌وانیش سه‌رقاڵ ده‌بن، بۆئه‌وه‌ی بزانن چۆن سیستمه‌كه بگۆڕن و بیگونجێنن.
رۆژنامه: له‌ماوه‌ی رابردودا گه‌وره‌ترین گله‌یی گونده‌كان نه‌بونی بنكه‌ی نهخۆشخانهبون و به‌شێكی ئه‌وانه‌ش، كه هه‌بون داخراون، ئه‌وه‌ش به‌هۆكارێكی چۆڵبونی گونده‌كان داده‌نرێت، قسه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه چییه‌و چی ده‌كه‌ن بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ته‌ندروستی له گوند‌و ناحیه‌و قه‌زاكان؟
* یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ده‌ستكاریی نه‌كردنی سیستمه‌كه به‌شێوه‌ی ریشه‌یی، نه‌بونی كادری ته‌واو پزیشكه بۆ چاكسازییه‌كه، ئێمه له هه‌مو پارێزگای سلێمانی به كۆیهشهوه (26) پزیشكی به‌نجمان هه‌یه، كه نازانین له‌كوێ دایانبنێین.
جگه له‌وه له هه‌مو جیهاندا پلان هه‌یه بۆ بنكه‌ی ته‌ندروستی له گونده‌كاندا، چونكه پێویستی به كادر و بودجه‌و كه‌لوپه‌ل هه‌یه، من ده‌مه‌وێت بڵێم؛ كه كۆمه‌ڵێك ئامێر كڕدراوه وه‌ك پێویست به‌كار نایه‌ن بۆنمونه: ئامێری سیتی سكانمان كڕیوه ره‌نگه له هه‌ندێك شوێن هه‌بێت، كه رۆژی یه‌كجار به‌كار نه‌یه‌ت، له‌كاتێكدا ئێمه ساڵانه (250) هه‌زار دۆلار بۆ سیانهكردنهوهیان ده‌ده‌ین به‌و كۆمپانیایه‌ی لێمانكڕیوه، كه‌واته ده‌بێت ئه‌و ئامێرانه زۆرترین سودیان لێوه‌ربگیرێت و به پلان له‌و شوێنانه دابنرێن و نابێت خه‌ده‌ماتی پزیشكیی و بنكه‌كان به‌وشێوه‌یه پهرتو بڵاو بكرێنه‌وه، چونكه ئه‌وه به به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ی ده‌وڵه‌ت ته‌ماشاده‌كرێت، بۆیه باشترین كار ئه‌وه‌یه، كه بنكه‌كان كه باسمانكرد له‌گه‌ڵ سیستمی ئێمرجینسی بخرێته‌گه‌ڕ.
رۆژنامه: نه‌خۆشخانه‌ی (400) قه‌ره‌وێڵه و دڵ له سلێمانی نمونه‌ی شكستن و بونه‌ته نوكته لای خه‌ڵك، له‌و باره‌یه‌وه چی ده‌ڵێی؟
* قسه‌م له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی دڵ نییه، بۆ (400) قهرهوێڵهییهكهش راسته، ئه‌و كۆمپانیا كۆرییهی كاره‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆگرتوه جێی هێشتوه، به‌ڵام ئێستا به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه لیژنه‌ی بۆ پێكهێنراوه و سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ن و كۆمپانیای یابانی هێنراوه بۆئه‌وه‌ی دیراسه‌ی هه‌یكه‌لییه‌تی نه‌خۆشخانه‌كه بكه‌ن و بزانن ده‌توانن بیخهنهكار و ئامێره‌كانی بۆ دابنێین كۆمپانیایه‌كی توركیشمان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بانگهێشتكردوه بۆئه‌وه‌ی بزانرێت چۆن كار له‌سه‌ر ئه‌و دیزاینه بكه‌ن.
رۆژنامه: له شاری سلێمانیدا هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك نییه تایبه‌ت بۆ نه‌خۆشخانه دروست كرابێت، ئه‌وانه‌ی هه‌یه بینای فه‌رمانگه حكومییه‌كان بون؟ هۆكاری ئه‌وه چییه، ئایا به‌نیازن شتێك له‌و باره‌یه‌وه بكه‌ن؟
* ئه‌وه هه‌یه كه ده‌یبینین، نه‌بونی پلان له ساڵانی رابردو وایكردوه به‌وشێوه‌یه بێت كه باسی ده‌كه‌یت، له ساڵی (1991)ه‌وه پلان نه‌بوه، بۆیه وای لێهاتوه، حكومه‌تی به‌غداش ته‌نیا نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری له سلێمانی دروستكردوه.
به‌ڵام ئێستا (4) نه‌خۆشخانه ره‌زامه‌ندییان بۆ ده‌رچوه و دیزاینیان بۆ ده‌كرێت، وه‌ك: نه‌خۆشخانه‌ی دڵ، شكان‌و چاره‌سه‌ری سروشتی، مناڵبون‌و زه‌رعی مۆخ، كه به‌هیواین ئه‌مساڵ به‌ردی بناغه‌یان دابنرێت و ده‌ست به دروستكردنیان بكرێت.
رۆژنامه: عیاده‌كان نه‌شیاوترین شوێنیان هه‌یه و زۆرێكیان مرۆڤی ته‌ندروستیش نایانگاتێ، هه‌وڵناده‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكیی دروستبكه‌ن به‌پێی ستاندارده جیهانییه‌كان؟
* ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكیی له چوارباخ هه‌یه و چه‌ند بینایه‌كی تازه له دروستكردندان، كه به‌پێی رێنماییه‌كانی شاره‌وانی دروستده‌كرێن‌و گرفته‌كان تاڕاده‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، كه‌مترین پزیشكیش عیادهكانیان له بینا كۆنه‌كاندا ماوه، به‌ڵام ده‌بێت له‌ڕێی سه‌ندیكای پزیشكانه‌وه هه‌وڵ بدرێت بۆ رێكخستن‌و دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكیی، كه سه‌رجه‌می پزیشكه جیاوازه‌كان له‌خۆ بگرێت، ئێمه‌ش رامان سپاردون و له‌م ماوه‌یه‌شدا كۆبونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌مان له‌و باره‌یه‌وه ده‌بێت له وه‌زاره‌ت.
رۆژنامه: كێشه‌یه‌كی به‌رده‌م نه‌خۆش جیاوازیی و وردبین نه‌بونی ئه‌نجامی تاقیگه‌كانه، كه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه پزیشك چاره‌سه‌ر ده‌نوسێت و ره‌نگه كاره‌ساتی لێبكه‌وێته‌وه؟ بۆ چاودێریی ناكه‌ن و سزای كه‌مته‌رخه‌م ناده‌ن؟
* ئێمه دركمان به‌و گرفته كردوه و خه‌ریكی دانانی پڕۆژه‌ی كوالێتی كۆنترۆڵی تاقیگه‌ین، به‌ڵام به‌وشێوه ترسناكه نییه، كه باسی ده‌كه‌یت، چونكه هه‌ندێك نه‌خۆشیی هه‌یه له كاتی جیاوازدا رێژه‌كه‌ی له تاقیگه ده‌گۆڕێت، وه‌ك شه‌كره.
رۆژنامه: زۆركات باس له خراپیی ده‌رمان ده‌كرێت، بۆ هه‌وڵنادرێت كوالێتی به‌رز بهێنرێت؟
* ده‌رمان زۆر هه‌رزانه و زۆر خراپیشه، چونكه هه‌رزانیی ده‌رمان یه‌عنی خراپیی ده‌رمان، ئه‌و سیستمه مالییه‌ی ته‌نده‌رات، كه له عێراق هه‌یه ده‌ڵێت: ده‌بێت هه‌رزانترین شت بكڕیت، واته خراپترین شت، به‌تایبه‌ت بۆ ده‌رمان.
ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ماركهنو به‌رهه‌می باشیان هه‌یه گرانن، به‌ڵام كۆمپانیاكانی دیكه هه‌رزانن، به‌ڵام كوالێتیهكهیان باش نییه، جگه له‌وه‌ش له نهخۆشخانهكانماندا ده‌رمانی باش هه‌یه.
له وه‌زاره‌ت كارمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردوه‌و له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كۆمپانیاكان و مه‌دخه‌ل و سه‌ندیكای ده‌رمانسازان كۆبوینه‌ته‌وه به سوپاسه‌وه له هه‌ولێر سه‌ندیكای ده‌رمانسازان چه‌ند مهدخهلێكی داخستوه و ده‌ستیان به چاكسازیی كردوه، به‌ڵام بۆ ئه‌و گرفتانه من پێموایه؛ هیچ وڵاتێك پێشناكه‌وێت تا هه‌مو تاكێكی خۆی به ئاسایش و پۆلیس دانه‌نێت و خه‌می وڵاته‌كه‌ی نه‌خوات.
رۆژنامه: كێشه‌ی فرۆشیاری ده‌رمان و عیاده‌ی كۆڵانه‌كان، به‌چی گه‌یشت؟
* ده‌رمانساز ئه‌و كه‌سه‌یه (5) ساڵ كۆلێژی خوێندبێت و (3) ساڵ تهدهروجی ته‌واو كردبێت و مۆڵه‌تی كاركردنی سه‌ندیكای هه‌بێت، ئینجا ده‌رمان بفرۆشێت، چونكه ره‌نگه پزیشك له‌كاتی نوسینی ده‌رماندا هه‌ڵه‌یه‌ك بكات، به‌ڵام ده‌رمانسازه‌كه، كه شاره‌زایی هه‌بێت و له‌سه‌ر رهچهتهكه ده‌رمان بدات پێیده‌زانێت.
جگه له‌وه‌ش دهرمانسازانو وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاریان داوه به‌یه‌كه‌وه چاره‌سه‌ری ئه‌و عیادانه بكه‌ن.
رۆژنامه: له شوێنێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌یت، كوردستان پێویستی به نزیكه‌ی (14) هه‌زار پزیشك هه‌یه، ئه‌گه‌ر وایه بۆ كارێكی جدیی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ناكه‌ن؟
* ئێستا (8) هه‌زار پزیشك هه‌یه، له كوردستان‌و ساڵانه (300)ی دیكه‌ش له زانكۆكان ده‌رده‌چن، بۆیه پێویستمان به‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی شێنه‌یی كاربكه‌ین بۆ پێگه‌یاندنی ئه‌و كادرانه بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سیستمه نوێیه‌كه‌ش بگونجێت.
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه دو شته، یه‌كێكیان: خزمه‌تگوزاریی سه‌ره‌تایی پزیشكییه، ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان خزمه‌تگوزاریی فریاگوزارییه، ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی داهاتودا بتوانین ته‌وفیری بكه‌ین (80%)ی كێشه‌ی ته‌ندروستی كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
رۆژنامه: ترسی نه‌خۆشییه په‌تاییه‌كان ماوه، له‌م كاته‌دا هاوڵاتییان خۆیان له‌چی بپارێزن؟
* ئێستا هیچ شتێك نییه، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌مان بیربچێت، كه نه‌خۆشی ڤایرۆسیی هه‌مو كاتێك مه‌ترسیی هه‌یه، له‌م كاته‌ی ئێستادا ترسی نه‌خۆشی گرانه‌تا و سكچون و رشانه‌وه زیاد ده‌بێت، كه وه‌رزی گه‌رما دێت، پێویسته هاوڵاتییان خۆیان بپارێزن و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌مو وه‌رزێكدا و بۆ رێگری له بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی په‌تایی رێوشوێنی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر.
رۆژنامه: چه‌ند حاڵه‌تی ئایدز له كوردستان تۆمار كراوه؟ كرانه‌وه‌ی سنورهكانو زۆربونی سه‌فه‌ر ترسیی زیادبونی نه‌خۆشییه‌كه‌ی لێناكرێت؟
* نزیكه‌ی (70) حاڵه‌ت تۆمار كراوه، كه ژماره‌یه‌كی زۆریان خه‌ڵكی دهرهوهوبون و رۆشتونهتهوه و (2)یان مردون و دو سێ یه‌ك هه‌ن، كه كوردبن توشبوبن، ئێستا ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ده‌ره‌وه دێن پشكنینیان بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام رێكخراوێك راپۆرتیان بۆ ناردوین و ده‌ڵێن؛ ئه‌وه له‌گه‌ڵ مافی مرۆڤ ناگونجێت، ئه‌وه‌ش راسته.
بۆیه ده‌بێت خه‌ڵك ئاستی هۆشیاریی ئه‌وه‌نده به‌رزبێت، كه خۆی بپارێزێت له‌و نه‌خۆشیانه به‌تایبه‌ت ئایدز، چونكه ته‌نیا له‌ڕێی سێكسه‌وه نییه، به‌ڵكو چه‌ند هۆكارێك بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌یه.
رۆژنامه: نه‌خۆشییه ترسناكه‌كان له زیادبوندان، هۆكارچییهو چۆن هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان ده‌درێت؟
* هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی گۆڕینی خۆراك و نه‌بونی كشتوكاڵ و به‌رهه‌می ناوخۆی كوردستانه، جگه له هێنانی بهرههمو خۆراكی ده‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ خواردنی قتو، خۆپاراستن ته‌نیا گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سروشت و خۆپاراستنی هاوڵاتییان.
رۆژنامه: حكومه‌ت له‌ڕێی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه (6) ملیۆن دۆلاری خه‌رجكرد، بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێن و كڕینی حه‌بی تامی فلو، تائێستا چه‌ندی به‌كارهاتوه، ئایا ده‌توانرێ بۆ ساڵانی داهاتو به‌كاربهێنرێت، یان به‌فیڕۆده‌چێت؟
* ماوه‌ی به‌سه‌رچونی ئه‌و حه‌بانه به‌شێكیان (2012و2016)یه‌و به‌شێكی ئێكسپایه‌ر بون، ئه‌و كاته ئه‌گه‌ر مقابه‌له‌ت بكردمایه ده‌توت چی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر (2) ملیۆن كورد توشی ئه‌نفلۆنزای به‌راز بون، كه‌واته ئه‌و نه‌خۆشییه په‌تاییه و ئه‌گه‌ر هه‌یه زو بڵاوبێته‌وه، بۆیه وه‌ك ئیحتیاتێك ئه‌وه‌مان كردوه.
رۆژنامه: بونی خۆراكی خراپ و به‌سه‌رچو له ئێستادا گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه له‌سه‌ر هاوڵاتییان؟ بۆ ناتوانرێت رێگری لێبكرێت؟
* له‌و كاته‌وه بوم به وه‌زیر (4) كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه و خاڵه سنوره‌كانی خۆمان به وڵاتانی دراوسێ سه‌یته‌ره‌ی به‌سه‌ردا كراوه، هه‌رچه‌نده قاچاخچی هه‌یه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی وا نییه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرفته سه‌ره‌كییه‌كه‌یه خاڵه سنورییه‌كانی نێوان هه‌رێم و شاره‌كانی ناوهڕاستو باشوره‌و ئێستا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ین، ئه‌و میكانیزمه په‌یڕه‌و بكه‌ین، كه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ جێبه‌جێی ده‌كه‌ین له بازگه‌كانی ناوه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌وه به‌پێی یاسا ناگونجێ، به‌ڵام بۆ رێگرتن له‌و حاڵه‌تانه ناچاریین.
رۆژنامه: ساڵانی رابردو سه‌دان هه‌زار دۆلاری هاوڵاتییان به‌فیڕۆچو، به‌وهۆیه‌وه كه له به‌غداوه دهرمانو پێویستیی بۆ هه‌رێم ده‌كڕدرا، ئه‌و كێشه‌یه ماوه؟
* ئێستا هه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ندی شته‌كان ده‌كڕێت، به‌ڵام هه‌وڵی چاره‌سه‌رمان داوه و له سه‌رجه‌می ئه‌و كه‌لوپه‌ل و ئامێر و پێداویستییه پزیشكیی و ده‌رمانانه‌ی بۆ عێراق ده‌كڕدرێت (17%)ه‌كه‌ی كوردستان‌مان بۆ ده‌نێرن.
له‌م زروفه‌دا واباشتره به‌وشێوه‌یه بۆمان بنێرن، به‌ڵام ده‌بێت وریابین و نه‌هێڵین له ناوه‌نده‌وه هیچ زوڵمێكمان لێبكرێت.
رۆژنامه: دواكه‌وتنی بودجه گرفتی بۆ دروست نه‌كردون؟ ده‌توانن به‌و بودجه‌ی دانراوه پێویستییه‌كان پڕبكه‌نه‌وه؟
* ئه‌و پڕۆژانه‌ی ده‌ستمان پێكردوه، به‌هۆی په‌سه‌ند نه‌كردنی بودجه‌وه نه‌وه‌ستاوه.
بۆ ئه‌وه‌ی دیكه‌ش، بونیه‌ی تهحتیی كوردستان له ساڵی (1991) له‌ژێر سفره‌وه بوه،
بۆیه ناتوانین بڵێین بودجه‌كه به‌ش ده‌كات، چونكه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت خزمه‌تگوزاریی تهندروستییو پزیشكیی باش بده‌یته هاوڵاتییانی كورد، هه‌مو میزانییه‌ی عێراق به‌ش ناكات، به‌ڵام به‌و بودجه‌یه‌ش كه هه‌یه به‌و سیستمه‌ی، كه هه‌یه په‌كمان ناكهوێتو ده‌توانین دهرمانو پێداویستییه‌كان دابین بكه‌ین،
رۆژنامه: به‌و بودجه‌یه‌ی هه‌تانه ده‌توانن گۆڕانكاریی‌و چاكسازییه‌كه بكه‌ن؟
* ئه‌و دو پڕۆژه‌یه‌ی، كه باسمكرد بۆ گۆڕین‌و چاكسازیی سیستمی ته‌ندروستیی، پاره‌كه‌ی له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی رابردو ته‌رخانكراوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست