جه‌نابی سه‌رۆک به چی تۆ و تاله‌بانی کوردستانتان رزگارتان کرد؟ رزگارتان کرد یان داگیرتان کرد؟
Wednesday, 23/03/2011, 12:00
سه‌رۆکی هه‌رێم نه ئیوه نه‌یه‌کێتی نه هیچ هیزبێک کوردستانی رزگار نه‌کردووه به‌لکوو ئیوه داگیرتان کردوه خه‌ڵک بوو، که ده‌زگاکانی به‌عسی راونا ئیوه هاتنه سه‌ر حازری و هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کانی راپه‌رینتان کرد به هی خۆتان. سه‌یرم لێ دێ لێره‌و له‌وێ ئه‌م درۆیه به‌خه‌لک ده‌فرۆشنه‌وه به مزایه‌ده سه‌دام ئیوه راوتان نا؟ یا ئیوه بانگتان کرد رزگارتان بکات؟
جه‌نابی سه‌رۆک ئه‌و کاته‌ی ئیمه جامانه‌ی سورمان ده‌پاراست له‌سه‌رده‌می حوکمی عورفی ئه‌و کاته باوکی تۆ وه‌ک که‌سێکی په‌ناهه‌نده و پێشمه‌رگه رێزمان لیده‌گرت، ئێمه ئێوه‌مان پاراست، به‌لام ئیستا تۆ سه‌رۆکی گه‌وره‌ترین باندی بازرگانانییت له کوردستان بۆیه ئه‌گه‌ر خه‌لکانێک نه‌ک جامانه خاوه‌ن جامانه‌کانیشیان سووتان به‌لاته‌وه سه‌یر نه‌بێت، چونکه دوو ده‌یه‌یه ئیوه بێ ئه‌وه‌ی گوی له‌که‌س بگرن خه‌ریکی تالانین. ئه‌گه‌ر قسه‌کانی جه‌نابتان ده‌ته‌وێت به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت بفه‌رموو له‌هه‌زارو یه‌ک شه‌وه‌که‌ی خۆتانه‌وه ده‌ست پێبکه‌ن که عه‌لی بابا سه‌رکرده‌ی دزه‌کانه مه‌به‌ست له هه‌زار میرده‌که یه جه‌نابی سه‌رۆک که خۆتان ئاماژه‌تان پێ کرد.
جه‌نابی سه‌رۆک گه‌ر ده‌ته‌وێت ببنه جێگه بروای خه‌لک و قسه‌کانت وه‌ک قسه‌ی ئاژانسه ئیتالیه‌کی لی نه‌یه‌ت که داوای په‌نجا هه‌زار ده‌نگت کرد دووسه‌د هه‌زاریان بۆ کۆکردیته‌وه بۆ لانه‌چوویت؟ ده‌بێت له هه‌زارمێرده‌که‌وه ده‌ست پێ بکه‌یت و بۆ خۆت سه‌رپه‌رشتی بکه‌یت، به‌به‌ر چاوی خه‌لک له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن یه‌که که بیان خه‌یته ژیر پرسیاره‌وه و خۆت بیانده‌یته دادگا.ده‌رباره‌ی فه‌یس بووک و گه‌نجی ئه‌مرۆو پێشمه‌رگه قسه‌تان فه‌رموو که ئیوه تفه‌نگتان پێ بوو خه‌باتی ئه‌و کاته زۆر زه‌حمه‌ت تر بوو قوربان من پێتان ده‌لێم خه‌باتی ئیمه له هی ئیوه زۆر سه‌خت تره چونکه ئیمه نه تفه‌نگمان پێه پارێزگاری له‌خۆمان بکه‌ین، نه سه‌نگه‌ر و شاخمان به‌ده‌سته‌وه‌یه به‌لکو ته‌نها به‌ردمان پێیه سنگیشمان قه‌لغانه،هه‌روه‌کوو به‌به‌رچاوی هه‌موو دنیاوه له‌به‌رده‌می لقه‌کانی ئیوه‌دا چۆن گوله‌ک بارانیان ده‌کردین ئیمه هه‌ر نه‌ترساین هه‌ر ده‌هاتینه پێشه‌وه.
ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه سه‌یره خه‌لکی نازانن که ئه‌و ئه‌مره تۆ کردووته وهیوا ئه‌حمه‌دی لقیان تاوانبار کردووه سه‌رۆک سوێند ده‌خۆم له خۆت‌و کاکه مه‌سرور وکاک فازیل میرانی که‌سی تر نیه . ئه‌و ئه‌مره‌ی کردوه خۆ له‌ناو پارتیدا یه‌ک پیاوتان نه‌هێشتوه ،جامانه‌ی سورتان کردوه به‌ره‌مزی دزیی و گه‌نده‌لی ئیوه جامانه‌ی سورتان لا سووک کردین ئه‌گینا ئیمه‌ی خه‌لکی سلێمانی ئه‌وه‌نده‌مان خوێن داوه به رزگاری کوردستان که ره‌نگه مالمان نه‌بێت خاوه‌نی شه‌هیدێک نه‌بێت ئیوه به‌ده‌ستی خۆتان بلیتی خۆتان سووتان، ئیوه سووکایه‌تی نه‌ما به‌شاری سلێمانی نه‌که‌ن ،هه‌رچی وشه‌ی خراپ و ناتانه پال سلێمانی خۆت و ده‌سته‌و دایره‌که‌ت سلیمانی کردی و ئیوه ده‌یخۆن.
بۆ دوا جار پێتان ده‌لێم ئه‌ی کوردستان به‌جێ بهێلیت باشتره برۆ چاره‌سه‌رێکی ئه‌و ده‌رده کوشنده‌یه‌ی خۆت بکه باشتره له نه‌خۆشخانه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وولات مرۆڤ که نه‌خۆش بوو ناتوانێت چاره‌سه‌ری خه‌لکی تر بکات، جه‌نابی سه‌رۆک ئه‌مرۆ برۆیت باشتره له سبه‌ی سلیمانی تازه بریاری داوه،خوێنی لاوه‌کانی رژاوه دلنیات ده‌که‌م، بۆ خۆتمه ئه‌گه‌ر ناشرۆن بفه‌رمن چاوه‌روانی هه‌موو شت بن که میلله‌ت به‌رامبه‌رتانی بکات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست