کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با عەندنان قوربانى بڕوات لە گەڕاوەكەى خورماڵ خۆی پاك بكاتەوە وەڵامێك بۆ ناسیاو مەحمەد

Saturday, 27/03/2010, 12:00


عەندنان قوربانى چڵكاوخۆرو چەتە ساتێك بووە بە ئاغاو كەڵەگاى ئەم شارە،بە فیتى پیاوە ئاغاكانى بیەوێ دەست وەرداتە هەر دەزگایەكى ناوچەكە فیتى دەدەن، دیارە ئەو سامانەیش كە هاوناوى منە ئەگەر ئەویش بەڵگەى ببێت وەك براى هاو سامانى هەمان راى دەبێت و پێكەوە قۆڵ هەڵدەماڵین،با خوێنەرانى ئەم سایتە ئاگادار بكەمەوە كە كاك ناسیاو ئاماژەى پێدەكات كە خۆی كردوەتە سامان،زۆر داواى لێبوردنى لێدەكەم ئەو سامانە نیم،تەنها ئەو ناوى سامان نییە؟؟،عەدنان قوربانى دزى ناوچەى گەرمیان،هەمیشە و هەردەم خزمەتكارى پیاوە ئاغاكانى دەسەڵاتبووە،پارێزەرى بەرژەوەندییەكانی بووە و زۆر بە باشیش دەیناسن كە چۆن حازر بووە دەستی بەرپرس و ئاغاكان ماچ بكات و لە پێناو وەرگرتنى بڕێك پارە بەناوى كارى خێری و مرۆى،كەسایەتى و ئەخلاقی نزم و مێژووى ناپاكى عەدنان قوربانى ئەوەندە سووك و ناپاكە كە هەموو ئاكارێكى ناشیرین و ناڕەوای لێ دەوەشێتەوە.ئەگەر یەكێتى و پارتى پارەى ئەم میللەتە بەناوەى هەژارانى گەرمیانەوە بدەنە ئەو گەندە خۆرە ئەوە دڵنیام سەدان كردەوەى لەمە خراپتریشی لێ روودەدات و سەرۆكى حكومەتیش دەكەوێتە ژێر هەمان پرسیارەوە كە هەر كارێك بەو راسپێرێو سەرپەرشتى بكات،دڵنیابە كاك ناسیاو پشتم بەستووە بەبەڵگەوە هەموو رەخنەگرتنیشم لەسەر بنەماى زانستى و ئاكادیمى و دیكۆمێنتە وەك و لەوەڵامى پێشو كاك جەلال ئاماژەى پێدەكرد.دیارە كاك ناسیاو تۆیش لەوەڵامێكى ئاوادا دەتەوێت پاداشت وەرگرێت،ئەمەیش ئەوەمان بۆ دەردەخا كە دەبێ بیكەینە حەڵقەى گوێمان قەبوڵ نەكرێت بازرگانى بەناوەى منداڵنى ئەنفالەوە بكرێت، ئێستاش پێم وایە خودى بەرپرسانى ئێمەیش ئەوە دەزانن كە ئەمە دزو چەتەیە بازرگانى دەكات.لەلایەكى ترەوە دانیشتوانى ئەم شارە بەتایبەت هەژارو كەمدرامەتەكان دەبێت ئاگاداربن كە ئەم دزە هەڵیان نەخڵەتێنێو بەناوەى موچە بڕینەوە بەكاریان بهێنێت بۆ بەرژەوەندێكانى،چونكە ژێر بەژێر و مامەڵەى تاكەكەسی و دزى و تاڵانكردنى سامانى هەژار و ئەنفال و هـتد.....دەیان ئاكار و كردەوەى قێزەون و ناشیرین و مناڵانى لێدەكەوێتەوە.كاك ناسیاو تۆ لەكوێدا قوتبویتەوە بوی بە داكۆكیكار،دڵنیابە بۆ جارێكیش ئەو موشەخۆرە ناڵێ ماستەكەى من ترشە،بەرێزتیش بەرپرسیارى بتەوێ پاداشت وەرگریت دیارە تۆیش ئەوكەسە بەباشی ناناسى،با ئەودزە بڕوات لە گەڕاوەكەى خورماڵ خۆی پاككاتەوە؟؟.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە