کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گروپی بەگژدا چونەوەى گەندەڵى لە گەرمیان خەرقی گەندەڵی بووە

Tuesday, 02/03/2010, 12:00


عەدنان قوربانى سەرۆكى گروپەكە،یەكێك بوو دژ بە چەتەكانى گەرمیان و گەرمیانییەكان دەوەستاوە، هەمیشە هەوڵی لە كارخستنی گەندەڵكاران بوو،ئەوەى ئێستا بەدى دەكرێت لە پڕێكدا بانگەشە بۆ چەتەكان دەكات،وایكرد هەڵبژاردن وەك شەڕێكى ئاڵوگۆڕى ئاشتیانەى رێكخراوەكان بكاتەوە لەگەڵ حكومەت.. ؟كۆمەڵگا لە سایەی ململانێى هەڵبژارنەوە بۆ ئاڵ و گۆڕى دەسەڵاتى كوردستانى گەندەڵ پێشناكەوێت.ئەو گەندەڵانەى تا دوێنێ عەدنان قوربانى دژى دەوەستاو ئێستا بانگەشەى بۆدەكات و كڕنوشی بۆ ئەبات لە پێناو بەرژەوەندی و وەرگرتنی چەندین پارچە زەوى هەر ئەو قوربانییە چەندین رێكخراوى بەناو كۆمەڵی مەدەنى دروستكردووە،مەبەستى ئەو رێكخراونەیش بە ئاشكراو بە رۆژى نێوەڕۆ دیارە لەپێناو چیدا دروستى كردوون،حزبەكەى قوربانى كە ئەندام مەڵبەندێكى ئەو حزبەیە،حیزبی شیوعی لەو ڕۆژەى دامەزراوە خۆی بە حیزبێكى شۆڕشگێڕ و خزمەتكارى چینى چەوساوە نیشان داوە،لەبەرژەوەندى چینى كرێكاران و جوتیاران خەباتى كردووە.
زۆرن ئەوانەى شانازى بە تێكۆشانى حیزبی شیوعى دەكەن،شیوعیەكانى گەرمیان و عدنان قوربانى بەتایبەت،پێشڕەوى ئەو خوپیشاندان و ناڕەزایانە بوو دژى دەسەڵاتداران دەكراو دەوستایەوە چەندین بەڵگەی گەندەڵی كۆكردەوە دژی ئەو گەندەڵكارانە،هەموو شارەكە متمانەیان پێبەخشی، نەماندەزانى ئەمە مەرامێكە بۆ بازرگانیكردن بەو خەڵكەوە ژێر بەژێر پارە بەناو كاركردن لە پیاوە مل زلەكانى دەسەڵات وەردەگرێت،كە كاتێك دەبێتە بەشێك لەدەسەڵات خۆی سۆدەكات لە باوەشی دەسەڵات دا،ئەو دوو حیزبە دەستەڵاتدارەى كوردستان كە بەرهەمى كوردستانیان بۆخۆیان دابەشكردووە و لەسەرى دژین،ئێستا ئەو ئەندام مەڵبەندەى حیزبى شیوعی كەوا هەموو ساتێك خۆی بەگەنجى سەربەخۆ و رێكخراوى كۆمەڵەى مەدەنى خۆی دەناسێنێت،كە چەندین رێكخراوى دروستكردوەو لەژێر سایەى دەحەسێتەوە؟؟بۆ جەماوەرى كەلار ئاشكرابووە كە چی جۆرە پیاوێكە و بەخۆی و رێكخراوەكانى بانگەشە بۆ لیستى هاوپەیمانى دەكات و كاكمیش مەلا بەختیار بانكى خستۆتە ئەستۆی"جا كاتی ئەوە نەهاتووە بدرێتە دادگا،دەورێكى خراپی بینیوە بۆ هەڵخەڵەتاندنى خەڵكى بەناوى رێكخراوو گەنجى سەربەخۆ،با پەرلەمانى كوردستان بەشی داراى بۆ خەڵكى گەرمیان ئاشكرا بكات كە بەناوى خەڵكى رەشووڕووتى گەرمیانەوە چەندێك پارەى وەرگرتووە تا بكەوێتە بەر تف و نەعلەتى خەڵكیەوە، كە چەندین جار دەستى پانكردۆتەوە لە پیاوە ئاغاكانى ئەم وڵاتە،عەدنان قوربانى سیستەمى رێكخراوەكانى كۆمەڵی مەدەنى بۆگەن و گەندەڵ كردووە،هەر بۆیە كادیرەكانى حیزبیشی گەندەڵكردووە.ئەو گەندەڵە لەسەر حیسابی خەڵكی گەرمیان بووەتە بازرگان و بەرژەوەندى جەنابی و هەوڵەكانى كردووە بۆبەرژەوەندى گیرفانیان.ئەو كەسانە چۆن لەماوەیەكى كەمدا بوونە ملیونێر و شاپ شاپانێ بە دۆلارى كوردستان دەكات،كێ لێى دەپرسێتەوە،عەدنان قوربانى ئەندامى مەڵبەندى شیوعی و گرووپی بەگژداچونەوەى گەندەڵى دروست كردووە خۆی گەورەترین گەندەڵەو هەر حكومەتە گەندەڵەكەیش بە بێ بنەما مۆڵەتى رەسمى پێدەدات لە پێناو شاردنەوەى دزێوەكانى خۆیدا.؟؟؟تكایە حكومەت بەپەلە رەقابەى مالیە بنێرە بۆ ئەوەى ئەو گەندەڵە بەزووترین كات دادگی بكرێت نەوەكوو وەك بەرزەی بانان بۆی دەربچێت.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە