80 ملێونەكەى مەلا بەختیار لەبەینى رێكخراوە دیموكراتیەكانى یەكێتى و رێكخراوى خێرخوازى دابەشكراوە،وەڵامێك بۆ جەلال هۆرێنى
Wednesday, 24/03/2010, 12:00
سەیرە داكۆكیكردن لە عەدنان قوربانى جەردە،لەلایەن سەرۆكى رێكخراوى خێرخوازى گەرمیان چی لەپشتەوەیەوە،كە تەنها پیاوە ئاغاو دزەكانى دەتوانێت ئەمر بفەرمێت كاك جەلال بۆى جێبەجێ بكات،ئێستا دەتوانین لە كاك مەلا بەختیار بپرسین ناوەندى رێكخراوە دیموكراتیەكانى یەكێتى لە گەرمیان،دەكەوێتە ژێر پرسیارەوە،گومانیش دەكرێت چەندكەسێك شەریك بن لەو پارەیە كە بەرێزتان بۆ منداڵانى ناوچەى گەرمیان تەرخانى كردبوو،چونكە ئەو قسەیەى كاك جەلال دەفەرمێت دوورە لە راستیەوە هیچ كات پارەكە لەلاى ناوەندى رێكخراوە دیموكراتیەكان نەبووە،ناوەندیش گواهى لەسەر ئەوبابەتە دەدەن،بەرێز كاك جەلال جەنابت باس لەوە دەكەیت بەژمارەى تەلەفۆن و ناوى منداڵانتان لایە،بەڵام ژمارەى ئەو منداڵانە چەندكەسە پارەكەى وەرگرتووە ئەوەى ئاگادارین لەگەڵ بازرگانەكانى ناوچەكە رێككەوتون تا وەسڵێكى وەهمیتان بۆ پڕبكاتەوە بەناوى رێكخراوى خێرخوازییەوە.ناكرێت مانگانە بڕی دووملیۆن لەلایەن كاك مەلا بەختیارەوە بدرێت بە رێكخراوەكەتان بچێتە گیرفانى ئەو گەندە خۆرەوەو.هەر ئەو دزەیی چەند ساڵێكە هەڕەشەى خۆپیشاندان و مانگرتن و یاداشتنامەى دەركردنە،لەبەرامبەر جێبەجێ نەكردنى بەڵێنەكانى حكومەت،بەڵام تا ئێساش كەسێكى نەهێنایە سەر شەقام لەكاتێكیشدا حكومەت بەڵێنەكانى جێبەجێ ناكات.بەڵام ئەم رەفتارەى عەدنان قوربانى دەریدەخەن كە رۆژێك بكەوێتە بەر تفی خەڵكى دەڤەرەكەوە حیزبەكانیشپارەى بۆ تەرخان دەكەن بە ئاگابێنەوە.كاك جەلال هەر ئەو گەندە خۆرە نەبوو لەگەڵ بەڕێوەبەرى ئاوى كەلار نەسیرى دز و جەردە رێككەوتن بە پارە تا گەندڵییەكانى ئاشكرانەكات و وازی لێهێنا. جەلال خان پشتگیری كردن لە دزێكی دەمڕووت چی دەگەیەنێت؟؟ ئەوە ناگەیەنێت كە تۆش هاوشێوەی ئەوی، بەڵگەیەكى تری چەپەڵ ئاشكرا دەكەم رێكخراو چۆن دەتوانی دەست وەرداتە نەخۆشخانە نەفامی وەكو ئێوە چی دەربارەی تەندروستی دەزانن؟؟ بەفیتی كێ ئەمەتان كرد، جەلال خان لەدوای ئەوەی نەخۆشخانەكەتان تێكدا چەند كەسی بێ بڕوانامەتان دامەزراند هەمووی بەبەڵگە لامانە، دەزانی چی پاشا گەردانیەكتان لە نەخۆشخانەكە دروست كرد!!باشە گەر ئەوەندە دڵسۆزن بۆ چوار پزیشكى پسپۆر ناهێنن بۆ ئەوەی ژمارەی مردووەكانی شارەكەت كەم بێتەوە لە نیوەى ڕێگەی سلێمانی گیانى دەرنەچێ، ئەی بۆ پێیان ناڵێن تاكەی دەوام دەكەن؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست